د. ڕازاو مەحموود ئەندامی بۆردی رێکخراوی ئازادبوون بەشداربوو لە پانێلی کۆنفرانسی یاسای باری کەسی عێراقی ژمارە ١٨٨ ی ساڵی ١٩٥٩.
کۆنفرانسی یاسای باری کەسی عێراقی ژمارە ١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩ : لە نێوان دەستووری هەمیشەیی و هەموارکردنەوە پێشنیارکراوەکان رۆژی ٥/١١/٢٠٢٤ لە شاری هەولێر بەرێوەچوو. رێکخراوی ئێمە بە هاوکاری رێکخراوی فریاگوزاری نەرویجی-سیدا، هاوپەیمانی ١٨٨ کۆنفراسی یاسای باری کەسی لە نێوان دەستووری هەمیشەیی و هەموارکردنەوە پێشنیارکراوەکان ، رێکخست.
سەرەتای کۆنفراسەکە وتاری رێکخراوی ئێمە لە لایەن بەهار عەلی، بەرێوەبەری رێکخراوی ئێمە خوێنرایەوە، پاشان وتاری هاوپەیمانی ١٨٨ لەلایەن شروق عبایجی خوێندرایەوە، دواتر کۆنفراسەکە دەستی بەکارەکانی کرد، بە سێ پانێل.
-تەوەری یەکەم: ئیشکالیەتی نیوان دەستوری هەمیشەیی عێراق و یاسای باری کەسێتی بنەمای سەرەکی دەستوور و مافە گشتییەکان کە لە دەستووردا ئاماژەی پێکراوە تا چەند لە یاسای باری کەسێتی و پرۆژەی هەموارەکەدا رەنگی داوتەوە.
• د.مونا یاقو -سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان.
• دادوەر هادی عەزیز – شارەزای یاسایی لە دەستووری عێراق و یاسای باری کەسی.
• د. کاوە مەحمود – ئەکادیمی و سیاسەتمەدار، پسپۆڕی یاسای دەستووری.
• دادوەر احمد جاسیب الساعدی- دادوەری یەکەمی دادگای باری کەسی ڕەسافە.
• بەرێوبەری پانێڵ: خاتوو نەرمین قەرداغی
-تەوەری دووەم: بۆچی هێزە مەدەنی و دیموکراسیەکان ئەم پڕۆژەیە ڕەتدەکەنەوە؟
کاریگەری ئەو هەموارکردنە لە سەر مافەکانی ژنان و مافەکانی مرۆڤ و منداڵان چیە ؟
• د. ڤیان سەبری – ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
• پڕۆفیسۆر بوشری سەلمان حسێن عوبەیدی-بەرپرسی یەکەی کاروباری ئافرەتان – کۆلێژی زانکۆی رافیدەین.
• د. ڕازاو مەحموود فەرەج- چالاکوانی مافی مرۆڤ و لێکۆڵەر لە یاسا کۆمەڵایەتییەکان.
• بەرێوەبەری پانێڵ: – د. بەسمە حبیب
-تەوەری سێیەم: لە ئەگەری تێپەربوونی پرۆژەکە لە عێراق ، چی بکرێت بۆ ئەوەی :
• هەرێمی کوردستان پێوەی پابەند نەبیت .
• زۆربەی هاوڵاتیان پێوەی پابەند نەبن
• د. چنار سەعد – لێکۆڵەر و سیاسەتمەدار.
• پارێزەر زەینەب جواد- پسپۆڕە لە یاسای باری کەسی و دادگاکانی شەریعەت.
• بەرێز عادل باخەوان – بەڕێوەبەری سەنتەری فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەسەر عێراق.
• بەرێوەبەری پانێڵ : ڕێزان شێخ دلێر – چالاکوانی مافی مرۆڤ و نوێنەری پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
لە کۆتاییدا کۆنگرەی رۆژنامەوانی بۆ راگەیاندنی بەیاننامەی کۆتای کۆنفرانس، بەسترا.

