49
رۆژی ١٣-٢-٢٠٢٥، تیمی ژینگەیی ڕێکخراوی ئازادبوون پانێڵی بنەتۆوی بەڕێوەبرد، تێیدا سێ بابەتی گرنگ پێشکەش کران و گفتوگۆ دەربارەی کشتوکاڵی سروشتی و کشتوکاڵی پیشەسازی بەڕێوەبرا. هاوکات ئامادەبووانی پانێڵەکە بە بەرهەمی پرۆژەی پەراڤ ئاشنا بوون.
بابەتەی یەکەم: تەندروستی خاک لە سەردەمی گۆڕانی جینەکاندا، لەلایەن پ.ی.د.کارزان عەبدوڵڵا، پێشکەش کرا.
بابەتی دووەم: گرنگی سەربەخۆیی تۆو و نەریتی بنەتۆو لە کەلەپووری کشتووکاڵیماندا، لە لایەن د.شنە شەریف، پێشکەش کرا.
بابەتی سێیەم: ڕۆڵی ژن لە کشتوکاڵی سروشتی و کشتوکاڵی پیشەسازی لەلایەن هەڵوێست عەبدوڵڵا، پێشکەش کرا.

