رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

هەڵمەتی خۆپارێزیی ڕێکخراوی ئازادبوون لە گەرمیان

Facebook
Twitter
LinkedIn

دوای هەڵکشانی ئامارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید ١٩) لە هەرێمی کوردستاندا، ڕێکخراوی ئازادبوون لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەوە هەڵمەتێکی خۆپارێزیی ڕاگەیاند، کە لە چوارچێوەیدا زیاتر لە ٥٠٠٠٠ دەمامک بەسەر هاووڵاتییان لە چین و توێژە جیاوازەکاندا دابەش دەکرێت.

گەرمیان یەکێک بوو لەو ناوچانەی تێیدا ئامارەکان ڕوو لە زیادبوون بوون، هەر بۆیە لە قۆناغی یەکەمی هەڵمەتەکەدا، بە هاوکاریی ڕێکخراوی فۆکەس لە کەلار، ٨٠٠٠ دەمامک لەو ناوچەیە بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش کرا و داوایان لێ کرا لە خۆپارێزی بەردەوام بن، تا هەموومان پێکەوە دۆخەکە تێدەپەڕێنین.

شایەنی باسە هەڵمەتەکە تەواوی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بەپێی پێویستی دەمامک لە هەموو ناوچەکان دابەش دەکرێت.