رێکخراوی ئازادبوون بۆ گەشەپێدانی بەردەوام

نۆ کۆڕی ژینگەی لە ناوەندەکانی خوێندن لە سلێمانی و دەربەندیخان پێشکەش دەکرێت

Facebook
Twitter
LinkedIn

‎بە مەبەستی چاندن و چەسپاندنی بەها ژینگەییەکان و ڕەنگدانەوەی ئەو بەهایانە لە ڕەفتاری منداڵاندا، هەردوو ڕێکخراوی ئازادبوون و سروشتی کوردستان، لە سەرەتای مانگی (٢٠٢٦/١) زنجیرەیەک کۆڕیان لە هەردوو شاری دەربەندیخان و سلێمانی بۆ ناوەندەکانی خوێندن، دەستپێکردووە و لە مانگی (٢٠٢٦/٢) بەردەوام بوون و (٩) کۆڕی تریان پێشکەشکرد.

‎ئەم چالاکییانە لەژێر دروشمی “ژینگەیەکی سەوز و تەندروست لە پەروەردەیەکی دروستەوە سەرچاوە دەگرێت” بەڕێوەچوو. لە سەرەتای سیمینارەکەدا، بابەتێکی تیۆری ژینگەیی بە زمانێکی سادە و گونجاو پێشکەشی خوێندکاران کرا، بە ئامانجی ئاشناکردنیان بە سروشت و گرنگی پاراستنی ژینگەی دەوروبەریان.ئەم چالاکییانە وەک بەشێک لە “خولی پێگەیاندنی ڕاهێنەری ژینگەیی” ئەنجامدرا.

گرنگی ئەم چالاکییە:

‎ئەنجامدانی ئەم جۆرە چالاکییانە لە ئاستی ناوەندەکانی خوێندندا، چەند ڕەهەندێکی گرنگی پەروەردەیی و ژینگەیی لە خۆ دەگرێت:

‎١. پەروەردەی بنەڕەتی: چاندنی بەها ژینگەییەکان لە تەمەنی منداڵیدا وادەکات ژینگەپارێزی ببێتە کلتوور و ڕەفتار، نەک تەنها زانیارییەک کە لە کتێبەکاندا بخوێنرێت.

‎٢. بەستنەوەی خێزان بە ژینگە: پێدانی دەنکە بەڕوو بە منداڵان، پەیامە ژینگەییەکە لە ناوەندە پەروەردەییەکانەوە دەگوازێتەوە بۆ نێو ماڵەکان و هەموو ئەندامانی خێزان لە پرۆسەی سەوزکردنی ژینگەدا بەشدار دەکات.

‎٣. پاراستنی ناسنامەی سروشتی: داربەڕوو وەک هێمایەکی سروشتی کوردستان، کاتێک بە دەستی منداڵان دەچێنرێت، پەیوەندییەکی سۆزی و نیشتیمانی لە نێوان نەوەی نوێ و خاکی کوردستان دروست دەکات.

‎٤. فێربوونی کرداری: تێکەڵکردنی لایەنی تیۆری لەگەڵ لایەنی پراکتیکی (چاندنی نەمام)، کاریگەرییەکی قووڵتر لەسەر دەروونی منداڵان جێدەهێڵێت و وا دەکات باشتر لە مانا و گرنگی سروشت تێبگەن.

‎٥. پێگەیاندنی کادیری شارەزا: ئەم کارە کە لە چوارچێوەی خولی پێگەیاندنی ڕاهێنەردایە، دەبێتە بنەمایەک بۆ دروستکردنی کەسانی شارەزا کە بتوانن لە داهاتوودا پەروەردەی ژینگەیی بڵاو بکەنەوە

کۆڕی ژمارە (١) لە قوتابخانەی “سەعید کاکی” لە دەربەندیخان، لە ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٢/٤)، ئەنجامدرا، لەلایەن ڕاهێنەر “بیلال حەسەن”، لە کۆتایی چالاکییەکەدا، وەک کارێکی پراکتیکی، دەنکە بەڕوو پێشکەش بە منداڵان کرا تا لە ماڵەوە و لەگەڵ خێزانەکانیان بیچێنن و چاودێری گەشەکردنی بکەن.

