رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

یونامی سەرکۆنەی توندوتیژییەکانی پارێزگای سلێمانی دەکات

Facebook
Twitter
LinkedIn

بەغدا،٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠- نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق(یونامی) سەرکۆنەی کردە توندوتیژییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی پارێزگای سلێمانی دەکات کە هاوکات لەگەڵ ناڕەزاییە جەماوەرییەکان سەری هەڵدا و بوونە هۆی کەوتنەوەی ژمارەیەک کوژراو و بریندار و تێکشکاندنی موڵک و ماڵ . نێردەکە سەرەخۆشی لە خانەوادەی گیان لەدەستداوەکان دەکات و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازێت.

پێویستە مافی خۆپێشاندانی ئاشتییانە پارێزراو بێت هەروەها خۆپێشاندانەکانیش بە ئاشتییانە بمێنێتەوە. دەبێت ڕێگاش بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بدرێت ، بە ئازادی و بێ ترساندن و پاڵەپەستۆ هەواڵەکان بڵاو بکەنەوە. هەروەها پێویستە لێکۆڵینەوەی دەستبەجێ بکرێت بۆ دەستنیشانکردنی ناسنامەی ئەو کەسانەی توندوتیژییان کردووە و لێپێچینەوەی تەواویشیان لەگەڵ بکرێت.

نێردەی یونامی داوای هێوربوونەوە دەکات و هەروەها داواش لە دەسەلاتی هەرێمی کوردستان دەکات مافی ئازادی گردبوونەوە و ڕادەربرین بپارێزێت.