رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

خانمێکی کورد بووە براوەی خەڵاتی سوارچاکی تایبەت بە هونەر و ئەدەب لە فەڕەنسا

Facebook
Twitter
LinkedIn

وەرگێڕانی: ژیر دانا

ئەناهیتا قەبەیانی، هونەرمەندێکی کوردی خەڵکی کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، کاری فۆتۆگرافی دەکات و بۆ ماوەی زیاتر لە ١٨ ساڵە بەڕێوەبەری مۆزەخانەی ڕێگەی ئاوریشمە لە شاری تاران. دوای بینینی کارەکانی و ئاگاداربوون لەو خزمەتەی کە بە هونەری کردووە، ئەناهاتیا بانگهێشتی فەڕەنسا کرا و خەڵاتی سوارچاکی وەرگرت، کە خەڵاتێکە تایبەت بە پێشەنگانی بوارەکانی هونەر و ئەدەب لە فەڕەنسا و دەرەوەی وڵاتەکە.

ئەناهیتا بۆ ماوەی ١٨ ساڵە بەڕێوەبەری مۆزەخانەیە و کار و چالاکییەکانی مۆزەخانەکە بەڕێوە دەبات. دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە، ڕای گەیاند بە هیچ جۆرێک چاوەڕوانی خەڵاتێکی لەم شێوەیە نەبووە: ”نازانم بۆچی ئەم خەڵاتە بە من بەخشراوە، بەڵام زۆر باش ئەوە دەزانم کە چۆن هەمیشە ویستوومە خزمەتی هونەر بکەم، هەمیشە ویستوومە پەیوەندییەک لە نێوان هونەری وڵاتە جیاوازەکان و ئێراندا دروست بکەم، بە تایبەت فەڕەنسا.”

ئەم خەڵاتە بە یەکێک لە دیارترین خەڵاتەکانی بواری هونەر و ئەدەب لە تەواوی جیهاندا دادەنرێت. پێشتر ٣٠ ئێرانیی دیکە، توانیویانە ببن بە خاوەنی ئەم خەڵاتە. لە ناویشیاندا شەهرام نازری، عەباس کیاڕۆستەمی، لەیلا حاتەمی و پەری سابیری.

سەرچاوە:

https://medium.com/ifp-news-iran-front-page/iranian-woman-to-receive-french-order-of-arts-and-letters-4bf5b6f04fe9