رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

پەڕاوی نۆبێڵ: براوەکانی ١٩٤١ – ١٩٦٠

Facebook
Twitter
LinkedIn

لە بواری فیزیا

لەم ساڵەدا خەڵاتی فیزیا نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

لە بواری کیمیا

لەم ساڵەدا خەڵاتی کیمیا نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

لە بواری پزیشکی

لەم ساڵەدا خەڵاتی پزیشکی نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

لە بواری ئەدەب

لەم ساڵەدا خەڵاتی ئەدەب نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

لە بواری ئاشتی

لەم ساڵەدا خەڵاتی ئاشتی نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

ساڵی ١٩٤٢

لە بواری فیزیا

لەم ساڵەدا خەڵاتی فیزیا نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

لە بواری کیمیا

لەم ساڵەدا خەڵاتی کیمیا نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

لە بواری پزیشکی

لەم ساڵەدا خەڵاتی پزیشکی نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

لە بواری ئەدەب

لەم ساڵەدا خەڵاتی ئەدەب نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

لە بواری ئاشتی

لەم ساڵەدا خەڵاتی ئاشتی نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

ساڵی ١٩٤٣

لە بواری فیزیا

ئۆتۆ ستێرن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی میتۆدێکی تایبەت بە تیشکە گەردیەکان و دۆزینەوەی هێزی موگناتیزی پرۆتۆن.

لە بواری کیمیا

جۆرج دی هێڤزی

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی بەکارهێنانی ئایزۆتایپەکان وەک شوێن هەڵگر لە کارە کیمیاییەکانیدا.

لە بواری پزیشکی

هێنریک کارل پیتەر دام

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزنەوەی ڤیتامین کەی.

ئێدوارد ئەدلبێرت دۆیزی

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەکانی لەسەر سروشتی ڤیتامین کەی.

لە بواری ئەدەب

لەم ساڵەدا خەڵاتی ئەدەب نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

لە بواری ئاشتی

لەم ساڵەدا خەڵاتی ئاشتی نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

ساڵی ١٩٤٤

لە بواری فیزیا

ئیزەدۆر ئایزاک ڕابی

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دروستکردنی میتۆدێکی تایبەت بۆ تۆمارکردنی تایبەتمەندیە موگناتیزیەکانی ناوکی گەردیلەکان.

لە بواری کیمیا

ئۆتۆ هان

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی کرداری ناوکە یەکبوون لە ناوکی گەردیلەکاندا.

لە بواری پزیشکی

جۆزێف ئێرلانگەر، هێربەرت سپێنسەر گاسەر

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی جیاکردنەوەی ئەوەی کە تاکە هەستە خانەیەک چۆن کاردەکات لەچاو کۆمەڵە خانەیەک.

لە بواری ئەدەب

یۆهانس ڤێلهێلم یانسن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی جیاوازی و بەهێزی زمانە ئەدەبیەکەی و چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەو زمانە.

لە بواری ئاشتی

کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی

ساڵی ١٩٤٥

لە بواری فیزیا

وۆڵفگانگ پۆڵی

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی ڕێسایەک کە دواتر بەناوی خۆیەوە ناونرا.

لە بواری کیمیا

ئارتوری ئێلماری ڤێرتانین

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەیەک کە کیمیای کشتوکاڵی زۆر بەرەوپێش برد.

لە بواری پزیشکی

سێر ئەلکزاندەر فلێمینگ، ئێرنست بۆریس چەین، سێر هاوەرد والتەر فلۆرەی

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی پەنسلین و دەرخستنی ئەو کاریگەریانەی کە لەسەر نەخۆشیە جیاوازەکان هەیەتی.

لە بواری ئەدەب

گابریالا میسترال

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ئەو شیعریەتەی کە بەهۆیەوە توانی کاریگەری لەسەر تەواوی ئەمریکای لاتیم پێدروستبکات.

لە بواری ئاشتی

کۆردێل هەل

ساڵی ١٩٤٦

لە بواری فیزیا

پێرسی ویلیەمس بریجمان

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دروستکردنی ئامرازێک بۆ دەستەبەرکردنی پەستانی زۆر کە دواتر چەندین دەستکەوتی تری دەستکەوت بەهۆیەوە.

لە بواری کیمیا

جەیمس باچلەر سەمنەر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ئەو دۆزینەوەی کە دەریخست ئەنزیمەکان دەتوانرێت ڕەقبکرێن.

جۆه هاوەرد نۆرثرۆپ، وێندل مێریدس ستانلی

توانیان خەڵاتەکە ببنەوە بەهۆی ئەوەی کە توانییان پڕۆتین و ئەنزیمی ڤایرۆسەکان لە دۆخێکی پەتیدا ئامادەبکەن.

لە بواری پزیشکی

هێرمان جۆسێف میولەر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی ئەوەی کە تیشکی ئێکس دەتوانێت بازدان دروستبکات.

لە بواری ئەدەب

هێرمان هێسە

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ستایلە باڵا و تایبەتەکەیەوە.

لە بواری ئاشتی

ئێمیلی گرین بالچ، جۆن ڕاڵی مۆت

ساڵی ١٩٤٧

لە بواری فیزیا

سێر ئێدوارد ڤیکتۆر ئاپلیتن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی لێکۆڵینەوە فیزیاییەکانی لەسەر چینە بەرزەکان و بەتایبەت ئەو چینەی کە دواتر بەناوی خۆیەوە ناونرا.

لە بواری کیمیا

سێر ڕۆبەرت ڕۆبنسن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانی لەسەر بەرهەمە ڕووەکیەکان و گرینگییە بایەلۆجیەکانیان.

لە بواری پزیشکی

کارل فێردیناند کۆری، گێرتی تێریسا کۆری

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی ئەو گۆڕانەی کە بەسەر گلایکۆجیندا دێت.

بێرناردۆ ئەلبێرتۆ هۆسەی

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ئەو کاریگەریەی کە هۆرمۆن هەیەتی لەسەر شەکر لە زیندەچالاکیدا.

لە بواری ئەدەب

ئەندرێ ژید

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی توانای قسەکردنی لەسەر کێشەکانی مرۆڤ و دەرخستنی ئەو لایەنە سایکۆلۆجییەی کە شاردراوەیە.

لە بواری ئاشتی

ئەنجومەنی خزمەتی هاوڕێیان (کوەیکەرس)

کۆمیتەی خزمەتی هاوڕێیانی ئەمریکا

ساڵی ١٩٤٨

لە بواری فیزیا

پاتریک مەینارد ستیوارت بلاکت

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەکانی لەسەر فیزیای ناوەکی و تیشکدانەوەی گەردوونی.

لە بواری کیمیا

ئارنی ویلهێڵم  کاورین تیسلیوس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی توێژینەوەکانی لەسەر سروشتە ئاڵۆزەکەی پڕۆتینی ناو سیرۆم.

لە بواری پزیشکی

پۆڵ هێرمان میولەر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی توێژینوەکانی لەسەر ژەهری مێروو و کاریگەری لەسەر ئاژەڵەکانی تر وەکو توێکڵدارەکان.

لە بواری ئەدەب

تۆماس ستێرنس ئێلیەت

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ئەو پێشڕەویەی کە لە شیعردا دروستیکرد.

لە بواری ئاشتی

لەم ساڵەدا خەڵاتی ئەدەب نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

ساڵی ١٩٤٩

لە بواری فیزیا

هێدیکی یوکاوا

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی پێشبینیکردنەکەی بۆ هەبوونی تەنێکی گەردەلەیی بەناوی مێسۆن لەناو ناوکی خانەدا.

لە بواری کیمیا

ویلیەم فرانسیس جیاکوی

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەکانی لە بواری کیمیای گەرمیدا. بەتایبەت لەو تاقیکردنەوانەی کە لە پلە ئێجگار نزمەکاندا ئەنجامدان.

لە بواری پزیشکی

والتەر ڕودۆلف هێس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی زانینی ئەوەی کە بەشی ناوەوەی مێشک بەرپرسە لە کۆنترۆڵکردنی ئەندامەکانی ناو لەش.

ئەنتۆنیۆ ئیگاس مۆنیز

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی چەند بڕێک کە سوودیان لە چارەسەرکردنی نەخۆشیە دەروونیەکاندا هەبووە.

لە بواری ئەدەب

ویلیەم فۆکنەر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ئەو تازەگەریە هونەریانەی کە لە ڕۆمانی نوێی ئەمریکیدا ئەنجامیدان.

لە بواری ئاشتی

جۆن بۆید برێچن

ساڵی ١٩٥٠

لە بواری فیزیا

سیسیل فرانک پۆوێل

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ پیشاندانی ئەو پڕۆسانەی کە لە ناوەوەی گەردیلە و ناوکی گەردیلەدا ڕوودەدەن.

لە بواری کیمیا

ئۆتۆ پۆڵ هێرمان دیڵس، کێرت ئادلەر

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوە و کارکردن لەسەر بۆندی دووانی لەناو زانستی کیمیادا.

