رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

رازاو مەحموود

بەرپرسی بەشی توێژینەوە و چاپ و بڵاوکردنەوە

ڕازاو مەحمود فەرەج لە ١٩٧٤/٩/٢٦ لە سلێمانی لەدایک بووە، ئاستەکانی خوێندنی لە سلێمانی تەواو کردووە، هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە زمان و ئەدەبی کوردی (١٩٩٢-١٩٩٦) زانکۆی سلێمانی، وە بەکالۆریۆس لە یاسا(١٩٩٩-٢٠٠٣) لە هەمان زانکۆ، خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە یاسای تایبەت لە بواری یاسای باری کەسێتی (٢٠٠٩) لە زانکۆی سلێمانی، ئێستا خوێندکاری دکتۆرایە لە یاسای تایبەت/زانکۆی کۆیە.

لە ساڵی ١٩٩٧ لە زانکۆی سلێمانی دامەزراوە، لەهەمان کاتدا وانەبێژی زمانی کوردی بووە. لە ١٩٩٧ تا ٢٠١١ لە زانکۆی سلێمانی وەک فەرمانبەر، توێژەر، مامۆستا کاری کردووە و مامۆستا بووە لە کۆلێجی یاسا. لە مانگی ٢ی ٢٠١١ پۆستی بەڕێوبەری گشتی وەرگرتووە لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران وە بۆتە ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان، لە مانگی ١١ی ٢٠١١ بووەتە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان/ خولی سێهەم(٢٠١١-٢٠١٣).

جگە لە کاری ڕێکخراوەیی و حیزبی بەردەوام لە ساڵانی (١٩٩٢-٢٠١٣) لە دوای کۆتایی کاری پەرلەمانییەوە لە کاری ڕێکخراوەیی و پشتیوانی دۆزی ژنان وەک چالاکوان بەردەوامە. ئێستا ئەندامی بۆردی بەڕێوەبردنی ڕێکخراوی ئازادبوونە.