56
منداڵانى ئەمڕۆ پارێزەرى داهاتووى ژینگە و ژیانمانن
لە چوارچێوەی پرۆژەی هاوبەشی هەردوو رێکخراوی ئازادبوون و سروشتی کوردستان لەژێر درووشمى (ژینگەیەکی سەوز و تەندروست لە پەروەردەیەکی سەوزەوە سەرچاوە دەگرێت)، سیمیناریى ژینگەیى بۆ خوێندکارانی پۆلەکانی یەک و دووی خوێندنگەى بیردۆزی ناحکومی لە شارۆچکەی دەربەندیخان، لە رۆژی ٢٠٢٤/١٢/١٩، سازدرا.
سیمینارەکە پێشکەشکرا لەلایەن: بیلال حەسەن – ڕاهێنەرى ژینگەیى منداڵان.



