رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ وەک شێوازێکی ژین و گەڕانەوە بۆ سەر ڕۆتینی ڕۆژانە

Facebook
Twitter
LinkedIn

وەرگێڕانی: ساڤان عەبدولڕەحمان

لە بەشێکی زۆری وڵاتانی جیهاندا، سەرەڕای ئەوەی مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید ١٩) لەئارادایە، کۆمپانیا و شوێنی کارەکان داوا دەکەن کارمەندان دەست بکەنەوە بە گەڕانەوە بۆسەر کارەکانیان، بەڵام چەندین کەس هێشتا دوودڵن و دەترسن لەوەی تووشی ڤایرۆسەکە ببن. ئایا مافەکانی ئەو کەسانە چین؟

لە ئێستادا بەشێکی دەوڵەتان دەڵێن کەوا خەڵکی لە ماڵەکانی خۆیانەوە کارەکانیان ڕابپەڕێنن، بەڵام بەشێکی دیکەیان، بە تایبەت لە ئینگلتەرا، داوایان کردووە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە کارمەندان بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.

سەرۆکوەزیرانی ئینگلتەرا، بۆریس جۆنسن، ڕای گەیاندووە: ”دەست بە دەوام دەکەینەوە و ڕاپرسیی کارمەندان وەردەگرین لەوەی ئاخۆ چۆن بە شێوەیەکی تەندروست کار بکەن، بێ ئەوەی مەترسی لەسەر ژیانیان بێت.” هەروەها وتیشی بەوپێیەی ڤایرۆسەکە ئاسۆی ڕوون نییە، لە ئێستادا دەبێت وەکو شێوازێکی نوێی ژین مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و کارمەندان خۆیان ڕێک بکەون کە چۆن شێواز و ڕێکارەکانی خۆپارێزی بگرنە بەر.

لەگەڵ گەڕانەوەیشدا بۆ کار، چەندین ڕێبەری و ڕێنیشاندەری بۆ ئەو شێوازە نوێیەی ژین و خۆپارێزی بەردەست دەبێت لە سێکتەرەکاندا، تاکو خەڵکی پابەندیان بن، کە ئەمەی خوارەوە نموونەیەکیەتی:

چۆن تەندروستیی شوێنی کارەکەم بپارێزم؟

  • دووریی کۆمەڵایەتی بە یەک مەتر.
  • دانانی سیستمێک تاکو کڕیاران و سەردانکەران بە یەک ڕیز سەردان بکەن.
  • پاککردنەوەی بەردەوامی کەلوپەل.
  • لە دوکانەکاندا، ئەو کەلوپەلانەی لە لایەن کڕیارانەوە دەگەڕێنرێنەوە، بۆ ماوەی ٧٢ سەعات بە دوور دەگرم پێش ئەوەی دووبارە بۆ فرۆشتن دای بنێمەوە.
  • مێزەکانی خزمەتگوزاری تەنها لە ژوورەوە دابنرێن.

ئەگەر کارمەندان لە تەندروستیی هاوەڵێکیان گومانیان هەبوو، یاخود زانییان کە پابەند نییە بە ڕێکارەکانەوە، دەتوانن قسەی لەگەڵدا بکەن و ئەگەر هەر بەو جۆرە مایەوە، پەیوەندیی بکەن بە بەرپرسانی سەروو خۆیانەوە.

سەرچاوە:

https://www.bbc.com/news/business-52567567?at_custom1=%5Bpost+type%5D&at_custom2=facebook_page&at_custom4=10B7BAD2-C8E6-11EA-92C5-A32A4D484DA4&at_medium=custom7&at_campaign=64&at_custom3=BBC+News&fbclid=IwAR1GnK9_BrYRT41utfMQ7Jmq5wHRmzb1XYycZTIkYmOb3BpzGkvm6gtMOiA&fbclid=IwAR0axie_F_1qpSn3xSJxX6YUYBrp41QJ_YUExk06va3cn3niK1MiHF8NuyY