رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

کۆبوونەوەی تیمی سەردەم لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێریی کۆمەڵایەتی

Facebook
Twitter
LinkedIn

ڕۆژی شەممە ٢٠٢٤/٥/١٨ تیمی پەروەردەی سەردەم/ ڕێکخراوی ئازادبوون، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کۆ بووەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێریی کۆمەڵایەتی، بە مەبەستی چارەسەرکردنی دیاردەیەکی ناشرین کە تێیدا مافەکانی منداڵ پێشێل دەکرێن و لە هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی سواڵکردن و بازرگانی پێوەکردن بەکار دەهێنرێن، لە دوای ئاگادارکردنەوەی پارێزگار و قایمقامییەت و پۆلیس، ئەنجوومەنێکی پێک هێناوە و داوای لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان کردووە پشتیوانی لەم ئەنجوومەنە بکەن. هەرچەند وەها کێشەیەک پەیوەندیی بە دروستبوونی بارودۆخێکەوە هەیە کە دەسەڵات لێی بەرپرسیارە، بەڵام دوای گفتوگۆیەکی ورد، تیمی پەروەردە ڕەزامەندیی نیشان دا کە پشتیوانی ئەم ئەنجوومەنە بێت و لەگەڵ بەرێوەبەرایەتیدا، لە پەیوەندیدا بمێنێتەوە.