رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

حکومەتی ئێران دەیەوێت زیندانییەکی کورد لە سێدارە بدات

Facebook
Twitter
LinkedIn

وەرگێڕانی: ژیر دانا

حەیدەر قوربانی، زیندانییەکی سیاسیی کوردە و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە. دوای ئەوەی کە حەیدەر بە شێوەکی یاسایی ویستوویەتی دووبارە دادگایی بکرێتەوە، حکومەتی ئێران داواکەیان ڕەت کردووەتەوە و سوورن لەسەر لەسێدارەدانی.

حەیدەر لە ساڵی ٢٠١٦ لەگەڵ زاواکەیدا پێکەوە گیران. ئەوان بەوە تۆمەتبار کرابوون کە بەشدارییان کردووە لە چەند هێرشێکدا و هاوکار بوون لە کوشتنی چەند کەسێکدا. ئەو لایەنەی کە هێرشی کراوەتە سەر بریتییە لە دامەزراوەی پاسەوانانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران.

ناوچە کوردنشینەکانی وڵاتی ئێران، چەندین جار بوون بە شوێنی ڕووبەڕووبوونەوەی لایەنەکانی سەر بە حکومەت، لەگەڵ هێزە کوردییە سەربەخۆکاندا.

دادگای باڵای ئێران کە لە مانگی ڕابردوودا بڕیاری لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانی دەرکرد، دوایین داواکاریی پارێزەرەکەی قوربانیی ڕەت کردووەتەوە، لەسەر ئەوەی کە دادگاییەکە دووبارە بکرێتەوە.

لە دوای ڕەتکردنەوەی بڕیارەکەوە، هاوسەری حەیدەر قوربانی لێدوانێکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردەوە. هاوسەرەکەی قوربانی لە لێدوانەکەیەدا ئاماژەی بەوە داوە کە بۆ ماوەیەکی زۆر حەیدەری هاوسەری لەژێر ئەشکەنجەی قورسدا بووە. هەروەها بەهۆی ئەو ئەشکەنجە قورسەوە، حکومەت ناچاری کردووە کە چەندین دانپێدانانی ناڕاست بدات بە دەستەوە. بۆ ماوەیەکی زۆریش حکومەت دەیویست کە بە پشتبەستن بەو دانپێدانانە بڕیاری لەسێدارەدانی حەیدەر دەربکات. بەڵام لەبەر لاوازیی تۆمەت و بەڵگەکان لەسەری، نەتوانراوە بڕیارەکە لە دژی حەیدەر دەربچیت. تا دواجار لە ساڵی ٢٠١٩ کەیسێکی دیکە بۆ حەیدەر دروست کراوە کە هیچ زانیارییەک لەسەری نەدراوە بە هاوسەرەکەی حەیدەر و پارێزەرەکەی. بڕیاری لەسێدارەدانەکەیش، بە پشتبەستن بەو کەیسە دەرکراوە.

لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی هاوسەرەکەی حەیدەرەوە، دەنگۆیەکی زۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروست بوو و خەڵکی ناڕەزایەتییان لە بەرامبەر بڕیارەکەی دادگای باڵای ئێران ڕادەگەیاند. بە تایبەت چالاکوانە ئێرانییەکان لە هەموو کات زیاتر تووڕەن. بە تایبەت دوای ئەوەی کە هەر لەم مانگەدا، نەڤید ئەفکاریش بە هەمان شێوە، بە هۆی کەیسێکی سیاسییەوە لە سێدارە دراوە.

کەیسەکەی حەیدەر کە ڕاستەوخۆ دوای ئەوەی نەوید دەنگۆی زۆری لەسەر دروست بوو، دەکرێت پشێوییەکی زۆر دروست بکات لە نێوان حکومەتی ئێران و خەڵکەکەیدا. ئەمەیش بە هۆی ئەوەی کە ئێران بەردەوام لەم جۆرە هەڵوێستە ناڕەوا و توندەی هەبووە بەرامبەر بە خەڵک و هەتاوەکو ئێستایش، هەر بەردەوامە. ئەمەیش لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا، خەڵک زیاتر تووڕە دەکات و دەیشبێتە هۆی پیشاندانی هەڵوێستی توندتر لە لایەن خەڵکەوە.

سەرچاوە (کلیک بکە)

Haydar Ghorbani's wife called the world for help to stop execution of this innocent man.Regime in Iran won't hear because it's illegal but the world and those who believe in humanity and human rights, must hear and do something for him#savehaydarghorbani#SaveHaydarGhorbani

Posted by Pejman Gazian on Sunday, 20 September 2020