رێکخراوی ئازادبوون بۆ گەشەپێدانی بەردەوام

خولی بەهێزکردنی توانای ئەندامانی فیدراسیۆن

Facebook
Twitter
LinkedIn

لە چوارچێوەی ستراتیژیەتی فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بۆ بەهێزکردنی توانای ئەندامەکانی، راهێنانێکی تایبەت لەسەر چۆنێتی ئامادەکردنی راپۆرت بە پێی ستانداردە نێودەوڵەتیەکان و نوێترین تەکنیکی سەردەم رێکخرا.

رۆژی چوارشەممە (٢٠٢٦/٠٤/١٥)، لە ئۆفیسی رێکخراوی ماڵی سەرکەوتن لە شاری سلێمانی، فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، راهێنانێکی ئاست بەرزی لەسەر چۆنێتی ئامادەکردنی راپۆرت و گرنگی راپۆرت لە کاری رێکخراوەییدا رێکخست، راهێنانەکە لەلایەن راهێنەر (دکتۆر بەختیار عەبدوڵڵا)، بەڕێوەبرا، کە تیایدا بە وردی راهێنانی بە نوێنەر و کارمەندانی رێکخراوە ئەندامەکانی فیدراسیۆن کرد، دەربارەی گرنگی راپۆرت لە کاری رێکخراوەیی و چۆنێتی ئامادەکردنى راپۆرت بە شێوەیەکی زانستی و ستانداردی نێودەوڵەتی.

لە چوارچێوەی ئەو ستراتیژیەتەی کە فیدراسیۆن بۆ پەرەپێدانی ئەندامەکانی خۆی دایڕشتوە، ئەمە سێیەمین راهێنانە لەماوەی کەمتر لە یەکساڵدا رێک دەخرێت، فیدراسیۆن بەردەوام دەبێت لە پێشخستنی توانای ئەندامەکانی خۆی و ئەندامانی رێکخراوەکانی دەرەوەی فیدراسیۆن، لە پێناو هێنانە کایەی کۆمەڵی مەدەنی مۆدێرن لە هەرێمی کوردستان کە توانای وەڵامدانەوەی پێداویستیەکانی سەردەمەکەی هەبێت.

بۆ بینینی وێنەی زیاتری راهێنانەکە کلیک بکەن: