رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

بۆ جاری دووەم رۆژنامەنوس ئومێد بەرۆشكی بە ساڵێك زیندانی حوكمدرا

Facebook
Twitter
LinkedIn

ئومێد بەرۆشکی رۆژنامەنوسی فریلانس، بەتۆمەتی ناوزڕاندن و بڵاوکردنەوەی پۆستی فەیسبوک لەسەر پۆلیس و پارێزگاری دھۆک، بە ساڵێك زیندانی حوكمدرا، ئەمەش دووەم سزادانیەتی لە ماوەی سێ مانگی رابردودا لەلایەن دادگاوە.

سزادانی ناوبراو لە دادگایەكی دهۆك، ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی ئەیلول بووە، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێكی (CPT).

ئومێد بەرۆشكی لە 23ی حوزەیرانی ئەمساڵ بۆ یەكەمجار، بەھەمان تۆمەت سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپێندرا و لە ئێستاشدا چاوەڕێی دانیشتنی دادگاییکردنی سێیەمی دەکات کە بڕیاروایە لە 12ی تشرینی یەکەمدا بەڕێوەبچێت و تۆمەتبارکراوە بە “سیخوڕیکردن و ئەنجامدانی کاری تێکدەرانە”.

هاوكات دۆسیەیەکی تری ناوزڕاندنیشی لەسەر کراوەتەوە، بەڵام هیشتا رۆژی دادگاییكردنی دیارینەكراوە.

(CPT) لە راگەیەنراوەكەیدا دەڵێت “خراپ بەکارھێنانی یاسا و ئەم جۆرە لە حکومدان و تاوانبارکردنانە بۆ سنوردارکردنی ئازادی ڕادەربڕینە لە ھەرێمی کوردستانی عیراقدا”.

ئومێد بەرۆشکی، بەر لە كردنەوەی ئەو دۆسییانە لە دژی، لە ستۆرییەكدا كە لە ماڵپەڕی (كەركوك ناو) بڵاوبۆتەوە، باس لەو پێشێلكارییانە دەكات كە لەلایەن لێپرسراوان و پەرلەمانتارانەوە دەكرێتە سەری و تیایدا نیگەرانی خۆشی نیشاندەدات لەوەی كە بە تەنیا بە تەلەفونی پەرلەمانتارێكی پارتی شەش رۆژ دەستبەسەركراوە.

ئومێد كە یەكێكە لەو دەیان رۆژنامەنوس چالاكوانەی ساڵی رابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە لە دهۆك دەستگیركرا.

لە 22ی حوزەیران، بە ساڵێك زیندانی و 240 هەزار دیناری عیراقی غەرامە كرا، ئەوەش بەپێی ماددەی دوو لە یاسای قەدەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن لە هەرێمی كوردستان و پێشێلكردنی ماددەی 240 لە یاسای سزادانی عیراقی.

سەرچاوە: ماڵپەڕی کەرکوک ناو