68
مێزگردی جووتیاران، بەڕێوەدەچێت
رۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٥/١٢٣، مێزگردی جووتیاران لە سلێمانی سازدرا. مێزگردەکە، لەلایەن دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی روزا لوکسمبورگی ئەڵمانی و رێکخراوی ئازادبوون، رێکخراوە. لە مێزگردەکەدا، جووتیاران، توێژەران، شارەزایان، پسپۆڕانی بواری کشتوکاڵ و لایەنە پەیوەندیدارەکان، گفتوگۆیان کرد لەبارەی پەرەپێدانی کشتوکاڵی سروشتی و بەرهەمی خۆماڵی و دوورکەوتنەوە لە ماددە قڕکەر و کیمیاییەکان.