لە بواری پزیشکی

ئێدوارد کالڤن کێندل، تادیۆس ڕێچشتاین، فیلیپ شۆڵتەر هێنچ

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوە و لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو هۆرمۆنانەی کە ڕژێنی ئەدرینالین دەریاندەدا. بەتایبەت لێکۆڵینەوە لەسەر کار و کاریگەری و شێوەیان.

لە بواری ئەدەب

ئێرل ڕەسڵ (بێرنارد ئارسەر ویلیەم)

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ئەوەی کە لە نووسینەکانیدا ئازادی بیرکردنەوە  و سوودەکانی زۆر بەباشی دەردەخات.

لە بواری ئاشتی

ڕاڵف بەنچ

ساڵی ١٩٥١

لە بواری فیزیا

سێر جۆن دۆگلاس کۆکرۆفت، ئێرنست تۆماس سینتۆن واڵتن

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی ئەو گۆڕانکاریەی کە توانیان لە ناوکی گەردیلەدا بیکەن بەهۆی گەردیلەی دەستکردی دیکەوە.

لە بواری کیمیا

ئێدوین ماتیسن ماکمیلان، گلێن تیۆدۆر سیبۆرگ

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی ئەو توخمانەی کە گەردیلە ژمارەکانیان لە گەردیلە ژمارەی یۆرانیۆم کەمترە.

لە بواری پزیشکی

ماکس سیلەر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی نەخۆشی زەردە تاوە. هەروەها دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی نەخۆشیەکە.

لە بواری ئەدەب

پار فابیان لاگەرکییڤست

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ئەوەی لە کارەکانیدا هەوڵی ڕۆیشتن بەرەو پرسیارە وجودیەکان و وەڵامدانەوەیانی داوە.

لە بواری ئاشتی

لیۆن یۆهاوکس

ساڵی ١٩٥٢

لە بواری فیزیا

فیلیکس بلۆچ، ئێدوارد مایڵس پۆرسێل

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی میتۆدێک بۆ دیاریکردنی ڕێژەی هێزی موگناتیزی لەناو ناوکی گەردیلەدا و چەندین دۆزینەوەی دیکەیش بەهۆی ئەم میتۆدەوە.

لە بواری کیمیا

ئارچەر جۆن پۆرتەر مارتن، ڕیچارد لۆرێنس میڵنگتن سینج

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی میتۆدێک بەناوی کرۆماتۆگرافی کە بۆ تێکەڵکردنی چەند ماددەیەکی کیمایی و دواتر جیاکردنەوەیان بەکاردەهێنرا لەپێناو زانینی پێکهاتەکەیاندا.

لە بواری پزیشکی

سەلمان ئەبراهام واکسمان

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی دژە هەوکردنی ستریپۆمایسین. کە یەکەم دژە هەوکردن بوو بۆ نەخۆشی سیل بەکاربهێنرێت.

لە بواری ئەدەب

فڕانسوا ماوریک

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دەربڕینی هەستەکانیەوە لە قووڵایی ناخیەوە و دواتر بەرجەستکردنی لەناو کارە دراماییەکانیدا.

لە بواری ئاشتی

ئالبێرت شوایتزەر

ساڵی ١٩٥٣

لە بواری فیزیا

فریتز زێرنیک

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ کارکردن لەگەڵ تیشکە شکاوەکاندا. کە دواتر میکرۆسکۆپێکی تایبەتی لێوە دروستکرا.

لە بواری کیمیا

هێرمان ستاودینگەر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەکانی لە بواری کیمیای مایکرۆ مۆڵیکیولەر.

لە بواری پزیشکی

هانس ئەدۆلف کریبس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوە و لێکۆڵینەوەکانی لەسەر سووڕی ترشەکان.

فریتز ئالبێرت لیپمان

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی ئەنزیمی یاریدەدەری ئەی و گرینگیەکەی لەناو زیندەچالاکیدا.

لە بواری ئەدەب

سێر وینستۆن چەرچڵ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی توانا زۆرەکەی لە گێڕانەوەی مێژوو و دەرخستنی بەها گرینگەکانی مرۆڤ لە نووسینەکانیدا.

لە بواری ئاشتی

جۆرج کاتلێت مارشاڵ

ساڵی ١٩٥٤

لە بواری فیزیا

ماکس بۆرن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی توێژینەوە بنەڕەتیەکانی بۆ میکانیکی کوانتەم. بەتایبەت دەربڕینە ئامارییەکەی بۆ شەپۆلەکان.

واڵتەر بۆس توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی میتۆدێک بەناوی میتۆدی ڕێکەوتەوە. هەروەها ئەو دۆزینەوانەی کە دواتر بەهۆی میتۆدەکەوە هاتنە کایەوە.

