رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

یاداشتی کۆمەڵێک رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی سەبارەت بە مەترسییەکان لەسەر ئازادیی رادەربڕین

Facebook
Twitter
LinkedIn

یاداشتێك بۆ هەریەكە لەبەرێزان….

پەرلەمانی كوردستان/ لیژنەی مافەكانی مرۆڤ

ئاژانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاریكاری عێراق / یونامی

رایگشتی

“ئازادی را درەبڕین لەهەرێمی كوردستان لەلوتكەی مەترسیدایە”

لەئێستادا دۆخی هەرێمی كوردستان لەهەرەمی مەترسی بەرتەسكردنەوەی رەوشی ئازادییەكانی دەربڕینء كاری رێكخراوەییء میدیاییە، بەداخەوە ئەوەی لەماوەی چەند مانگی رابردوودا مامەڵەی حزبە دەستەلآتدارەكان لەبەرامبەر ئازادی را دەبڕینء ئازادییە گشتیەكان دەبێنرێت، بەهیچ شێوەیەك یەك نایەتەوە لەگەڵ بنەماكانی مافی مرۆڤء پەیماننامەی نێودەوڵەتی مافە مەدەنیء سیاسیەكانء تەنانەت بەشێك لەیاساكانی عێراقء هەرێمی كوردستانیش وەك یاسای رۆژنامەگەری ژمارە (35) ساڵی 2007و یاسای رێكخستنی خۆپیشاندانی ژمارە (11) ساڵی 2010، بەدیاریكراویش مامەڵەی دەزگا ئەمنییەكان لە هەرێمی كوردستان لەكەیسی خۆپیشاندەرانء رۆژنامەنووسان كە بەخراپترین شێوە مامەڵەیان كردوەو دیارترینیان دەستگیركردنی رۆژنامەنوس (شێروان شێروانی)ء چالاكوانان (بەدەل بەرواریء ئومێد بەرۆشكی) كەماوەی شەست رۆژە لەپارێزگای دهۆك تەنیا لەسەر ئازادی را دەربڕینء خۆپیشاندان دەستگیركراونء  دەستەلآتء حكومڕانانی هەرێمی كوردستان پاساوی بێ بنەما  دەهێنەوەو  نیازییان وایە بەیاسای سزادانی عێراقی مامەڵە لەگەڵ راگیراوان بكەن، ئەمە لەكاتێكدا كاری رۆژنامەگەریء خۆپیشاندانء گردبونەوە یاسای تایبەت بەخۆی هەیە، بەلآم حكومەتی هەرێمی كوردستانء دامەزراوە ئەمنیەكان ئەوەندە رق ئەستورن بەرامبەر بەرۆژنامەنوسانء چالاكوانان دێن كار بەو یاسایانە ناكەن، ئەمەش تەنیا لەپێناو بەسزاگەیاندنی توندی چالاكوانانء رۆژنامەنووسان.

بۆیە ئێمە لەرێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی رایدەگەیەنینء داوا لەهەریەكە لەپەرلەمانی كوردستانء ئاژانسی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ هاریكاری عێراق ( یونامی ) دەكەین فشارو كاری خۆیان چڕبكەنەوە لەسەر وەستاندنی ئەم كارانەی دەستەلآت لەهەرێمی كوردستانء ناچاركردنیان بەئازادكردنی سەرجەم راگیراوان كەلەسەر خۆپیشاندانء را دەبڕین دەستگیركراون، چونكە ئەگەر بێتء دەستەلآتە حزبییەكەی هەرێم ئەم رفتاو مامەڵەی بەرامبەر چالاكوانانء رۆژنامەنوسان رانەگرێت ئەوا هیچ ئەرزشێك بۆ ئازادی را دەبڕینء كاری رۆژنامەگەری سەربەخۆو ئازاد نامێنێتەوەو ئەوەی هەیە دەستەلآت زیاتر بەرەو سیستەمێكی تۆتالیتارو دیكتاتۆر دەبات.

لەهەمان كاتدا داوا لەرایگشتیء حزبەكانی دەرەوەی دەستەلآتی هەردوو حزب پارتی دیموكراتی كوردستانء یەكێتی نیشمانی كوردستان دەكەین هەوڵء فشارەكانیان دژی سەركوتكردنی ئازادییەكانی دەربڕێنء كاری میدیایی چڕتربكەنەوەو كاری پێكەوەیی ئەنجامبدەن، تا سنورێك بۆ ئەم جۆرە مامەلآنەی دەزگا ئەمنییەكان دابنێن.

ناوی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی

–        سەنتەری پەرەپێدانی دیموكراسیء مافی مرۆڤ  DHRD

–        ناوەندی نیشتمانی بۆ مافی مرۆڤ

–        رێكخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموكراسیء مافی مرۆڤ

–        رێكخراوی ئاشتی مەسیحی CTP

–        پەیمانگەی كوردی بۆ هەڵبژاردن

–        ناوەندی كەلتوری چۆمان

–        رێكخراوی ئازادبوون

–        رێكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان

–        رێكخراوی رۆشنبیری كۆمەلآیەتی خانزاد

–        رێكخراوی ئاشتیء ئازادی

–        رێكخراوی فیوچەر

–        رێكخراوی هەڵویست

–        رێكخراوی ئەزمون

–        رێكخراوی فۆكەس بۆ پەرەپێدانی مەدەنیەت

–        رێكخراوی چاودێری میدیای كوردی (چمك)

–        رێكخراوی رۆشنگەری بۆ پیادەكردنا دیموكراسیەتێ

–        تۆڕی رێكخراوەكانی سلێمانی

–        رێكخراوی قەرەداغ بۆ گەشەپێدان

–        رێكخراوی خۆری ئاشتی

–        سەرای زەردەشتانی كوردستان.

https://www.facebook.com/watch/live/?v=779800972583025&ref=watch_permalink