رۆژی شەممە رێککەتی (٢٠٢٢/١٠/١٥) تیمی پەروەردەی رێکخراوی ئازادبوون بەشداری کرد لە (یەکەمین کۆڕبەندی ڕاوێژکاری بۆ گەشەپێدانی پەروەردە و ئەدەبی هاوچەرخی منداڵان) له ژێر درووشمی”دنیایەکی ئارام داهاتویەکی گەش لە ئەدەب و پەروەردەی منداڵاندا”
کۆڕبەندە لەلایەن یەکێتی نووسەران کورد لقی سلێمانی ڕێکخرابوو، لە چوار پانێڵدا بیست پەروەردەناس بابەتیان پێشکەشکرد و تیمی پەروەردەی ئازادبوونیش بە پێنج بابەت بەشداریان کرد کە لەلایەن مامۆستایان (هەورامان وریا قانع، کوردە ئەحمەد،مامۆستا هەوار،مامۆستا سەربەست، نووسەر و وەرگێڕ جیهاد محەمەد) پێشکەشکران.