لە بواری کیمیا

لاینس کارل پوڵینگ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانی لەسەر سروشتی بۆندە کیماییەکان.

لە بواری پزیشکی

جۆن فراکلن ئێندەرس، تۆماس هەکل وێڵەر، فرێدریک چاپمان ڕۆبنس

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی ئاشکراکردنی ئەوەی کە ڤایرۆسی پۆلیۆمیکتیس توانای گەشەکردنی هەیە لە چەندین شوێنی جیاوازدا، وەک لەوەی کە تەنها لە یەک شوێن توانای گەشەکردنی هەبێت.

لە بواری ئەدەب

ئێرنست میلەر هەمینگوەی

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی توانای گێڕانەوە ناوازەکەی بەتایبەت لە نوێترین کاری ئەو کاتەی بەناوی “پیاوە پیرەکە و دەریا”.

لە بواری ئاشتی

ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ڕاپەڕاندنی کاری پەنابەران.

ساڵی ١٩٥٥

لە بواری فیزیا

ویڵیس یوجین لامب

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی پێکهاتەیەکی گونجاو بۆ شەبەنگی تایبەت بە هایدرۆجین.

پۆلیکارپ کوش

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی پێشبینیکردنی هێز و توانای موگناتیزی لە ئەلکترۆنەکاندا.

لە بواری کیمیا

ڤینسنت دو ڤیگناود

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانی لەسەر ئاوێتەی گۆگرد و گرینگییەکەی لە هۆرمۆنی پۆلیپێپتیدەکاندا.

لە بواری پزیشکی

ئەکسل هیوگۆ تیۆدۆر تیۆرێل

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانی لەسەر ئەو ئەنزیمانەی کە توانای ئۆکساندنیان هەیە.

لە بواری ئەدەب

هاڵدۆر کیلیان لاکنسنس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی توانا داستانییە زۆرەکەیەوە کە کاریگەری لەسەر ئەدەبیاتی ئایسلەندا هەبووە.

لە بواری ئاشتی

لەم ساڵەدا خەڵاتی ئەدەب نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

ساڵی ١٩٥٦

لە بواری فیزیا

ویلیەم برادفۆرد شۆکلی، جۆن باردین، واڵتەر هاوسەر براتاین

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەکانیان لەسەر سێمیکۆندەکتەر و کایگەری ترانزیستەرەکان.

لە بواری کیمیا

سێر سیریل هۆرمن هینشلوود، نیکۆلای نۆکۆلۆڤیچ سێمنۆڤ

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی  توێژینەوەکانیان لەسەر کارلێکە کیمیاییەکان.

لە بواری پزیشکی

ئاندرێ فرێدریک کۆرناند، ڤێرنەر فۆرسمان، دیکینسن ڕیچاردس

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر کارکردنی دڵ و ئەو نەخۆشیانەی کە تووشی کۆئەنادامی سووڕی خوێن دەبن.

لە بواری ئەدەب

خوان ڕامۆن خیمینێز

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی زمانە شیعریەکەیەوە کە نموونەی باڵای ئەدەبیاتی ئیسپانیە.

لە بواری ئاشتی

لەم ساڵەدا خەڵاتی ئەدەب نەبەخشرا و بڕە پارەکەیش گەڕێنرایەوە بۆ دەزگای بەخشینی خەڵاتەکە.

ساڵی ١٩٥٧

لە بواری فیزیا

چێن نینگ یانگ، تسونگ داو لی

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر یاسایەک بەناوی یاسای پاریتی. کە دواتر سوودی هەبوو بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر توخمە سەرەتاییەکان.

لە بواری کیمیا

لۆرد ئەلیکزاندەر تۆد

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی لەسەر نیوکلۆتایدەکان و یاریدەدەری ئەنزیمەکان.

لە بواری پزیشکی

دانیاڵ بۆڤێت

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی لێکۆڵینەوە لەسەر چەند ئاوێتەیەک کە کاریگەریان لەسەر لەش هەیە بەتایبەت کۆئەندامەکانی ئێسکەپەیکەر و ماسوولکە.

لە بواری ئەدەب

ئالبێرت کامۆ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دەرخستنی ئەو کێشانەی مرۆڤ لە کارەکانیدا کە بەرۆکی خەڵکی ئەو سەردەمەیان گرتبوو.

لە بواری ئاشتی

لێستەر بۆوڵس پیرسن

ساڵی ١٩٥٨

لە بواری فیزیا

پاڤێل ئەلیکسەڤیچ چێرنکۆڤ، میخایلۆڤیچ فرانک، ئیگۆر یەڤگێنێڤیچ

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوە و کارکردن لەسەر کاریگەریەک کە دواتر بەناوی چیرنکۆڤەوە ناونرا.

