45
لەژێر درووشمی بەرەو دروستکردنی یادەوەری و بونیادنانەوە، رێکخراوی ئازادبوون بە هاوبەشی لەگەڵ ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتی لە نێوان مانگی ئازار هەتا ئەیلوولی ٢٠٢٥، زنجیرەیەک سیمینار دەربارەی تاوانەکانی جینۆساید لە کوردستان سازدەدەن.
لە رۆژی ٢٠٢٥/٣/١٥ سیمیناری یەکەم لە لایەن خاتوو عەدالەت عومەر بە ناونیشانی (پڕۆژەی ئەرشیفی نەتەوەیی جینۆسایدی کوردستان)، پێشکەش کرد.
لە کۆتایی سیمینارەکەدا چەپکە گوڵی سوپاس و پێزانینی ناوەندی کوردستان و رێکخراوی ئازادبوون لە لایەن هاوڕێ ئەحمەد پێشکەش بە خاتوو عەدالەت عومەر کرا.
چەپکە گوڵی سوپاس لە لایەن هۆمەر محەمەد، هەڵوێست عەبدوڵڵا و سیمبولی ئەنفال لەلایەن بەختیار هەڵەبجەیی پێشکەشی خاتوو عەدالەت کرا.

