569
ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی( ٢٠٢١/١٠/١٨) نێردەی یەکێتی ئەوروپا بۆ یەکەمین جار لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی پێکهاتەی کاکەییەکان لە ئۆفیسی ڕێکخراوی ئازادبوون کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە بەمەبەستی گوێگرتن و گفتوگۆکردنی نێردەی یەکێتی ئەوروپا بوو لەگەڵ کۆمەڵێک کەسایەتی و چالاکوانی کاکەییەکان کە هاوشێوەی پێکهاتەکانی دیکە (مەسیحی، ئێزیدی، شەبەک، کوردی فەیلی و صابئی) داوای کورسی کۆتا بۆ پێکهاتەی کاکەیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن.