رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

پەیامێک دژ بە شەڕی ناوخۆ

Facebook
Twitter
LinkedIn

دیسان دەنگی شەڕێکی نەخوازراو لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستاندا لە ئارادایە، لە کاتێکدا ئەم دوو هێزە خۆیان بە بەرپرس لە چارەنوسی کوردو کێشە نەتەوەییەکانی گەلی کوردستان دەزانن و، دەشزانن کە شەڕ هەر ماڵوێرانی لێ دەکەوێتەوە، دونیا شاهیدە کە نەتەوەی کورد بە گشتی و گەلی كوردستان لە باشوور بە تایبەتی ماندوون بەدەست جەنگ و جێنۆسایدو ئەو هەموو قەیرانە ئابووریی و دارایی و کولتووریی و سیاسییەی کە بەرۆکی گرتووە، ئەمە سەرەڕای پەتای کۆرۆنا و کاریگەرییە زۆرەکانی بەسەر ژیان و سایکۆلۆژیای خەڵکەوە. ئەم شەڕە وێرانکارە لە کاتێکدایە کە دووژمنانی گەلی کورد لە هەر چوار پارچەکەی کوردستاندا دژ بە هەر مافێکی سیاسیی و کولتووری ئەم گەلە ستەمدیدەیە دەوستنەوە، کە سەد ساڵ زیاترە دەناڵێنیت لە ژێر ڕەفتار و کرداری فاشیانەی ئەو دەوڵەتانەی کە بە زوڵم کوردستانیان بەسەر دابەشکراوە. 

ئاشکرایە شەڕی ناوخۆ سود و بەرژەوەندی دەوڵەتە فاشیەکانی ناوچەکە و زیانی نەتەوەی کوردی تێدایە، ئەو دەوڵەتانەی مافە سەرەتاییەکان ناسەلمێنن هەتا ئەو ئاستەی ڕێگە نادەن کورد بە زمانی خۆی قسە بکات و هیچ کوردێک مافی ئەوەی نیە ئازادانە گوزارشت لە ئەندێشە و شوناسی کولتووری خۆی بکات، سوپاکانیان درێغیان نەکردووە لە وێرانکاری هەر ڕۆژە و بە پاساوێک خەڵکی مەدەنی دێهات و شارۆچکەکانی کوردستان تۆباران و بۆمبباران دەکەن، هەرگیز دەستیان لە مرۆڤی کورد نەپاراستووە بە پیر ومنداڵیشەوە، هەرچی باخ و باخات و کێڵگەی کشتوکاڵی هەیە دەیسوتێنن و وێرانی دەکەن. ئیدی هەق نیە هێزە چەکدارەکانی پارتە کوردییەکان درێژە پێدەری ئەم ماڵوێرانییە بن.

نەتەوەی کورد جگە لەو هەموو ستەمکاری و دەربەدەرییەی تووشی هاتووە بەدەست ئەم داگیرکارانەوە چەندین جاریش بەر پەلاماری جینۆساید کەوتووە، کەچی هێشتا پارتی کوردی پەندی لێوەرنەگرتووە و چەندان جار خەڵکیان تووشی شەڕی ناوخۆ و خۆکوژی کردووەتەوە، شەڕی نێوان هێزە سیاسییەکانی حزبی کوردی، بۆخەڵکی کوردستان برینێکی بەسوێ و ئەزموونێکی تاڵە، ماڵوێرانی بۆ کورد و دەستکەوتێکی گەورە بووە بۆ دوژمنەکانی، بۆیە ڕێگرتن لەم شەڕە هەر بەتەنیا ئەرکی ڕێکخراوە مەدەنییەکان نیە بەڵکو هی هەمووانە و مۆراڵی بەرزی هەر تاکێکیشە. ئەرکی پەرلەمانی کوردستانە بەرپرسیارانە بۆی کۆببێتەوە و شەڕی ناوخۆ قەدەغە بکات، هەر حزب ولایەنێکی سیاسی دژی ئەم شەڕە بووەستێتەوە و کۆسپ بخاتە بەردەم ڕودانی شەڕو ئاو بکات بە ئاگری جەنگدا، ئەوا گرەوی مێژوو دەباتەوە. ئەرکی هێزە بەشدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە رێگە نەدەن حکومەت بەشێک بێت لەشەڕی ناوخۆ.

