رێکخراوی ئازادبوون بۆ گەشەپێدانی بەردەوام

رێکخراوی ئازادبوون بەشداربوو لە (كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە خستنەڕووی دواین گۆڕانكاریەکانی شەش مانگی ساڵی ڕابردوو و پلانی ساڵی ئایندەی فەرمانگەی رێکخراوە ناحكومییەكان لە هەرێمی كوردستان)

Facebook
Twitter
LinkedIn

رۆژی ٢٠٢٥/١/٢٣ ، رێکخراوی ئازادبوون بەشداربوو لە (كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە خستنەڕووی دواین گۆڕانكاریەکانی شەش مانگی ساڵی ڕابردوو و پلانی ساڵی ئایندەی فەرمانگەی رێکخراوە ناحكومییەكان لە هەرێمی كوردستان)، بە ئامادەبوونی بەڕێزان (فەلاح حەسەن) سەرۆكی فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومییەكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و (هەردی ئەحمەد) جێگری سەرۆكی فەرمانگە.

لە کۆبوونەوەکەدا بەرێز فەلاح حەسەن، سەرۆکی فەرمانگە و هەردی ئەحمەد، جێگری سەرۆکی فەرمانگە گرنگترین ئەو گۆڕانکاری و ئاسانکارییانەی فەرمانگەیان بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە کە لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا کاریان لەسەر کراوە و هەروەها پلان و بەرنامەی ئایندەش بۆ ئامادەبووان ڕوونکرایەوە.

بەشێکی گرنگی کۆبوونەوەکەش تەرخانکرا بۆ گوێگرتن لە ڕا، سەرنج، تێبینی، ڕەخنە و پێشنیاری ڕێکخراوە ناحکومییەکانی ئامادەبوو سەبارەت بە کۆی گشتی بارودۆخی ڕێکخراوەکان و خستنەڕووی گرنگترین ئەو ئاستەنگ و ئالنگارییانەی کە ڕووبەرووی کاری ڕێکخراوەیی لەو ناوچانەدا دەبێتەوە.

سەرۆکی فەرمانگە بەڵێنی دا کە تەواوی توانای فەرمانگە بخاتەگەڕ بۆ ڕەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ ئەوەی ڕێکخراوەکان بتوانن باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکەن بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی و نیشتیمان.