رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان

لێکۆڵینەوەی سایکۆلۆژیی سیاسی سەبارەت بە تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی – بەشی (٥)

Share on facebook
Facebook
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn

کوانگ ئیل یون

ئەم توێژینەوەیە بەشێکە لە نامەی دکتۆرای نووسەر

زانکۆی سوکمیونگ وەمێن

وەرگێڕانی: ئاراس ئەنوەر

لێکۆڵینەوەی سایکۆلۆژیی سیاسی سەبارەت بە تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی

لە کۆتا بەشدا چەند چارەسەرێک دەخەمەڕوو کە پێویستە لە لێکۆڵینەوەی گریمانەکانی سایکۆلۆژیی سیاسیی تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی سوودی لێ ببینین. پێکدێن لە شیکاری فرەئاست، وێناکردن و بەگەڕخستنێکی وردودرشتی تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی لەسەر بنەمای ئاستی شیکاری و بەکارهێنانی فراوانی ئەو داتا و ڕاپرسییانەی نەتەوەبڕن.

٦.١ ئاستی شیکاری و فرەئاستیی شیکاری

زۆربەی دەروونناسە کەلتووربڕەکان هەر لە -هۆفستێد- ەوە، مشتومڕی ئاستە جیاوازەکانی شیکارییان کردووە ئەوانیش تاکگەرایی و کەلتوورین، کە پێویستە بە مەبەستی بیردۆزە و هەروەها ئەزموونیش جیابکرێنەوە. هۆفستید چەندین لێکۆڵینەوەی فرەئاستی سەبارەت بە تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی کردووە جەخت لەوە دەکاتەوە کە شیکارییە “ژینگەیی” یاخود گشتگیرییەکانی نابێت بۆ شیکردنەوەی سایکۆلۆژیەتی تاک بەکاربهێنرێت. ئەم نووسەرە لە ڕووی بیردۆزەییەوە مشتومڕی ئەوە دەکات کە “تاکگەلی زۆر و زەوەند نین، بەڵکو گشتن و ناشتوانین لەڕووی داینامیکی کەسایەتیی تاکەکانەوە لە لۆجیکی ناوەکییان تێبگەین.” (٢٠٠١: ١٧) لە ڕووی ئەزموونییەوە بانگەشەیەکی جێگای مشتومڕی کرد کە دەستتێوەردانە ئاستبڕەکان دەگات بە جۆرێک لە هەڵە، کە ئەویش یان هەڵەی ژینگەییە یان هەڵەی پێچەوانەی ژینگەی (تاکەکەسی). بە هەمان شێوەی هۆفستێد ئەو هۆکارەی پشتڕاست کردەوە کە بۆچی جەختی لە شیکاری کەلتووریی ئاستی نەتەوە کردۆتەوە.

تریاندیز لەگەڵ هۆفستێددا هاوڕا بوو بە جۆرێک کە ئەو جۆرێک لە تێرمینۆلۆژی “وشەسازی” بردە پێشەوە –بۆ نموونە دەوروبەر سەنتەری و خود سەنتەری وەک کەسایەتی یارمەتیدەری تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایین- شیکارەکانی ئاستی تاکەکەسی جیاکردەوە لە ئەو شیکارییانەی ئاستی کەلتووری. هەرچەندە تریاندیز جەختی لە شیکاری ئاستی تاکەکەسی کردووەتەوە، بێ ئەوەی بە شێوەیەکی سیستماتیکی لە ئاستێکی کەلتووریدا زانیارییەکان تێکهەڵکێش بکات، هەڵبەت جگە لە کارە پێداچوونەوەکانی نەبێت. (١٩٨٩؛ ١٩٩٥) سەرەڕای ئەوەش، وەک بابەتێکی “پێوانەیی” گەیشتە بابەتی ئاستی شیکارەکان، نەک وەک تێکهەڵکێشکردنی ئەو زانیارییانەی لە هەردوو ئاستە شیکارییەکەدا چنگ کەوتوون. (تریاندیز. ١٩٩٥)

شوارتز لە بابەتی بەدەستهێنانی تێڕوانینێکی تەواو سەبارەت بە کەلتوور جەختی لەسەر گرنگیی جیاکردنەوەی ئاستەکانی شیکاری کردووە. لە هەریەک لە ئاستەکانی شیکاریدا پێکهاتەی بەها جیاوازەکانی لەڕووی ئەزموونییەوە تاقی کردەوە و وێنای کردن، پاشان بەها گەردوونییە پەیوەستەکانی  ئاستی تاکەکەسی و ئاڕاستەکانی بەهای کەلتووری پەیوەست کرد بۆ گەیاندنی لقەکانی تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی. لە ڕێگەی ئەنجامدانی شیکاری جیاواز و بەهۆی ئەوەوە تەرکیز خستنە سەر جیاوازییەکانی نێوان ئاستەکانی شیکاری، کەچی شوارتز وا دەردەکەوێت شکستی لەوەدا هێنا بێت کە بە شێوەیەکی سیستماتیکیتر دەرەنجامی ئاستە جیاوازەکانی شیکاری تێکهەڵکێش بکات، ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە زانیاری ڕاپرسییە کەلتووربڕەکانی خۆی لەسەر پێوەرێکی گەورە بەکارهێناوە.

ئینگڵهارت هەموو ئەوانەی ڕوونکردۆتەوە کە دەکەونە چوارچێوەی تێکڕای ئاستی شیکاری کەلتوورییەوە و هەروەها چ کاتێکیش پێویستمان پێی دەبێت. لەم کارەیدا، ئەو خراپ تێگەیشتنە باوەی سەبارەت بە هەڵەی ژینگە هەیە ڕاست کردووەتەوە. بە گوێرەی ئینگڵهارت، ئەو حەقیقەتەی کە کەلتوور پێکدێت لە تاکەکەن هیچ دۆزینەوەیەک سەبارەت بە گریمانە سیاسییە، کۆمەڵایەتییە- ئابوورییەکانی کەلتوور بە بێ بەڵگە لە ئاستی تاکدا پووچەڵ ناکاتەوە. بە دەربڕینێکی دیکە، بابەتێکی باوەڕپێهێنەری دروستکرد کە هەندێک لە پەیوەندییەکان یان بە تەواوی ژینگەین یان وەک واقیعێکی ژینگەیی تەنها لە ئاستە تێکڕاکەدا بوونیان هەیە و بۆیە پێویستیان بە پاڵپشتی ئەزموونی نییە لە داتای ئاستی تاکەکەسیدا. بۆ نمونە، دیموکراسی تەنها لە ئاستی تێکڕا و گشتیدا بوونی هەیە، بۆیە گریمانەی ئەو باوەڕەی کە تاکەکان کاریگەرییان لەسەر دیموکراسی هەیە، تەنها بەو مانایە دێن کە تێکڕا و ئاستە گشتییەکەی ئەم باوەڕانە –بۆ نموونە باوەڕە گشتییەکانی پەیوەست بە ئاستی کەلتووری- کاریگەرییان لەسەر دیموکراسی هەیە. (ئینگڵهارت و وێڵزێل، ٢٠٠٣؛ ئینگڵهارت و وێڵزێل، ٢٠٠٧)

بە کورتی و بە پوختی، زۆربەی خوێندکارانی کەلتوور لەسەر ئەوە کۆکن کە پێویستمان بە بنەما و بەندوباوی جیاواز هەیە، هەم لە ڕووی بیردۆزە و ئەزموونیشەوە، ئەمەش بە گوێرەی ئاستەکانی شیکاری لە لێکۆڵینەوەی کەلتووردا. بە لەبەرچاوگرتنی گریمانەکانی زاڵێتیی ئەو پێناسانەی کەلتوور کە بە ئاڕاستەی کۆمەڵگەرایین، بۆ بەندوباوە سایکۆلۆژییەکان، هەوڵی جیاوازی، پێناسە چەمکی و کردارییەکانی کەلتوور بە ئاڕاستەیەکی دروستی بوون. کەچی هێشتا بە دەگمەن وا دەردەکەوێت کە هەوڵیاندابێت ئەو زانیارییانە تێکهەڵکێش بکەن کە لە ئاستە جیاوازەکاندا بەدەست هاتبن. بە دەربڕینێکی دیکە، وا دەردەکەوێت بژاردەی شیکاری بۆ لێکۆڵینەوەی ئەزموونی سەبارەت بە کەلتوور هەم لە ئاستە تاکگەراییەکەیی و ئاستە گشتییەکەشیدا سنوردار بووە، گەر هەڵەی دەستتێوەردانە ئاستبڕەکان لابدەین، ئەوا دەبێت بە هەڵەی تاکگەرایی یان ژینگەیی.

هەر وەک گوتمان، من مشتومڕی ئەوە دەکەم کە خوێندکارانی کەلتووری سیاسی پێویستە سوود لە نموونەی فرەئاستی ببینن یان کە تێیدا زانیاریی ئاستە تاکی و کەلتوورییەکەش بە هەمان شێواز تێکهەڵکێشکراون تا تێڕوانین و ڕەفتاری ئاستە تاکەکەسییەکە ڕوونبکرێتەوە. ئەمە نەوەیەکی نوێی تەکنیکی شیکارییە لە سایکۆلۆژیی کەلتووربڕدا ئەو حەقیقەتە بەهەند وەردەگرێت کە تاکەکانی نێو هەمان ژینگە –لێرەدا هەمان نەتەوە دەگرێتەوە- مەیلی ئەوەیان هەیە زیاتر هاوشێوەی یەکتر بن یان پێکەوە بن بۆ ئەوەی تێرمینۆلۆژیی -زاراوەسازیی- نمونەیی فرەئاست لەنێو چوارچێوە جیاوازەکاندا بەکاربهێنین. لەوەش زیاتر، ئەو ڕاستییە دووپات دەکاتەوە کە لە پێکهاتەی ئەم داتا گشتییانەدا، هەمەچەشنییەکان لە ئاستی تاک دا دەبێت بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاستی چوارچێوەیی -کۆنتێکستچواڵ- و هەروەها هەمان ئاستی تاکەکەسی ڕوون بکرێنەوە. (ئۆیسەرمان و ئەسکەڵ، ٢٠٠٨)

ڕێگای فرەئاستی گونجاوترین ڕێگایە بۆ شیکاری ئەزموونی کەلتووری سیاسی، لەبەر ئەوەی شتێکی عەقڵانییە گەر گریمانەی بەها، هەڵوێست، ڕەفتاری سیاسیی تاکەکان لە هەمان وڵاتدا بکەین کە وەک یەکن، وەک لە وڵاتە جیاوازەکانی دیکەدا، چونکە لەژێر هەمان سیستمی پەروەردەییدا گەورەبوون و هەمان ئەزموونی مێژووییان هەبووە. لە ڕاستیدا هۆفستێد پێشنیاری ئەوەی کردووە کە نموونەی فرە ئاستی دەتوانرێت بۆ خۆلادان لە هەڵە ئاستبڕەکان بەکاربهێنرێت و هەروەها “دەتوانێت تێڕوانینێکی پێویست دابین بکات بۆ کارکردنی سیستمە کۆمەڵایەتییەکان.” (٢٠٠١: ١٧)

٦.٢ پێچەوانەیی بنەماکانی تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی

لە لێکۆڵینەوەی تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی یەکێک لە گرنگترین پرسیارە بیردۆزەیەکان کە گریمانەی میتۆدۆلۆجیی قوڵی هەیە ئەوەیە کە ئاخۆ چەمکەکانی تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی دووئاڕاستە و پێچەوانەن یان لە شوێنێکی سنوردار و پشتپێبەستراودان. (ئۆیسەرمان. ٢٠٠٢آ)بە دەربڕینێکی دیکە، خوێندکارانی کەلتوور مشتومڕی ئەوەیان کردووە ئاخۆ بەها، هەڵوێست، ڕەفتاری تاکگەراکان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پێچەوانەی کۆمەڵگەراکانە. بۆیە بەم دڵنیاییە دوو جەمسەرە دژەوە، ئەگەر کەسێکی تاکگەرا دەناسیت، ئەوا دەتوانیت بەدڵنیاییەوە پێشبینی ئەوە بکەیت کە کەسێکی کۆمەڵگەرا نییە. لە ئاستە کەلتوورییەکەیدا، مشتومڕی ئەوەیان کردووە کە ئاخۆ زانینی ئەوەی کە وڵاتێک تا چ ڕادەیەک کۆمەڵگەرایە وا دەکات پێشبینی ئەوە بکەیت تاکگەراییەکەی لە چ ئاستێکدایە.

من پێشنیاری ئەوە دەکەم کە دەروونناسە کەلتووربڕەکان وەک بنەماگەلێکی فرەڕەهەندی لە ئاستە تاکگەراییەکەدا و یەک ڕەهەندی و تەواوکەریی لە ئاستە کەلتوورییەکەدا وێنای تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی بکەن و بیخەنە گەڕ. یەکەم ئاستە تاکگەراییەکە، فرەڕەهەندێتیی بنەماکان لە ڕووی بیردۆزەییەوە لە لایەن ئارگۆمێنتەکانی ترێندسەوە سەبارەت بە ئاماژە گرنگە جۆراوجۆرەکان و پۆلێنبەندییە پشتپێبەستووەکانی بنەماکان پاڵپشتیکراون، کە پێکهاتەی جەختکردنەوەی شوارتز لەسەر بەهاکانی تاکگەرایی و کۆمەڵگەراییش لەخۆدەگرێت، هەروەها شیکارییە ناوەڕۆکییەکەی ئۆیسترمان سەبارەت بەو پێوەرانەی هەن. سروشتی ئامانجی دیاریکراوی کۆمەڵگەرایی هەروەها پاڵپشتی چوارچێوەی دیاریکراوی بەرجەستەکردنی بنەماکە دەکات. بۆیە ئۆیسرمان و هاوکارەکەی ئەوەیان خستووەتەڕوو کە “ڕەنگە وا دروستتر بێت بەرجەستەکردنی تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی وەک دونیابینی کە جیاوازن لەو بابەتانەی دەیانخەنە بەرچاو.” (٢٠٠٢آ: ٥) بە دەربڕینێکی دیکە،   تاکەکان دەتوانن لە یەک کاتدا دوو بەهای کەلتووری کە وا دەردەکەوێت پێچەوانەی یەکتر بن هەڵبگرن، چالاککردنی هەریەک لەم بەهایانەش بەندە بە بارودۆخ و ناوەڕۆکی ئەو بابەتەی ڕەفتاری لەگەڵ دەکەن. هۆفستید، پەیڕەوی دوو ئاڕاستەیی لە ئاستی کەلتووریدا دامەزراند، پاڵپشتیی نمونەی فرەڕەهەندی لە ئاستە تاکگەراییەکەیدا دەکرد. (١٩٩٤؛ ٢٠٠١؛ ٢١٥-٢١٦)

لە ئاستە کەلتوورییەکەیدا، عەقڵانیترە وەک بابەتێکی یەک ڕەهەندی چەمکی تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی دابڕێژرێن، چونکە ئەوانەی پاڵپشتی کۆمەڵگەرایی دەکەن بەرامبەر ئاماژەی بارودۆخە کورت مەوداکان پەست دەبن، بە پێچەوانەی بەها کەلتوورییە تاکگەراییەکانەوە، هەروەک فرەڕەهەندێتی لە ئاستە تاکگەراییەکەیدا پێشنیاری دەکات.  سەرەڕای ئەوەش، پەیڕەوی یەک ڕەهەندیی دوو ئاڕاستەیی پەیوەندی بەو شێوازەوە هەیە کە خوێندکارانی کەلتوور پێناسەی ڕەهەندەکانی ئاماژە کەلتوورییەکانیان کردووە. بە ڕای ئۆیستەرمان و هاوڕێکانی (٢٠٠٢آ: ٨-٩) پەیڕەوی تاک ڕەهەندی دوو ئاڕاستەیی وا دەردەکەوێت تەنانەت لەنێو ئەو لێکۆڵەرانەشدا باو بێت کە لێکۆڵینەوە لە شیمانە سایکۆلۆژییەکانی ئەم ئاماژانە دەکەن. زۆرینەی ئەو ١٧٠ لێکۆڵیەنەوەیە بە ئەوانەشەوە کە پێکدەهاتن لە مێتا شیکاری تەنها بە یەکێک لە بنەماکان دەپێوران.

٦.٣ دەستەڵاتی دەرەکی  

هەر وەک ئۆیسەرمان پێشنیاری کردووە، لێکۆڵینەوەی سایکۆلۆژیی کەلتووربڕ لە بابەتی دەسەڵاتی دەرەکیدا لاواز بووە، جا ئێمە بتوانین دۆزینەوەکانی لێکۆڵینەوە لە دونیای واقیع بگشتێنین یاخود نا.

