75
تیمی ژینگەیی ڕێکخراوی ئازادبوون ناساندنی بۆ (پڕۆژەی گوێسوان) سازدا، بە ئامادەبوونی خاوەنی پڕۆژەکە (هەڵگورد ئەحمەد محەمەد). پڕۆژەی گوێسوان لە دە قۆناغ پێک دێت و لە ئێستادا قۆناغی یەکەم بە پاڵپشتی تیمی ژینگەیی ڕێکخراوی ئازادبوون، قونسڵیەی بەریتانیا، کارگەی کلتوور، دامەزراوەی ئەنهار، ئارت جەمیل و گرین فیزەرە جێبەجێ دەکرێت.

