رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

بابان جەعفەر

بەرپرسی بەشی راگەیاندن

بابان جەعفەر حەمە، لە حوزەیرانی 1987 لە شاری سلێمانیی لە دایک بووە. ئاستەکانی خوێندنی هەر لەو شارە تەواو کردووە و هەڵگڕی بڕوانامەی دبلۆمە لە کارگێڕیی کار لە پەیمانگەی تەکنیکیی دوکان (٢٠٠٧ – ٢٠٠٩)، هەروەها بەکالۆریۆسی لە ژمێریاریی بە تەکنۆلۆژیای زانیاری لە زانکۆی جیهان –سلێمانی (٢٠١٢ – ٢٠١٦). لە بواری کاری ڕێکخراوەییدا، بابان لە چەندین ڕێکخراو و دامەزراوەی جیاوازی کۆمەڵگەی مەدەنی کاری کردووە، لەوانە وەک ڕاهێنەر لە ڕێکخراوی PDO (2007-2008)، بەرێوەبەری نووسین لە ماڵپەڕی کوردهەواڵ لە (2010-2013)، دەستەی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری پڕۆژەکان لە ئینستیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان (2013 – 2021)، هەروەها چاودێر و ڕیپۆرتەری خۆبەخشی هەڵبژاردن لە هەمان ڕێکخراو. لە هەمان کاتدا کارمەندی حکومەتە لە (وەزارەتی دارایی و ئابووری). لە پاڵ کارکردنیدا لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بەشداریی چەندین خول و چالاکیی جیاوازی ڕێکخراوەکانی تری کردووە، کە گرنگترینیان خولی گەشەپێدانی کولتوور و یەکسانیی جێندەر (NPA) نەرویجی بوو بۆ ماوەی (3) مانگ لە ساڵی (2007)، وەرگرتنی خولی ڕاھێنان بە ڕاهێنەران لە پەیمانگەی پەروەردەی مەدەنی (CEI)لە (2007)، ژینگەی یاسایی پێکهاتەکانی عێراق (UNDP)لە (2018)، ڕێوشوێنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە پێداچوونەوەی گشتگیر بە مافەکانی مرۆڤدا (UNAMI)لە (2019).
لە ئێستادا بابان جەعفەر سەرۆکی رێکخراوی ئازادبوونە.