رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

پۆلیسی بیلاڕووسیا ڕووبەڕووبەرووی سەدان ژنی خۆپیشاندەر دەبێتەوە

Facebook
Twitter
LinkedIn

وەرگێڕانی: ژیر دانا

لە وڵاتی بیلاڕووسیا، خۆپیشاندانێکی گەورە ئەنجام درا لە لایەن ژنانی وڵاتەکەوە. خۆپیشاندانەکە بە ڕێپێوانێکی گەورە دەستی پێ کرد کە تێیدا  ژنان لە ناوچە جیاوازەکانەوە بەرەو شاری مینسکیی پایتەخت دەڕۆیشتن و پێکەوە داوای کۆتاییهێنانی دەسەڵاتی ئەلیکزاندەر لوکاشینکۆیی سەرۆکی وڵاتەکەیان دەکرد.

ژمارەی خۆپیشاندەران نزیکەی ٢٠٠٠ ژن بووە و لە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ئەنجامدراوە. ژنە خۆپیشاندەرەکان هەموو کەلوپەلی جوانکاریی درەوشاوەیان لە خۆیان بەستووە و ئاڵای سوور و سپییان هەڵکردووە، وەک ناڕەزایەتی لە دژی سەرۆک.

رێکخراوێکی وڵاتەکە کە کاری چاودێریکردنی مافی مرۆڤە، ناوی ٣١٤ ژنیان لە وێبسایتی خۆیان بڵاو کردووەتەوە کە ڕێگرییان لێ کراوە یاخود دەستگیر کراون. ئەم ژمارەیە نزیکەی سێ ئەوەندەی ژمارەی خۆپیشاندانەکانی هەفتەی ڕابردووە، کە تێیدا بۆ یەکەم جار کۆمەڵێک پیاوی دەموچاو داپۆشراو هێرشیان کردە سەر ژنە خۆپیشاندەرەکان.

هۆکاری ئەم خۆپیشاندانانەیش دەگەڕێتەوە بۆ کۆتا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتەکە و ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە. بەپێی کۆتا دەرئەنجامەکان بێت سەرۆکی پێشووی وڵات دیسان هەڵبژێراوەتەوە و زۆرترین دەنگی بە دەست هێناوە. ئەمەیش لە کاتێکدا کە کاندیدێکی دیکەیش بە هەمان شێوەی ئەو بانگەشەی سەرکەوتن و بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ دەکات. کاندیدەکەی تر ژنێکە بە ناوی سڤێتلانا تیخانۆڤسکایا.

ڕاستەوخۆ لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانەوە و بانگەشەکردنی سەرۆکی پێشوو بۆ سەرکەوتنی خۆی، ژنانی وڵاتەکە دەستیان کردووە بە خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایی. هەروەها تیخانۆڤسکایا لە دوای هەڵبژاردنەکانەوە ڕووی کردووەتە وڵاتی لیتوانیا و لەوێ وەک پەنابەر وەرگیراوە.

تیخانۆڤسکایا لەدوای بیستنی هەواڵی خۆپیشاندانەکان و ئەو توندوتیژییانەی کە بەرامبەر بە ژنانی وڵاتەکەی ئەنجام دراوە، ڕاستەوخۆ لێدوانی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا پشتگیریی ژنانی وڵاتەکەی کردووە و بە قارەمان ناوی بردوون. هەروەها وتوویشیەتی کە ئەوان لەژێر فشارێکی زۆردا و سەرەڕای توندوتیژیی بەردەوام بەرامبەریان، هێشتا بەردەوامن لە دەربڕینی ناڕەزایەتییەکانیان.

لە ناو ئەو ژنانەی کە لە خۆپیشاندانەکاندا دەستگیر کرابوون، نینا باگینسکایای تەمەن ٧٣ ساڵ هەبوو. نینا چالاکوانێکی دیاری وڵاتی بیلاڕووسیایە و لەم دواییانەدا، دیارترین کەس بووە لە ناو چالاکییەکان و خۆپیشاندانەکاندا. لە خۆپیشاندانەکەی شەممەدا، ئەو یەکێک بوو لە دەستگیرکراوەکان، بەڵام دوای ماوەیەکی کەم ئازاد کرا. ئازادکردنەکەیش بە هۆی کەمیی شوێن بوو، لە بنکەکانی پۆلیس. چونکە دوای دەستگیرکردنی ئەو ڕێژە زۆرە لە خۆپیشاندەر، شوێن نەما لە بنکەکاندا و ناچار بوون کە نزیکەی ١٠ کەس ئازاد بکەن، لە ناویشیاندا نینا بانگینسکایا.

سەرۆکی وڵات ڕایگەیاندووە کە لەمەودوا بە توندترین شێوە مامەڵە لەگەڵ هەر کەسێکدا دەکەن، کە خۆپیشاندان ئەنجام بدات لەسەر بابەتی هەڵبژاردنەکان. هەر بۆیە لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی شەممەدا، چەندین ژن بریندار کران و بە توندترین شێوە مامەڵەیان لەگەڵدا کرا. هەندێکیان ناچار بوون کە ببرێنە ناو نەخۆشخانەکانەوە و چارەسەری تایبەتی وەربگرن.

سەرچاوە (کلیک بکە)