ڕۆژی پێنجشەمە ڕێکەوتی 2022/3/10 کاتژمێر 2ـی پاشنیوەڕۆ گفتوگۆ لەسەر لێکەوتە یاسایی و ئابوورییەکانی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسەر هەرێمی کوردستان لە هۆڵی لەتیف هەڵمەت لەناو کتێبخانەی گشتی بەڕێوەچوو.
گفتوگۆکە بە میوانداری هەردوو بەڕێز “د.لەتیف موستەفا” و “محەمەد کەریم” لەسەر لێکەوتە یاسایی و ئابوورییەکانی بڕیاری دادگای فیدەراڵیی عێراق لەسەر هەرێمی کوردستان بوو.
ئامانجی ئەم گفتوگۆیە ڕوونکردنەوەی هەردوو لایەنی یاسایی و ئابووریی بڕیاڕەکەیە، بۆ پێشبینی لێکەوتەکان و ڕاکێشانی سەرنجی ڕای گشتی بۆ ئەم پرسە گرنگە .
ئەم گفتوگۆیە لە دوو بەش سەرەکی هاوکات لەگەڵ پرسیاری بەشداربووان پێکهاتبوو کە کەشێکی تایبەتی بۆ گفتوگۆ و بیستنی ڕای جیاواز خوڵقاندبوو.