بۆ بینینی وێنەی زیاتری کۆڕەکە، کلیک لەم لینکە بکەن

کۆڕی ژمارە (٢) لە قوتابخانەی ” چوارچرا ” لە ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٢/٥)، ئەنجامدرا و (١١٠) خوێدکار بەشداروون. ئەم چالاکییە لەلایەن “بیلال حەسەن، جوتیار ڕەشید”، ڕاهێنەری ژینگەیی لە ڕێکخراوی سروشتی کوردستان پێشکەش کرا. لە کۆتایی سیمینارەکەشدا، وەک کارێکی پراکتیکی، دەنکە بەڕوو پێشکەش بە خوێندکاران کرا تا لە ماڵەوە و لەگەڵ خێزانەکانیان بیچێنن و چاودێری گەشەکردنی بکەن.

بۆ بینینی وێنەی زیاتری کۆڕەکە، کلیک لەم لینکە بکەن

کۆڕی ژمارە (٣) لە قوتابخانەی “هەواری نوێ” لە ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٢/٩)، ئەنجامدرا و (١٠٠) خوێدکار بەشداروون. ئەم چالاکییە لەلایەن “ساکار عەبدوڵا، سەربەست عەباس”، ڕاهێنەری ژینگەیی لە ڕێکخراوی ئازادبوون، پێشکەشکران.

بۆ بینینی وێنەی زیاتری کۆڕەکە، کلیک لەم لینکە بکەن

کۆڕی ژمارە (٤) (لە دایەنگەی گەشە) لە سلێمانی، لە ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٠٢/٠٥) ئەنجامدرا، لەلایەن راهێنەران (سامان فایەق، دێنێ تاڵیب)، پێشکەشکرا.

کۆڕی ژمارە (٥) لە قوتابخانەی ” ڕاپەڕین ” لە ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٢/٩)، ئەنجامدرا و (١٠٠) خوێدکار بەشداروون. ئەم چالاکییە لەلایەن “بیلال حەسەن”، ڕاهێنەری ژینگەیی لە ڕێکخراوی سروشتی کوردستان پێشکەش کرا.

بۆ بینینی وێنەی زیاتری کۆڕەکە، کلیک لەم لینکە بکەن

کۆڕی ژمارە (٦) لە قوتابخانەی ” چیمەنی بنەڕەتی ” لە ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٢/١٠)، ئەنجامدرا و (١٢٠) خوێدکار بەشداروون. ئەم چالاکییە لەلایەن “بیلال حەسەن، سەردەشت محمد”، ڕاهێنەری ژینگەیی لە ڕێکخراوی سروشتی کوردستان پێشکەش کرا.

بۆ بینینی وێنەی زیاتری کۆڕەکە، کلیک لەم لینکە بکەن

کۆڕی ژمارە (٧، ٨) لە قوتابخانەی ” تۆفیق شێخ تەیب ” لە ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٢/١٨)، ئەنجامدرا و (١٥٠) خوێدکار بەشداروون. ئەم چالاکییە  لەلایەن “ڕووەیدا ڕزگار، ساکار عەبدوڵا”، ڕاهێنەرانى ژینگەیی لە ڕێکخراوی ئازادبوون پێشکەش کرا.

بۆ بینینی وێنەی زیاتری کۆڕەکە، کلیک لەم لینکە بکەن

کۆڕی ژمارە (٩) لە قوتابخانەی ” قوتابخانەی بیردۆز ” لە ڕێکەوتی (٢٩٢٦/٢/١٢)، ئەنجامدرا و (٨٠) خوێدکار بەشداروون. ئەم چالاکییە لە لەلایەن (ئەمیرە عەزیز)، راهێنەر و (هەکار بەکر) وەک یاریدەدەری ڕاهێنەر، پێشکەشکران.

بۆ بینینی وێنەی زیاتری کۆڕەکە، کلیک لەم لینکە بکەن