لە بواری کیمیا

فرێدریک سانگەر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارکردن لەسەر پێکهاتەی پڕۆتینەکان بەتایبەت پێکهاتەی ئەنسۆلین.

لە بواری پزیشکی

جۆرج وێڵس بیدڵ، ئێدوارد لاوری تاتۆم

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی زانینی ئەوەی کە بۆهێڵەکان بەپێی کارلێکە کیمیاییەکان و بە کاریگەری ئەوان کاردەکەن.

جۆشوا لیدەربێرگ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی کارەکانی لەسەر بۆهێڵەکان و بەتایبەت بۆهێڵەکانی بەکتریا.

لە بواری ئەدەب

بۆریس لیۆندۆڤیچ پاستەرناک

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دەستکەوتە ئەدەبیەکانیەوە لە بواری داستان لە ئەدەبیاتی ڕووسیادا.

لە بواری ئاشتی

جۆرجس پیر

ساڵی ١٩٥٩

لە بواری فیزیا

ئێمیلیۆ جینۆ سێگرێ، ئۆین چامبەرلاین

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی دژە پڕۆتۆنەوە

لە بواری کیمیا

یارۆسلاڤ هایرۆڤسکی

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی میۆتێکی شیکردنەوەیی پۆلارگرافیک.

لە بواری پزیشکی

سێڤێرۆ ئۆکوا، ئارسەر کۆرنبێرگ

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەسەر ترشەکان.

لە بواری ئەدەب

سەلڤادۆر کوازیمۆدۆ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ئەو زمانە ئەدەبیەی کە بەهۆیەوە دەیتوانی ژیانی قورسی خەڵکی ئەوکاتی پێدەربخات لەناو کارەکانیدا.

لە بواری ئاشتی

فیلیپ جەی نۆیڵ بەیکەر

ساڵی ١٩٦٠

لە بواری فیزیا

دۆناڵد ئارسەر گلاسەر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دروستکردنی دەزگایەکی تایبەت کە لە شێوەی تۆپدایە و جووڵەی گەردیلەی پێدەبشکێنرێت.

لە بواری کیمیا

ویلارد فرانک لیبی

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەیەکی لەسەر کاربۆن ١٤ کە بەهۆیەوە دەیتوانی تەمەنی تەنە جیاوازەکان دیاری بکات و بەم کارەیشی خزمەتێکی زۆری بە چەندین لقی جیاوازی زانست و جیۆگرافی و شوێنەوارناسی کرد.

لە بواری پزیشکی

سێر فرانک مەکفارلەین بێرنێت، پیتەر بڕاین مێدەوەر

توانیان خەڵاتەکە ببەنەوە بەهۆی دۆزینەوەیەکیان لەسەر سیستەمی بەرگری لەش.

لە بواری ئەدەب

سەینت جۆن پیەرس

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ئەو توانایەی کە لە دەرخستنی دۆخی ئەوکاتی مرۆڤ هەیبووە لەناو کارەکانیدا.

لە بواری ئاشتی

ئالبێرت جۆن لوتولی

ساڵی ١٩٦١

لە بواری فیزیا

ڕۆبەرت هۆفستەیدەر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی ئەو لێکۆڵینەوەیانەی کە لەسەر شوێنی ئەلکترۆنەکان کردی لەناو گەردیلەدا و ئەو دۆزینەوانەی دواتری کە کە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانی هاتنە کایەوە.

ڕودۆلف لودویگ مۆسباوەر

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی توێژینوەکانی لەسەر تیشکی گاما و دۆزینەوەی ئەو کاریگەریەی کە دواتر بەناوی خۆیەوە ناونرا.

لە بواری کیمیا

مێلڤن کالڤن

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دۆزینەوەی ڕۆڵی دوانەئۆکسیدی کاربۆن لەسەر ڕووەکەکان.

لە بواری پزیشکی

جۆرج ڤۆن بێکسی

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی دیاریکردنی ئەو میکانیزمە فیزیایەی کە لەناو لوولپێچی گوێچکەی ناوەوەدا ڕوودەدات.

لە بواری ئەدەب

ئیڤۆ ئاندریچ

توانی خەڵاتەکە بباتەوە بەهۆی تواناکەی لە بەکارهێنانی مێژووی وڵاتەکەی و کردنیان بە تێمای ناو کارە ئەدەبیەکانی.

لە بواری ئاشتی

داگ هایلمەر کارل هامەرسکیۆلد