رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

سۆسیۆلۆژیاو پرسی تواناداری و ئازادی کۆمەڵگەیی (زیگمۆند باومان) بە نموونە

Facebook
Twitter
LinkedIn

دارا ئەنوەر زۆراب/ کۆمەڵناس

هەرچەندە لەناو کایەکانی سۆسیۆلۆژیا بەگشتی، جەختکردنە لەسەر ئەوەی بونیادی کۆمەڵگەیی وابەستەیە بە گۆڕانکاری لە بونیادە مادییەکاندا، بەواتای گۆڕانە مادییەکان دەبنەوە بە هۆکار بۆ گۆڕانکارییە ئینسانی وفکری و ڕوحییەکان، تا ئەو شوێنەش کە لە سۆسیۆلۆجیادا وجوودی ڕۆح بوونی هەبێت.

وە بە پێچەوانەی ئەمەشەوە، باڵاتر لە بونیادە مادییەکان ، بونیادە ئینسانی و عەقڵییەکانە کە دەبنەوە بەهێزی گۆڕانکاری لە بونیەتە مادیی و ئینسانییەکان لە کۆمەڵگەدا ، بەڵام ئەوەی کە جیاوازە ئەو توانایەیە کە لە بونیادە ئینسانییەکاندا هەیە ، کەوابەستەیە بە گەشەسەندنەوە ، گەشەسەندنیش یەکێک لە گرنگترین بنەماکانی توانادارییە.

کەواتە تواناداریی خۆی چیە لە کۆمەڵگەدا؟ وجودی ئینساییە ، کە خودی ئەم وجودە ئینسانییە لە سەربنەمای وجودی ئازادی گەشەدەکات ، کە ئەمەش وابەستە دەبێتەوە بە دۆخە کۆمەڵایەتییەکان، قبوڵکردنی کۆمەڵایەتی ، ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی و کارلێکی کۆمەڵایەتی …هتد.

کە دواتر ئامانج لە بونیادی ئینسانی و گەشەسەندنی تواناداری کۆمەڵگەیی لەسەر بنەمای ئازادی، بۆ دروستکردنی مرۆڤی ئازادە و دروستکردنی پانتایی ئازادییە، چونکە بوونی ئازادی تەنها بوونێک نییە بۆ گەشەی تواناداری کۆمەڵگەیی (کەمەبەست کۆی توانا ئینسانی و مادییەکانە)، بەڵکو بوونێکە بۆ ئەوەی ئازادی مرۆڤ لە کۆمەڵگەدا بۆ پرسی گۆڕانکاری بێت ، بە مانا زیگمۆندییەکەی ئازادی شتێک نییە لە بۆشایی و ئاسماندا بێت، شتێکە دروست دەکرێت قبوڵی کۆمەڵایەتی و ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتییەو دەچێتە ئاستی پنتە باڵاکانی تاکەکەسی و پنتە باڵاکانی دامەزراوەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان.

ئەم مانا زیگمۆندییە پێمان دەڵێت ، بونی پانتاییەک لەسەر بنەمایی باڵایی ئازادیی تەنها پانتاییەک نابێت بۆ پانتایی تواناداری بەڵکو پانتاییەک دەبێت بۆ لێپرسراوێتی و بەرپرسیارێتیش.

بە واتایەکی تر دەکرێت بڵێین جەختی زیگمۆند بۆ ئازادی تواناداری کۆمەڵگەیی جەختە بۆ دروستکردنی هاوڵاتی ئازاد ، نەک تەنها دروستکردن بەڵکو ئاڕاستەکاری کۆمەڵگەیش بێت، بەواتا کۆمەڵگە و بونیادی کۆمەڵگەیی لەسەر بیری ئازاد، عەقڵی ئازاد دروست بکرێت، کە ئەمەش دەبێتەوە بە دروستکاری گشتی لە تواناداریی کۆمەڵگەیی .

کە ئەمەش پێمان دەڵێت ئازادی کردەیەکی ئینسانییە لەبیرو زهن دایە، بەرلەوەی دەرکەوتەکانی لەناو لە قۆناغەکانی دەرکەوتندا ببەسترێتەوە بە چەمکەکانی تر بەتایبەت دیموکراسی .
بۆیە هەمیشە دروستکردن بۆ ئازادی زهن و عەقڵانیەتی ئازادە، ئەمە دروست بوو دەکرێت لە وجودی ئازادیدا تواناداری و ئازادی کۆمەڵگەیی دروست بکرێت ، کە ئەمەش بنەمای گۆڕانکارییە بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی ئازادو بەرهەم دار، بە بێ ئازادی وێنای کۆمەڵگە پاشکەوتووەکان دروست دەبێت ، کە تیایاندا تەنانەت قبوڵی کۆمەڵایەتیش بۆ ئازادی بە ئەستەم دروست دەبێت، لە دۆخێکی ئاواش دا زهنیەتی عەقڵانی گەشەناکات، کە ئەمەش بۆ خۆی دۆخی نەگەیشتنە بە تواناداری و ئازادی کۆمەڵگەیی .

هاوشێوە