رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان

ئازادبوون بەشداری کۆنفراسیی پرۆژەی (بەهێزکردنی بنەماکانی حکومڕانی باش لە ناوخۆی رێکخراوەکان) دەکات

رۆژی دوو شەممە رێککەوتی (13/3/2023) لە شاری هەولێر بابان جەعفەر، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئازادبوون، بەشداری کرد لە كۆنفرانسی کۆتایی پرۆژەی (بەهێزکردنی بنەماکانی حکومڕانی باش لە ناوخۆی

یاداشتی فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەسەر بڕیارێکی نا یاسایی فەرمانگەی ڕێکخراوەکان

ئاگاداركردنەوە و پێڕاگەیاندن لە رێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی و سایت و پەیج و پەیوەندی تەلەفۆنییەوە بە هیچ شێوەیەك بە پێڕاگەیاندنی یاسایی دانانرێت وهیچ بنەماو پاڵپشتییەكی یاسایی

ڕێکخراوی کانگا سەردانی ئازادبوون دەکات

ڕۆژی یەک شەممە، ڕێککەوتی (١٩/٢/٢٠٢٣)، شاندێکی ڕێکخراوی کانگا سەردانی ئۆفیسی ڕێکخراوی ئازادبوونیان کرد و دانیشتنێکی دۆستانەیان ئەنجامدا لەگەڵ ئەندامانی ڕێکخراوی ئازادبوون. ئامانجی دانیشتنەکەی نێوان ئەندامانی

شارەزایانی یاسا و دەستەی کارگێڕی ئازادبوون لەسەر چەند پڕۆژەیەک گفتوگۆ دەکەن

ڕۆژی دوو شەممە، ڕێککەوتی (٢٠/٢/٢٠٢٣) لە ئۆفیسی ڕێکخراوی ئازادبوون، دەستەی کارگێڕی ڕێکخراوەکە لەگەڵ کۆمەڵێک شارەزای بواری یاسا کۆبوونەوە و گفتوگۆیەکی پڕبەرهەمیان دەربارەی چەند پڕۆژەیەک ئەنجامدا.

بۆنەی ناساندنی چاپکراوێکی تری ئازادبوون (لە مۆدێرنەوە بۆ جیهانگیری) لەنوسینی هاشم ساڵح

رۆژی سێ شەممە، رێککەوتی (13/12/2022) لەناوەندی رەهەند و ڕۆمان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک خوێنەر، لەلایەن وەرگێڕ (هەورمان وریا) و (د.نەوزار ئەحمەد ئەسوەد) ناساندن و گفتوگۆ دەربارەی نوێترین چاپکراوی رێکخراوی ئازادبوون کرا.

نامەی تیمی پەروەردەی ئازادبوون بۆ وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم

رۆژی شەممە، رێککەوتی (١٩/١١/٢٠٢٢)، جیهاد محەمەد، نوێنەری تیمی پەروەردەی ئازادبوون لەگەڵ بێسوون جەبار، بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی کۆبوونەوە، بەمەبەستی گفتوگۆ لەسەر کێشەکانی خاوەن پیداویستی

پاشەڕۆ مەترسییدارەکان لە ژینگەی سلێمانییدا چین و چۆن چارەسەر ئەکرێن؟

پسپۆڕێکی ژینگە رایدەگەیەنێت، شاری سلێمانیی لە رووی ژینگەیی و تەندروستییەوە لە ژێر کاریگەری نەرێنی  پاشەڕۆدایە، لایەنی دەسەڵاتیش بەپلەی یەک کەمتەرخەمە، چونکە کێشە و پرسەکانی ژینگە بە شێوەیەکی زانستیی و تەندروست هەنگاوی بەڕێوەبردنی بۆ نەنراوە.

کۆنفرانسی کۆتایی پرۆژەی چاودێری و هەڵسەنگاندنی ڕەوشی ژینگە بەڕێوەدەچیت

رۆژی چوارشەممە، ڕێککەوتی (٢٠٢٢/١١/٢٣) کۆنفراسنی کۆتایی پرۆژەی چاودێری و هەڵسەنگاندی ژینگە بەڕێوە چوو کە ماوەکەی (٤) مانگ بوو، لە کۆنفراسەکە نزیکە (١٥٠) کەس لە لایەنی پەیوەنیدادری لەهەردووی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئامادەبوون.

ژینگەی بازیان لە مەترسییدایە (نزیکەی ١٠ هەزار کەس لە بازیان توشی شێرپەنجە بوون)

دۆڵی بازیان، ئەو ناوچەیەی سەدان ساڵ بوو بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداریی و ئاوی زۆر و ژینگە خاوێنەکەی بەناوبانگ بوو، بەڵام ئێستاکە ساڵانێکە بەهۆی چاوچنۆکی سەرمایەدار و بەشێک لە بەرپرسانەوە، سەدان کارگەی بە شێوەیەکی هەڕەمەکی تێدا دروستکراوە و ژینگە و ژیانی خەڵکەکەی لەژێر هەڕەشەدایە.

(نیاز عەبدوڵڵا) ئەندامی دەستەی گشتی ڕێکخراوی ئازادبوون خەڵات دەکرێت

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێککەوتی (١٧/١١/٢٠٢٢) نیاز عەبدوڵڵا،، خەڵاتی ئازادی رۆژنامەوانی نێوەدەوڵەتی، لەلایەن كۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان لە نیویۆرك پێبەخشرا. ئەم خەڵاتە ساڵانە دەبەخشرێتە ڕۆژنامەنووسانی خەباتکار لە

زۆری تێچوەكەی بڕیاری بەکارهێنانی زەرفی کاغەزی هەڵوەشاندەوە

سەرەڕای ئەوەی لەلایەن قایمقامییەتی سلێمانییەوە بڕیاری بەکارهێنانی زەرفی کاغەز و قەدەغەکردنی زەرفی نایلۆن دەرکرا، بەڵام بۆ ماوەیەکی کەم جێبەجێکرا و خاوەن نانەواخانەکانیش زۆری تێچووەکەی بە هۆکاری جێبەجێنەکردنی ئەو بڕیارە دەزانن.

لەژێر کڵاوڕۆژنەیی فێرگەوە

تیمی پەروەردەی رێکخراوی ئازادوبوون، لە زانکۆی سلێمانی، سیمینارێکیان بۆ مامۆستاو پەروەردەناس (سروە نوری عەزیز) رێکخست.

هاوپشتی بەشێك لە رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی سلێمانی لە كەمپینی فشار

ئیمە وەك بەشێك لە رێكخراوەكانی كۆمەلگەی مەدەنی، رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ، رێكخراوەكانی ژنان لە رێگەی ئەم نامەیەوە پشتیوانی خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ مانگرتنی گروپی فشار لەبەردەم نوسینگەی پەرلەمانی كوردستان.

هەلی كار

رێكخراوی ئازادبوون، ژمارەیەك هەلی كار بۆ پرۆژەی چاودێری و هەڵسەنگاندی رەوشی ژینگە لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە رادەگەیەنێت.