رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

ساڵێک بەسەر دامەزراندنی میدیایی رێکخراوی ئازادبوون تێپەڕدەبێت

Facebook
Twitter
LinkedIn

ئەمڕۆ (1/7/2021) ساڵێک بەسەر دەستبەکاربوونی سایت و سوشیاڵ میدیای رێکخراوی ئازادبوون تێپەڕدەبیت.

لەماوەی ئەو ساڵەدا، ساتی ئازادبوون لە رێگەی بەشەکانی (بیروڕا، دیمانە، راپۆرت، هەواڵ، پەڕاو، بڵاوکراوە، گەلەری) (415) بابەتی پێشکەش کردووە، لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکانیش نزیکەی (500) پۆست کراوە.

لە ساڵیادی دەستبەکاربوونی میدیای رێکخراو، بەشی راگەیاندنی رێکخراوی ئازادبوون، فۆرمێکی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی کارەکانی میدیا، پێشکەشی خوێنەران دەکات لە پێناو وەرگرتنی سەرەنجەکانیان و باشتر کارکرن لە داهاتوودا.

لەم یادەشدا ئاگاداری خوێنەرانمان دەکەین لە ماوەی داهاتوودا میدیایی ئازادبوون کۆمەڵێک گۆڕانکاری لەسایت و گرافیەکە بەکارهاتووەکان دەکات و  چەندین خزمەتگوزاری نوێ لە سایتەکە پێشکەشی خوێنەران دەکات.

لە کۆتایدا سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستە هەموو هاوکارانی راستەوخۆ و نا راستەوخۆ و نووسەرانی سایتەکەمان دەکەین، لە پای پێشکەشکردنی هەر جۆرە هاوکارییەک بۆ میدیایی رێکخراوی ئازادبوون.

رێکخراوی ئازادبوون، رێکخراوێکی ناحکومیى سەربەخۆى قازانج نەویستە، لەپێناو ئازادى و سه‌ربه‌خۆیی تاكه‌كه‌س و تواناسازیكردن له‌ تاک به‌ ئاڕاسته‌ی په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان کار دەکات، ميديای رێکخراویش، بڵندگۆی ئەو دروشمانەیە و کار بۆ بڵاوکردنەوەیان دەکات.

ڕێکخراو، لەژێر ڕۆشنایی یاسای ژمارە ١ی ساڵی ٢٠١١ی پەرلەمانی کوردستان–عێراق تۆمارکراوە.

لینکی پەیجەکانی رێکخراو لە سوشیاڵ میدیا:

https://www.facebook.com/beingfreeorg/

https://www.instagram.com/beingfreeorg/

https://www.youtube.com/channel/UCMfDmlpX5C0eYAzlkpvO6pw