رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

پەیکەری خۆپیشاندەرێکی ڕەشپێشت شوێنی پەیکەری بازرگانی کۆیلەکان دەگرێتەوە

Facebook
Twitter
LinkedIn

وەرگێڕانی: ساڤان عەبدولڕەحمان

پەیکەرتاشی بەڕیتانی مارک کوین، پەیکەری یەکێک لە ناڕەزایانی خۆپیشاندانە بەرفراوانەکانی ئەم دواییانەی دروست کرد و لە شوێنی پەیکەری پێشووی بازرگانی کۆیلەکان، ئێدوارد کۆڵستۆن لە شاری بریستڵ دای نا.

پەیکەرەکەی ئێدوارد کۆڵستۆن لەو کاتەوەی لە لایەن ناڕەزایانەوە لە ٧ی تەمووز لا برابوو، شوێنەکەی بە چۆڵی مابووەوە، تاکو فیگەری جێن ڕەید کە بەشدارییەکی چالاکی لە ناڕەزایەتییەکاندا هەبوو، لەژێر ناوی ”شەپۆلی هێز” لە دروستکردنی مارک کوین خرایە شوێنی. پەیکەرەکە بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی، وەک چالاکییەکی بەرەنگاری و لە شەوێکدا، مارک لەگەڵ تیمەکەیدا پەیکەرەکە دەبەن و لە شوێنی پەیکەری پێشوو دای دەنێن و لە لێدوانێکدا بۆ میدیای دێزین، مارک دەڵێت: ”ئیتر کاتی نواندنی هەڵوێستی ڕاستەوخۆیە.”

مارک لە بارەی بڕیاری دروستکردنی پەیکەرەکەوە دەڵێت: ”ئەم پەیکەرە تۆمارکردنی ساتەوەختی وەستانەوەی چالاکوانێکی گرووپی گۆرێلایە کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا لەسەر شوێنی بەتاڵی پەیکەرەکەی پێشوودا وەستا و سڵاوێکی شۆڕشگێڕانەی پێشکەش کرد. ئەو سڵاوە کاریگەریی جێ هێشت میدیاکانی بە لای خۆیدا ڕاکێشا و منیش بە دوایدا ڕۆیشتم و ئەم کارەم بۆ کرد.”

هەروەها دەیشڵێت: ”دەمویست ئەو ساتەوەختە بە نەمری و وەک مۆرکێک بهێڵمەوە کە نمایندەی خەباتی ڕەشپێستەکان دەکات لە ساڵی نەوەدەکانەوە؛ کاتێک یەکەم جار وێنەکەیم بینی، بیرم کردەوە کەوا شتێکی چەند باش دەبێت پەیکەرێکی بۆ دروست بکەم و بۆ هەمیشە بە مەتریاڵی بکەم.”

ڕەید لە بارەی هەڵوێستەکەی خۆیەوە دەڵێت: ”دەمەویست هێزێک بگەڕێنمەوە بۆ جۆرج فلۆید، هێزێک بدەمەوە بە خەڵکانی ڕەشپێستی وەک خۆم کە چەندین ساڵە ڕووبەڕووی چەوساندنەوە و نایەکسانی دەبنەوە. تەوژمێکی هێز بدەم بە هەموان.”

پەیکەرەکە دوای ڕۆژێک لە دانانی لە لایەن شارەوانی بریستڵەوە لا دەبرێت و ڕێگە نادرێت چیتر لەوێ بمێنێتەوە. شارەوانی بریستڵ، مارڤین ڕیس بۆ نیویۆرک تایمز دەڵێت: ”تێدەگەم لەوەی خەڵکی دەیانەوێت ناڕەزایی خۆیان دەربڕن، بەڵام ئەو پەیکەرە بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت دانراوە و ناتوانین ڕێگە بدەین لەوێ بمێنێتەوە.” لەجیاتیی ئەوە، پەیکەرەکە لە مۆزەخانەی بریستڵ دادەنرێت.

مارک خۆیشی لە بارەی پێشبینیکردنی هەڵوێستی بەرپرسانی شارەکەوە وتی: ”دەمزانی کە پەیکەرەکە بۆ هەمیشە نامێنێتەوە و ئێستا بێت یان مانگێکی دیکە هەر لای دەبەن. ئەو کارە شێوازێکی گفتوگۆکردنی کاتی بوو لەگەڵ خەڵکدا.”

سەرچاوە:

https://www.dezeen.com/2020/07/16/a-surge-of-power-marc-quinn-jen-reid-bristol-statue-colston-news/