رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

نەخشە رێگایەک بۆ چالاککردنی یاساکانی رۆژنامەنووسان و بەدەستهێنانی زانیاریی

Facebook
Twitter
LinkedIn

رۆژی (17/11/2019) لە ئۆفیسی ڕێکخراوی ئازادبوون، لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی میدیاکاران گفتوگۆکرا لەسەر دۆخی رۆژنامەنووسان، رۆڵی دادگا و زیادکردنی پێشیلکارییەکان بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان و بەرتەسککردنەوەی کاری میدیاکاران.

لەسەرەتادا  (نیاز عەبدوڵڵا) جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی ئازادبوون باسی لە ئامانجی کۆبوونەوەکە کرد، کە بریتی بوو لە قسەکردن لە دۆخی رۆژنامەنووسان و بەرتەسکردنەوەی ئازادییەکان و پێشلکردنی یاسای رۆژنامەنووسان لە لایەن حکومەت و دەسەلاتی دادوەریەوە.

دواتر کەمال رەووف  باسی لە رەشنووسی یاداشتێک کرد کە لەلایەن ژمارەیەک ڕۆژنامەنووسەوە لە هەولێر ئامادەکراوە بۆ ئەوەی کار لەسەر ئەو گوشارە بکرێت کە دەخرێتە سەر رۆژنامەنووسان.

دواتر رەحمان غەریب، لە تەوەرێکی تردا باسی لە سەردانی رۆژنامەنووسان کرد بۆ لای  سەرۆکی پەرلەمان .

دواتر ئەنوەر حسێن  باسی لە رای سەندیکای رۆژنامەنووسان کرد.

دواتر بەشداربووان سەرنجی خۆیان لەسەر تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە پێشکەشکرد.