ڕەخنەکان لە هەندێک ڕووەوە دەسەڵات و کاریگەرییان هەبووە. زۆربەی زۆری لێکۆڵینەوەی ئەزموونیی کەلتوورەکان نموونەی تەنها دوو سێ کەلتووریان بەراورد کردووە، کە وەک نەتەوەی جیاواز خراونەتەڕوو (شوارتیز، ١٩٩٤؛ ئۆیسەرمان، ٢٠٠٢آ) لە لێکۆڵینەوەکانی ڕەفتاری بەراوردکاریی سیاسی دا، کە تێیدا توێژینەوەی کەلتووربڕ سەبارەت بە تاکگەرایی و کۆمەڵگەرایی کە وەک ئەم پەیپەرە ئاماژەی بۆ دەکات، هەمان بابەتی هاوشێوەی هەبووە. بە گوێرەی جێنینگس (٢٠٠٧)، لێکۆڵینەوە نەتەوەبڕەکان سەبارەت بە کاریگەرییە سیاقییەکان بۆ کۆمەڵێک وڵاتی کەم بچووک دەبێتەوە، ئەمیش بە ناوی لێکوڵینەوەن لە پێنج نەتەوە پێشەنگەکە، لێکۆڵینەوەی کەلتووری شارستانیکەلتووری شارستانی. بەدەر لەوەش، ئەو بەراوردە کەلتووربڕانەی کە لێکۆڵینەوە لە کاریگەرییەکانی ئاستی تاک دەکات سووک و ئاسان پێکدێت لەو نموونەی خوێندکارانی ئاسایی زانکۆ، زۆربەیان کە بەشدارییان کردووە لە لێکۆڵینەوەکەدا لە هەمان کاتدا لە خولی سایکۆلۆژی دا بەشدارییان کردووە (ئۆیسەرمان، ٢٠٠٢آ). تەنانەت لەوەش زیاتر، تاقیکردنەوە زانستییەکە میتۆدی لێکۆڵینەوەی زانستی لە سایکۆلۆژیادا پەیڕەو کردووە، بە تایبەتی بۆ دامەزراندنی هۆکاریی لە ئاستە تاکگەراییەکەیدا، زۆربەی کات بابەتی ڕەخنەی گشتاندنی هاوشێوە بووە، ئەویش بەهۆی ژینگەی ئەو تاقیگەیەی بە شێوەیەکی ورد بۆی دیاریکراوە.

کێشەی وڵات و کەلتوورە بچووکەکان، هەروەها ئەو نموونانەی نوێنەرایەتییان ناکەن بەهۆی سەرچاوە سنوردارەکانی لێکۆڵینەوەوە، شتێکە ناتوانیت خۆتی لێ ببوێریت. لەوەش زیاتر، لەبەر ئەوەی بە ڕوون و ئاشکرا هەمەچەشنیی ئاستی کەلتووری و نەتەوەیی چارەسەر بکرێت، لەبەر ئەوە میتۆدە تاقیکارییەکان تەنها لە ئاستی شیکاریی تاکگەراییدا جێبەجێ دەکرێن. پێویستە ددان بەو ڕاستییەشدا بنێین کە ئەم کێشانە بۆ خۆیان هیچ دۆزینەوەیەک لە لێکۆڵینەوە نەتەوەبڕەکاندا ناکەن کە لانیکەم یەکێک لەم میتۆدانە بەکاربهێنێت کە ناگشتێنرێن یاخود بێ پاڵپشتی نابن. هەر وەک لە لایەن ئۆیسەرمان و هاوکارەکانی لە بواری مێتا شیکاریی فراواندا پێشنیار کرا، تەنها یەک دانە ڕێگا نییە، بەڵکو چەندین ڕێگای هەمەچەشن هەن تا حەقیقەتە زانستییەکان بزانین. هەر دۆزینەوەیەکی میتۆدێکی زانستی بە بێگومان لە لایەن میتۆدە جیاوازەکانی دیکەوە پشتراست دەکرێتەوە. هۆفستیدیش ئەم نەریتی هەمەچەشنێتییەی میتۆدانەی پشتڕاست کردەوە کە پێی دەڵێت: “سێگۆشەی پڕۆگرامیی” (٢٠٠١؛ ٥)

بۆ ئەوەی بابەتی گشتاندنی دۆزینەوەی لێکۆڵینەوەکان دیاری بکەین، لە ڕۆحییەتی سێگۆشەی پڕۆگرامییدا، من بەرگری لەوە دەکەم کە پێویستە سوود لە ڕاپرسییەکی نەتەوەبڕی پێوەر فراوان، کە زۆر زیاتر نوێنەرایەتیی کەلتوور و نەتەوەکان بکات، چ لە ڕووی ژمارەی نەتەوەکانەوە چ لە ڕووی نوێنەرەکانیانەوە، هەروەها شێوازی هەڵبژاردنی نموونەکانیش. بۆ نموونە ئێمە لەنێو هەموویاندا داتای تەکنەلۆجیی هۆفستیدمان هەیە، کە لە لایەن بۆند و هاوکارەکانییەوە پەرەی پێدراوە، هەروەها ڕاپرسیی بەهای شوارتز، پڕۆگرامی لێکۆڵینەوەی کاریگەریی ڕەفتاری ڕێکخراوەیی و سەرکردایەتیی جیهانیی، ڕاپرسیی بەها جیهانییەکان بۆ ئەم مەبەستە بەردەستن.