رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

خولی ڕۆژنامەوانیی گرووپی جۆرناڵ و رێکخراوی ئازادبوون تەواو بوو

Facebook
Twitter
LinkedIn

دوای ئەوەی ڕۆژی ٢٠\٩\٢٠٢٠ لە شاری هەڵەبجە دەستی پێ کرد و بڕیار بوو ٣ ڕۆژ بخایەنێت، بەڵام بە هۆی بارودۆخی تەندروستییەوە دوا کەوت، ڕۆژی ٢٣\١٠\٢٠٢٠ خولی ڕۆژنامەوانیی گرووپی جۆرنال و رێکخراوی ئازادبوون، کە لە لایەن ڕۆژنامەنووس نیاز عەبدولڵاوە گوترایەوە، تەواو بوو و بڕوانامە بەسەر بەشداربواندا دابەش کرا.
خولەکە ئەم بوارانەی لە خۆ گرتبوو:
– نووسینی هەواڵ و راپۆرتی رۆژنامەوانی
– ئیتیك و ئەخلاقی كاری رۆژنامەوانی و چۆنیەتیی رووماڵكردن
– جۆرەكانی چاوپێكەوتن و ئەنجامدانی بەرنامە