رێکخراوی ئازادبوون بۆ گەشەپێدانی بەردەوام

لە لایەن تۆری ٨ ی مارس و لە یادی رۆژی جیهانی ژناندا مەراسیمی ٨ ی مارس بەرێوەبردرا

Facebook
Twitter
LinkedIn

لە لایەن تۆری ٨ ی مارس و لە یادی رۆژی جیهانی ژناندا مەراسیمی ٨ ی مارس لە بەردەم باخی گشتی بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆری خەڵک، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و میدیاکاران بەرێوەبردرا.

رێزلێنان بەخشرایە هەرسێ ژنە مامۆستای مانگرتوو (پاکیزە حەمەئەمین، شنە عەلی، سروشت هاواریی).

خەڵاتی یەکسانی بۆ ساڵی سێیەم بەخشرا بە خاتوونی ماندوونەناس و یەکسانیخواز بەهار مونزیر. لەکۆتایی مەراسیمەکەدا بەشداربووانی مەراسیمەکە بەرێپێوان و وتنەوەی دروشم بەرەو شەقامی سەهۆڵەکە بەرێکەوتن.

رێکخراوی ئازادبوون سوپاس و پێزانیی خۆی بۆ خاتوونی ماندوونەناس بەهار مونزیر دەردەبرێت و پیرۆزبایی خەڵاتی یەکسانی لێ دەکات.