بۆ/ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
لیژنەی كاروباری ئەمنی و مافی مرۆڤ و کۆمەڵی مەدەنی لە پەرلەمان
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
وەزارەتی ناوخۆ
ڕای گشتی
بابەت/ یاداشتی ناڕەزایەتی بەشێك لە ڕێكخراوەكانی هەرێمی كوردستان
دوابەدوای شەش ساڵ تێپەڕین بەسەر قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان و بەردەوامی خراپی باری دارایی و بژێوی هاوڵاتیان و فەرمانبەران و مامۆستایان و نەبوونی ڕێگەچارە و دەرچەی گونجاو بۆ دەربازبوون و تێپەڕاندنی، بەشێك لە هاوڵاتیانی هەرێم بۆ داواكردنی مافە ڕەواكانیان خۆڕسكانە و بە شێوازێكی مەدەنی و دور لە هەر كردیەكی توندوتیژی، ڕژانە سەر شەقامەكان و خۆپشاندانیان ئەنجامدا
هەر لەسەرەتای دەربڕینی ناڕەزایەتیەكان، چ لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، چ لە هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین، بەشێك لە كادرانی بارەگا حیزبیەكان و هێزە ئەمنیەكان بەوپەڕی نا بەرپرسیاریەتیەوە مامەڵەیان لەگەڵ خۆپیشاندەران كرد، تا گەشتە ڕادەی بەكارهێنانی توندوتیژی، كە بە داخەوە چەندین شەهید و برینداری لێكەوێتەوە و لە هەمان كاتیشدا بەشێک لە خۆپیشاندەران و چالاکوانان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە گیران و ڕاپێچی زیندانەكان كران
دۆخی خراپی خۆپیشاندەران و بەكارهێنانی توندوتژی لە لایەن هێزە ئەمنیەكان گەشتە ئەندازەیەك كە هەریەك لە نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ هاریكاری عێراق (UNAMI) و بەشێك لە كونسوڵی وڵاتان، بە ڕاگەیاندراو و بەیاننامەكانیان سەركۆنەی بەكارهێنانی هەر جۆرە توندوتیژیەكیان كرد و پشتوانیان دەربڕی بۆ داواكاری خۆپیشاندەران، ئەوە جگە لە ڕوماڵی بەردەوامی كەناڵە ڕاگەیاندنە جیهانی و عەرەبیەكان
بۆیە ئێمە وەک ئەو ڕێكخراوانەی ناومان لە خوارەوە هاتووە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، لە ڕابردوو و ئێستا و داهاتووش خۆمان بە بەشێك لەو دەنگە ناڕازیانە دەزانین كە لە بەشێكی زۆر لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بڵێسەی سەندووە، ئیدانە و سەركۆنەی هەر جۆرە توندوتیژییەك دەکەین کە بەرامبەر بە خۆپیشاندەران ئەنجامدەدرێت، پاڵپشتی داوای ڕەوای هاوڵاتیان و فەرمانبەران و مامۆستایان و گەنجان دەكەین، بۆ داواكردنی مافە ڕەواكانیان بەشێوەیەكی هێمنانە و مەدەنیانە و شارستانیانە، دوور لە هەر كردەیەكی توندوتیژی، چونكە پشێوی و بەكارهێنانی توندوتیژی خزمەت بە ئامانج و داوای ڕەوای خۆپیشاندەران ناكات، هەر لێرەشەوە سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان دەنێرین بۆ بنەماڵەی شەهیدانی خۆپیشاندەران، هیوای زوو چاکبونەوەش بۆ برینداران دەخوازین،
لەگەڵ ئەوشدا بە هەموو شێوەیەك دەست بردن بۆ موڵکی گشتی و سەروماڵی هاوڵاتیان ڕەتدەكەینەوە و بە كارێكی نابەجێ و درو لە عورفی كۆمەڵگای كوردی دەزانین.
هەربۆیە لەم چەند خاڵەدا ئەم داواکاریانە دەخەینە ڕوو تا هەرچی زووە لە لایەن پەرلەمان و حكومەتی هەرێم کاری جدی لەسەر بکرێت :
١- هەرچی زووە كاربكرێت بۆ جێبەجێكردنی داواکاری ڕەوای خۆپیشاندەران.
٢- هەنگاوی کردەی بنیرێت بۆ باشترکردنی گوزەرانی هاوڵاتیان و دابینكردنی شایستە دارایەکانی مووچەخۆران .
٣- پاراستنی سەلامەتی خۆپیشاندەران بسپێردرێت بە هێزی چالاکەمەدەنیەکان و پۆلیس.
٤- دەستبەجێ ئازادكردنی تەوای خۆپیشاندەران لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێم.
٥- بڕیاری ڕاگرتنی بەسەربازگەكردنی شار و شارۆچكەكان.
