رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

پانێلی ”مافەكانی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان لە نێوان و تیۆر و پراكتیكدا” لە سلێمانی بەڕێوە چوو

Facebook
Twitter
LinkedIn

رۆژی پێنج شەممە بەرواری (2020/12/10) بەبۆنەی رۆژی جیهانی جاڕنامەی گەردوونی مافەكانی مرۆڤ، ڕێكخراوی ئازادبوون لە سلێمانی پانێڵی (مافەكانی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان لە نێوان و تیۆر و پراكتیكدا) لە هۆڵی یەلماز گیونەی لە مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنەسورەكە رێكخست.
بەرنامەی پانێڵەكە بە پێشكەشكردنی پارچەیەك میوزیك لە لایەن موزیكژەن (كیسرا كاوە) ئەندامی لە (ماڵی موزیك) دەستیپێكرد، كە پێشكەش بوو بە گیانی پاكی شەهیدانی خۆپیشاندانەكانی كوردستان و سەرجەم قوربانیانی نان و ئازادی لە هەموو دنیا.

دواتر وتاری رێكخراوی ئازادبوون لەلایەن فەرەبدوون حەسەن سەرۆكی رێكخراو پێشكەشكرا، كە تیایدا باسی بارودخۆی ئێستای كوردستان كرد و ئیدانە هەڵویستی حكومەت و دەزگا ئەمننیەكانی كرد لەسەر شێوازی وەڵامدانەوەی داواكانی خەڵك و خۆپیشاندەران لە پێناو مافەرەواكانیان. پاشان باسی پلانی رێكخراوی ئازادبووونی كرد بۆ ئەم بارودۆخە و داوای لە هاوبەشەكانی تر لە كۆمەڵی مەدەنی كرد پێكەوە كاربكەن بۆ درووستكردنی روانگەیەكی نوێ‌بۆ تێپەڕبوون لەم دۆخە.
دواتر سێ بابەت پێشكەشكرا، لەلایەن بەرێزان:
1-(كارزان فازڵا، بەرێوەبەری سەنتەری گەشەپێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ) ((DHRD بە ناونیبشانی (مافەكانی مرۆڤ و رەوشی تۆمەتباران).
2- (بۆتان شارباژێڕی، جیًگری سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران) بەناونیشانی (مافەكانی مرۆڤ و رەوشی پەنابەران).
3- (نیاز عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی رێكخراوی ئازادبوون) (Being Free) بە ناونیشانی (مافەكانی ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندان لە یاسا نێودەوڵەتی و ناوخۆییەكان).
دواتر ژمارەیەك لە میوانان سەرنج و پرسیارەكانیان خستەڕوو، دواتر كۆتای بە پانێڵەكەهات.

دەتوانن لە چەناڵی یوتیوبی ئازادبوون بینەری تەواوی پانێڵەکە بن: