رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

هەڵمەتی خۆپارێزیی ڕێکخراوی ئازادبوون لە چۆمان

Facebook
Twitter
LinkedIn

دوای هەڵکشانی ئامارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید ١٩) لە هەرێمی کوردستاندا، ڕێکخراوی ئازادبوون لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەوە هەڵمەتێکی خۆپارێزیی ڕاگەیاند، کە لە چوارچێوەیدا زیاتر لە ٥٠٠٠٠ دەمامک بەسەر هاووڵاتییان لە چین و توێژە جیاوازەکاندا دابەش دەکرێت.

لە قەزای چۆمان و دەوروبەری ئامارەکان ڕوو لە زیادبوونن، هەر بۆیە لە قۆناغی یەکەمی هەڵمەتەکەدا، بە هاوکاریی ناوەندی کەلتووریی چۆمان، چەندین دەمامک لەو ناوچەیە بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش کرد و داوایان لێ کرا لە خۆپارێزی بەردەوام بن، تا هەموومان پێکەوە دۆخەکە تێدەپەڕێنین.

شایەنی باسە هەڵمەتەکە تەواوی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بەپێی پێویستی دەمامک لە هەموو ناوچەکان دابەش دەکرێت.