٦- دورخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و هەر هێزیکی تر لە دەرەوەی هێزی چالاکەمەدەنیەکان و هێزی پۆلیس لەناوەندی شار و شارۆچكەكان.
٧- پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا لەپەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی وەزیران، بەمەبەستی دەستنیشانکردن و لێپرسینەوە و بەسزاگەیاندنی ئەو کەس و لایەنانەی كە توندوتیژیان بەرامبەر خۆپشاندەران بەكارهێناوە.
بەشێک لەڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لەهەرێمی کوردستان
١٤/١٢/٢٠٢٠
ناوی ڕێكخراوەکان:
١- ڕێكخراوی فۆكەس بۆ پەرەپێدانی مەدەنیە
٢- ڕێكخراوی فیوچەر
٣- ڕێكخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ
٤- سەنتەری پەرەپێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ DHRD
٥- پەیمانگای كوردی بۆ هەڵبژاردن KIE
٦- رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان WOLLA
٧- رێکخراوی چاودێری میدیا چمک
٨- تیمەکانی بونیادنەری ئاشتی مەسیحی CPT
٩- ڕێكخراوی پارێز بۆ هۆشیاری تەندروستی
١٠- رێكخراوی مەیلی
١١- ڕێکخراوی دیدگای نوێ
١٢- ڕێکخراوی خوشکانی ئیسلامی کوردستان
١٣- ڕێکخراوی هیوا بۆ هاوکاری مناڵی کەمدەرامەت
١٤- ڕێکخراوی کۆچار بۆ گەشەپێدانی مرۆیی
١٥- رێکخراوی ئاسان بۆ پەروەردەو فێرکردن
١٦- رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان
١٧- ڕێکخراوی هەڵوێست
١٨- ريكخراوي خزمەتي جەماوەر
١٩- ریکخراوی میدیا
٢٠- تۆڕی بونیادی ڕێکخراوەکان
٢١- ڕێکخراوی ساڕێژ بۆ کاری خێرخوازی
٢٢- ڕێکخراوی دۆستانی گەرمیان
٢٣- ڕێکخراوی چاوگەی هونەر
٢٤- گروپی شانۆی بنکورە
٢٥- ڕێکخراوی ژنانی ئازاد
٢٦- ڕیکخراوی شنەبای خاک
٢٧- ڕێکخراوی یەکگرتوی خوشکانی ئیسلامی کوردستان
٢٩- ڕێكخراوی SYEO
٣٠- ڕێکخراوی ماڵی خەونەکان
٣١- ڕێكخراوی منداڵانی كوردستان
٣٢- ڕێکخراوی پەرۆش
٣٣- رێکخراوی چرای هیوا بۆ پەرەپێدانی تواناکانی ژنان
٣٤- ڕێکخراوی ئاوەز بۆ توێژینەوە
٣٥- رێكخراوي توانست بۆ گەشەپێدانی تواناكان
٣٦- ڕێکخراوی ماهی بۆ پەروەردەی منداڵ
٣٧- ڕێکخراوی ماڵی فێرخوازان
٣٨- رێکخراوی رۆشنبیرانی کورد
٣٩- رێکخراوی ئاران بۆ پەرەپێدانی کلتوری مەدەنی
٤٠- ريكخراوى داهات بو ئافرەتانى كەم دەرامەت
٤١- ڕێكخراوی مرۆڤدۆست
٤٢ -دەزگای لوتکە
٤٣ – ڕیکخراوی ڕەهەند
٤٤ – ڕیکخراوی هاوڵاتی ڕۆژنامەوانی ئەکادیمی
٤٥ – ڕیکخراوی پرسی پەروەردەیی
٤٦ – ڕیکخراوی دۆستانی ژینگە
٤٧ – ڕیکخراوی هاریکاری هاوکاری بێ نەوایان
٤٨ – ڕیکخراوی گەشەپێدانی وەرزشی
٤٩ – ڕێکخراوی خەون بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی
٥٠ – ڕێکخراوی ڕەنگ بۆ گەشە پێدانی ڕۆشنبیری
٥١ – دەزگای ناوەندی یاسایی بۆ ڕۆشنبیری یاسایی
٥٢ – ڕیکخراوی ئاشتی بۆ پەرەسەندن و پەروەردە
٥٣ – رێکخراوی روانین
٥٤ – ڕێکخراوی فارس بۆ کاری خێرخوازی
٥٥ – ڕێکخراوی هۆرایزن
٥٦ – ڕێکخراوی مەستورە کاروباری ژنان
٥٧ – ڕێکخراوی ماڵی گەنجان
٥٨ – ڕێکخراوی بیتۆل
٥٩ – رێکخروای کوردساتی خێرخوازی
٦٠ – رێکخراوی داهاتووی هاوپەیمانی
٦١ – ڕێکخراوی هیوای سەوز
٦٢ –ڕێکخراوی کیکۆ