“تیمی گۆیژە بپارێزە”، بۆ راگرتنی دەستدرێژییەکان و تێکدانى شاخی گۆیژە لە شاری سلێمانیی، دەستی بەچالاکییەکانی خۆی کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە(٣٠/٥/٢٠٢٤)، بەدەسپێشخەریی تیمی ژینگەیی رێکخراوی ئازادبوون، بەئامانجى پاراستنی سروشتی شاخی گۆیژە کۆبوونەوەیەکى ئەنجامدا کە تیایدا چەندین رێکخراوی ژینگەیى، چاکوانی مەدەنیى، نووسەر، رۆژنامەنووس، کەسایەتیی و مامۆستای زانکۆ بەشدار بوون.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئاماژە بەمێژووی پێشێلکاریی و دەستدرێژییەکانی سەر ژینگە لە هەرێمی کوردستان کران. بەتایبەت گفتوگۆکرا لەبارەى مەترسییەکانی لە ناوبردنى شاخەکانى هەرێمى کوردستان و بەتایبەتر شاخی گوێژە.
بۆ پارێزگارییکردن لە شاخى گوێژە “تیمی گوێژە بپارێزە” پێکهێندرا. تیمەکە گرنگىی دەدات بە لایەنەکانى(ژینگە و رەگەزەکانى، جیۆلۆجیی، شوێنەواریی، یاسایى) کاری بۆ بکرێت و مەترسییەکانی ئاشکرا بکرێن. لەم چوارچێوەیەدا هەوڵەکانى بەگەڕدەخات لە ڕێگەى چالاکى مەدەنییەوە.
ئەم تیمە بەکراوەیی ئەمێنێیەوە، هەر رێکخراو و چالاکوان و کەسێک کە بە ئامانجى پاراستنى ژینگە کاردەکات، ئەوا دەتوانێت بەشداریى و پاڵپشتیى “تیمی گوێژە بپارێزە” بکات.
داوا لە هەموو کەس دەکەین، ئەم هاشتاگە لە سۆشیاڵ مێدیا بە کار بهێنێت:
ڕێکخراوەکان:
1. ڕێکخراوى ئازادبوون.
2. ڕێکخراوى سروشتى کوردستان.
3. ڕێکخراوى ئایندە بۆ پاراستنى ژینگە.
4. دەستەى داکۆکیکردن لە سروشتى سلێمانى.
کەسایەتییەکان:
1. نیهایەت ئەحمەد – ڕۆژنامەنوس.
2. هێلین ڕەشید – ڕاگەیاندکار.
3. ئەنوەر ئەحمەد – ڕاگەیاندکار.
4. هاژە خالید – ئەندامى تیمى ژینگە.
5. سەنگەر عەبدوڵا – وێنەگر.
6. سەروەر قەرەداغى – ڕۆژنامەنوس و پارێزەرى ژینگە.
7. ئامینە ئەحمەد محمد – چالاکوانى ژینگەیى.
8. پەروا عەلى – چالاکوانى مەدەنى.
9. بەهار مونزیر – چالاکوانى مەدەنى.
10. ئارام جەمال – چالاکوانى مەدەنى.
11. عیماد حەمید عەلى – چالاکوانى مەدەنى.
12. ئاکۆ محمد مەحمود – چالاکوانى مەدەنى.
13. نامۆ شەریف مەجید – چالاکوان.
14. ئەبوبەکر عومەر عەبدوڵا(ئەبوبەکر هەڵەدنى) – چالاکوان.
15. سوارە مەحمود حەسەن – ڕۆژنامەنوس.
16. یەریڤان حەمید محمد – ماستەرى لە ژینگە.
17. ستارە عارف – چالاکوانى مەدەنى.
18. شوان محمد مەحمود – ئەندامى دەستەى داکۆکیکردن لە سروشتى سلێمانى.
19. هەڵگورد ئەحمەد محمد – مامۆستاى زانکۆ.
20. ئومێد محمد ساڵح – ڕۆژنامەنوس و شارەزایى دادوەرى.
21. نەخشەوان زیاد – مامۆستاى زانکۆ و خۆبەخش لە ڕێکخراوى سروشتى کوردستان.
22. یاسین عومەر ئیبراهیم (یاسین ئافتاو) – نوسەر.
23. هەڵوێست عەبدوڵا – ئیکۆفێمێنیست.
24. بەسۆز محمد – خوێندکار.
25. ئاسۆ جەوهەر – ڕۆژنامەنوس و پارێزەى ژینگە.
26. بڕوا ستار عومەر – سەنتەرى (K.I.E).
27. فیدیاس عوسمان – ئازادبوون.
28. مەعروف مەجید – ب. ڕێکخراوى ئایندە بۆ پاراستنى ژینگە.

