رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

پۆلیسی لەندەن ڕووبەڕووی خۆپیشاندەرەکانی دژ بە کۆرۆنا دەوەستێتەوە

Facebook
Twitter
LinkedIn

وەرگێڕانی: ژیر دانا

لە دوایین خۆپیشاندانەکانی شاری لەندەن کە لە دژی ڕێکارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید ١٩) و مانەوە لە ماڵەوە ئەنجام درا، نزیکەی ٣٢ کەس دەستبەسەر کراون. خۆپیشاندانەکە لە مەیدانی ترافالگەر ئەنجام دراوە و بە سەدان کەس تێیدا بەشدار بوون. لە کاتی ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکەیشدا، ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان پۆلیس و خەڵکەکەدا ڕووی داوە و بەپێی لێدوانی هێزەکانی پۆلیسی لەندەنیش بێت، توندوتیژی لە بەرامبەر پۆلیسدا ئەنجام دراوە.

لەگەڵ دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکە، هێزەکانی پۆلیس چوونەتە ناو مەیدانەکە و ویستوویانە ڕێگری لە خەڵکەکە بکەن، بەڵام خۆپیشاندەران زۆر بە توندی ڕووبەڕووی پۆلیس بوونەتەوە و ئەوان ڕێگرییان ئەنجام دا لە برامبەر هاتنی پۆلیسەکاندا. هەروەها لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەکەیشدا، خەڵکەکە هاتوهاوارێکی زۆریان کردووە تا پۆلیس ڕابگرن.

دوای ئەوەی کە پۆلیس نەیانتوانی بڵاوە بە خۆپیشاندەران بکەن و کۆتایی بە خۆپیشاندانەکە بهێنن، بە خەڵکەکەیان وتووە کە ئەگەر خۆیان نەڕۆن، ئەوان ناچارن هێز بە کار بهێنن. ئەمەیش لەبەر ئەوەی کە خۆپیشاندان لەو بارودۆخە تەندروستییەدا و بەو جۆرەی کە کرابوو، مەترسیی بۆ سەر خۆپیشاندەران و خەڵکانی تریش دروست دەکات. بەلام خەڵکەکە گوێیان بەم قسانە نەداوە و هەر بەردەوام بوون. دواجار ڕووبەڕووبوونەوەکە ڕووی داوە و تێیدا ٢ پۆلیس بریندار بوون و ٣٢ خۆپیشاندەریش دەستگیر کراون.

ئەم خۆپیشاندانەیش لە دوای هاتنی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و توندکردنەوەی ڕێکارەکان لە لایەن حکومەتەوە ئەنجام دراوە. لە ئێستادا بەڕیتانیا ڕۆژانە نزیکەی ٤٠٠٠ کەیسی نوێی بۆ زیاد دەبێت و بارودۆخی وڵاتەکە لە خراپبوونی بەردەوامدایە لە بەرامبەر ڤایرۆسەکەدا.

ئەم خراپبوونی بارودۆخە، حکومەتی بەڕیتانیای ناچار کردووە کە ڕێکارەکانی توند بکاتەوە، بە تایبەت لە چەند ناوچەیەکی دیاریکراودا. بەڵام هەندێک لە دانیشتوانی ئەو ناوچانە، بە هیچ جۆرێک ئەمەیان قبووڵ نییە. هەر بۆیە لە خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی شەممەدا جیا لەوانەی کە لە مەیدانەکە وەستابوون، شۆفێرەکان لە ئۆتۆمبێلەکانی خۆیانەوە و خەڵک لە ناو ماڵەکانیانەوە پشتگیریی خۆپیشاندەرانیان دەکرد. شایەنی باسە بەشێک لەم خەڵکانە هێشتا باوەڕیان بەو دەنگۆیانە هەیە کە ڤایرۆسەکە بە هۆکاری تۆڕی فایف جی و چالاکییە بازرگانییەکان بڵاو بووەتەوە و حکومەت و سەرمایەداران بەرپرسیارن.

هەندێک کەسیش هیچ باوەڕیان بە ڕاستیی ڤایرۆسەکە نییە و بە فێڵێکی حکومەتی دەزانن. ئەو خەڵکانە جیا لە قبووڵنەکردنی مانەوە لە ماڵ، پۆشینی ماسکیش قبووڵ ناکەن و تەواوی ڕێکارەکان ڕەت دەکەنەوە.

شایەنی باسە لەم جۆرە دەنگۆیانە لە سەرانسەری جیهاندا بوونیان هەیە و سەرەڕای مەترسییەکان، هێشتا خەڵکێکی زۆر باوەڕیان بە ڕاستیی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ نییە.

سەرچاوە (کلیک بکە)