ئێمە کۆمەڵێک ڕێکخراوی مەدەنی بە تووندی دژی هەڵگیرسانی ئەم شەڕە نەخوازراوەین و شەرمەزاری دەکەین. هاوکات دەپرسین لەم قەیرانی داراییەدا ئەگەر شەڕ روبدات، کێ خەرجی و ئەرکی ئیدارەدانی شەڕەکە دەگرێتە ئەستۆ؟

 تکا لە هەردوو لادەکەین بەرپرسیارانە و هۆشمەندانە بیر لە ئایندە بکەنەوە، ریگەمەدەن سیاسەتی پەرتکە و زاڵبە سەربگرێت.

با گفتوگۆ کلیلی چارەسەری ناکۆکیەکانیان بێت، کێبەرکێێ سیاسی هەرچەندە گرژیش بێت، دیالۆگ باشترین چارەسەرە نەک چەک.

نا بۆجەنگ بەڵی بۆ گفتوگۆ

نا بۆ توندوتیژی بەڵی بۆ ئاشتی

ناوی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی

١. پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن  KIE

٢.رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی و تاکگەرایی

٣.ڕێکخراوی هەڵوێست

4.رێكخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵیSOAC-

٥.ڕێکخراوی پایتەختی ئازادی

٦.ڕێکخراوی فۆکەس بۆپەرەپێدانی مەدەنیەت

٧.تیمەکانی بنیاتنەری ئاشتی مەسیحی CPT

٨.ڕێكخراوی فیوچەر

 ٩.ڕێکخراوی کۆڕا بۆ پرسە نشتیمانیەکان

١٠.ڕێکخراوی ژنانی ئازاد

١١.سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان – هەڵەبجە

١٢.ڕێکخراوی ژینگە دۆستان

١٣.ڕێکخراوی خوشکانی ئیسلامی کوردستان

١٤.رێکخراوی مرۆڤ دۆست

١٥.ڕێکخراوی کنزی مرۆی

١٦.تۆڕی بونیادی ڕێکخراوەکان

١٧.تۆرى رێكخراوه كانى سلێمانى

١٨.رێكخراوى قەرەداغ بۆ گەشەپێدان

١٩.رێكخراوى خۆرى ئاشتى

٢٠.رێکخراوی دۆز بۆ پرسی شەھیدان و ئەنفالکراوان

٢١.ڕێکخراوی دۆستانی گەرمیان

٢٢.رێکخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ

٢٣.ڕێکخراوی یەکگرتووی خوشکان

٢٤.ڕێکخراوی دۆستانی گەرمیان

٢٥.ڕێکخراوی بەرەوهیواکانی کچان و ژنان

٢٦. ڕێکخراوی کیکۆ

٢٧. ریکخراوی میدیا

٢٨.ڕێکخراوی چاوگەی هونەر

٢٩. ڕێکخراوی ماڵی خەونەکان بۆگەشپێدانی مرۆیی

٣٠. رێکخراوی چیرۆکەکانی ئەنفال

٣١. ڕیکخراوی شنەبای خاک

٣٢. رێکخراوی نەمام

٣٣.ڕێکخراوی ساڕێژ بۆ کاری خێرخوازی

٣٤. ریکخراوی شار بۆ گەشەپیدانی مرۆیی

٣٥. ڕێخراوی هزرو ڕوشنگەری زەردەشتی

٣٦. ڕێکخراوی پێکەوەژیانی نوێ

٣٧.گروپی شانۆی بنکورە

٣٨. ڕێکخراوی سروشتی کوردستان

٣٩. ڕێکخراوی کۆچار بۆ گەشەپێدانی مرۆیی

٤٠. ريكخراوى يەسنا بۆگەشەی فەلسەفەی زەردەشتی

٤١. سەرای زەردەشتیانی کوردستان

٤٢. ڕێکخراوی منداڵانی کوردستان

٤٣. ڕێکخراوی ڕێگا بۆ گەشەپێدان

٤٤. ڕێکخراوی میدیاکارانی خانمانی وەرزشی کوردستان

٤٥. ريكخراوى لانەى مناڵانى كوردستان

٤٦. ڕێکخراوی ماڵی فێرخوازان

٤٧. ريكخراوی توانست بۆ گەشەپێداني تواناكان

٤٨. ڕێکخراوی هەناربۆکشتوکاڵ و ژینگە

٤٩. ريكخراوه شيواز بۆ گەشەپيدانى هاتوچۆ

٥٠. ڕێکخراوی ئەزموون

٥١. ريكخراوی خزمەتی جەماوەر بۆهاوكاری مرۆيی و گەشەپێدان

٥٢. ڕێکخراوی SYEO

٥٣. کۆمەڵەی زامی کوردستان

٥٤. ريكخراوی تروسكه

٥٥. ڕێکخراوی ماهی بۆ پەروەردەی منداڵ

٥٦. رێکخراوی ئاوەز بۆ توێژینەوە