رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

بەیاننامەی سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ لەسەر بارودۆخی هەرێمی کوردستان

Facebook
Twitter
LinkedIn

ئەگەر لە ڕابردوودا بەرپرسانی سیاسی ئەم وڵاتە بەرامبەر برسی کردنی خەڵک و بڕینی قوتی موچەخۆران بانگەشەی ساختە ئەوەیان کردووە کە پەراوێزێک ھەیە بۆ ئازادی و میدیای ئازاد ھەیە و خەڵک بۆی ھەیە ئازادانە ڕای خۆی دەردەبرێت، ئەوا بە دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران و چالاکوانان گومانێکی گەورەیان خستۆتە سەر ڕاستی و دروستی بانگەشەکەی خۆیان و بە فشارخستنە سەر دەزگای چەتر و پەلاماردان و داخستنی کەناڵی NRT لەگەڵ دروست بوونی ھەر تەنگژەیەک کە دواھەمینیان ھەڵکوتانە سەرداخستنی کەناڵی NRT لەشەوی ٢٠٢٠/١٢/٧ بەکردەیی ئەو بانگەشە قەبە و درۆیەی خۆیان پوچەڵ کردەوە کە ھیچ پەراوێزێک بۆ ئازادی بوونی ھەبێت بەرادەیەک ڕۆژ نییە لەم ھەرێمە لەگەڵ پێشێلکاری نایاسایی بەرەو ڕوو نەبینەوە، کە وای لێھاتووە پێویستمان بەڕاپۆرتی پێشێلکاری نیە بۆ تۆمارکردنی ئەم کردەوانە ، بەڵکو دەتوانین بڵێین لە ھەرێمەکەی ئێمە ھەموو ڕۆژەکانی ساڵ پێشێلکاری دەکرێت، بەئەندازەیەک تووشی گەورەترین بەدگومانی ئەبین لەوەی ئەم دەسەڵاتە تروسکاییەکی تێدا مابێت بۆ چاکسازی و ریفۆرمی سیاسی، ئەگەرنا بەچ مافێک ھێزێکی چەکداری سەرکوتکەر ئەتوانێت بەو شێوەیە تەقە لەخۆپیشاندەر بکات و ھەڵکوتێتە سەرکەناڵی راگەیاندن و ئۆفیسی حیزبە سیاسییەکان.
سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD بەتوندی ئیدانەی داخستنی کەناڵی NRT و ھەردەزگایەکی میدیایی دیکە دەکات و بە پێشێلکاریەکی گەورەی یاسایی دەزانێت .
بۆیە داواکارین لە حکومەتی ھەرێم ھەرچی زووترە بڕیار بدەن بەکردنەوەی کەناڵەکە و لەوە زیاتر رووی ناشیرینی خۆتان ناشیرینتر مەکەن.
سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD
٢٠٢٠/١٢/٧