ئا: ئازادبوون
دوابەدوای حوکمدانی چالاکوانانی بادینان بە ٦ ساڵ زیندانی لە دادگای هەولێر، کەسایەتی و دەزگا جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بە لایەنی ئەرێنی و نەرێنی کاردانەوەیان لەسەر ئەو ڕووداوە هەبوو.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە میدیاکانی یەکێتی راگەیاند، دۆسییەی سزادراوەکانی بادینان پرسێکی یاساییە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی گومانی لای ھاوڵاتیان دروستكردووە و ئەمەش دەبێتە مایەی لەكەدار كردنی ناو و ناوبانگی ھەرێمی كوردستان
قوباد تاڵەبانی دەشڵێت، “داواكارم داواكاری گشتی رۆڵی خۆی بگێڕێت و لە دادگای تەمییزیشدا بڕیاری دروست بدرێت، كە تێیدا سەروەری یاسا و ئازادی و دیموكراسی پارێزراو بێت.”
هاوکت، پاش فراوانبوونى بازنەى کاردانەوەکان لەسەر بڕیارى دادگاى هەولێر بۆ سزادانى پێنج رۆژنامەنووس و چالاکوانى بادینان بە شەش ساڵ زیندانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیاری دادگا بۆ سزادانی چەند راگیراوێک دوا بڕیار نییە و سزادراوەکان دەتوانن تانە لە بڕیاره‌كە بده‌ن.
بەشێک لە چاودێرانیش دەڵێن، وتەکانی سەرۆکی هەرێم ئاماژەیەکە بۆ ئەگەری بەربوونی سزادراوەکان چ لە رێی قۆناغی داهاتوو، کە دادگای پێداچونەوەیە ماوە یاخود لە رێی بڕیارى لێخۆشبونیان کە سەرۆکی هەرێم دەسەڵاتی دەرکردنی بڕیارى لێخۆشبونی هەیە.

تیمی پارێزه‌رانی به‌رگریكاری رۆژنامه‌نوسان و چالاكوانانی بادینانیش راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی سه‌پاندنی سزای 6 (شه‌ش) ساڵ زیندانیكردن به‌سه‌ر 5 (پێنج) رۆژنامه‌نوس و چالاكوانی بادینان بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له‌دادگای ته‌میزی هه‌رێم لائیحه‌یه‌ك بۆ تانه‌دان له‌بڕیاره‌كه‌ی دادگای هه‌ولێر/2 ده‌كه‌نه‌وه.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، تیمی پارێزه‌رانی به‌رگریكاری رۆژنامه‌نوسان و چالاكوانانی بادینان رایگه‌یاند، دوابه‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كانی هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی په‌رله‌مان، سه‌رۆكی هه‌رێم، سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و نێرده‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، یۆنامی، فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و عێراق، هه‌رلایه‌نێك و كه‌سایه‌تیه‌كی تر له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه، سه‌باره‌ت به بڕیاری سزادانی رۆژنامه‌نوسان و چالاكوانانی بادینان له‌لایه‌ن دادگای تاوانی هه‌ولێر/2 بهزیندانیكردنیان بۆماوه‌ی 6 (شه‌ش) ساڵ، ئێمه پێشوازیدهكهین له‌ته‌واوی ئه‌و به‌یاننامانه كه سه‌رجه‌میان ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ی 16ی (شوبات/2) به‌شێوه‌یه‌كی عادیلانه به‌ڕێوه‌نه‌چوه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی له به‌یاننامه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رپرسیارانه ره‌چاوی بارودۆخی ناوخۆیی و جیهانی و ئازادی و دیموكراسیان كردوه، جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر لێكجیاكردنه‌وه‌ی هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاتی “یاسادانان، جێبه‌جێكردن، دادوه‌ری”ی به‌گشتی و سه‌ربه‌خۆبونی ده‌سه‌ڵاتی “دادوه‌ری” به‌تایبه‌ت كه گومان له‌وه‌دا نیه ئه‌مانه هه‌مویان داواكاری ئێمه و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستانن.
هه‌ر له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا ئهوهیانخستوهتهڕو، له‌روی یاساییه‌وه، له‌چه‌ند رۆژێكی دیكه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی لائیحه‌ی ته‌میز پێشكه‌ش به‌دادگای ته‌میزی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی تانه‌دان له‌بڕیاره‌كه‌ی دادگای تاوانی هه‌ولێر/2، هیواداریشن دادگای ته‌میز بێلایه‌نی و سه‌ربه‌خۆیی خۆی نیشانبدات، ئه‌وكات شكۆی مرۆڤ له‌ژێر چه‌تری یاسا پارێزراو ده‌بێت.
به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم چالاكوانه‌كان تۆمه‌تبارده‌كه‌ن، “كاری تێكدهران و سیخوڕیانكردوه” كه‌سوكاره‌كه‌یان و رۆژنامه‌نوسان تۆمه‌ته‌كان ره‌تده‌كه‌نه‌وه، رۆژی 17ی ئه‌م مانگه‌ش خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی له سلێمانی ئه‌نجامدرا و داوایانكرد، بڕیاره‌كه‌ی دادگا هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه.

دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، “لە هەرێم لەژێر پەردەی ئازادی و بەرقەراریی یاسادا و لەژێر ناوی رۆژنامەنووسی و چالاکوانانی کۆمەڵی مەدەنی، دەرفەت دەقۆزنەوە بۆ پەرتکردنی کۆمەڵگە و تێکدانی گیانی پێکەوەژیان و خراپ بەکارهێنانی ئازادییەکان بۆ پەردەپۆشکردنی کاری سیخوڕی و دەستێوەردان لە دۆخی هەرێم بە مەبەستی تێکدانی سەقامگیری و ئاڵۆزکردنی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان.”
دژەتیرۆری کوردستان دەشڵێت، “بریا ئەوانەتان ئەوەندەی بەرگری لە خیانەتکار و سیخوڕان دەکەن بەرگریتان لە خاک و نیشتمان و مافە نەتەوەییەکان بکردایە ئێستا بارودۆخەکە بە جۆرێکی تر بۆ هەمووان باشتر دەبوو.”
ئەوەشی خستووەتەڕوو، “زۆر سەیرە لە کوردستان کەسانێک بە بریاری دادوەر و رێکاری یاسایی لەسەر سیخوڕی‌کردن و تێکدانی ئارامی و ئاسایش و سووتاندنی بارەگا حکوومییەکان دەستگیر بکرێن، بەڵام بۆ تەوزیفی سیاسی وەها لە رای گشتی بگەیەنرێت کە ئەمانە چالاکوان و رۆژنامەنوسن! لایەنەکانیش بۆ موزایەدەی سیاسی و رکابەری نیوخۆیی نێوانیان ئەم بابەتە بەکاربهێنن، لەکاتێکدا ئەمە دژی بەرژەوەندنی نیشتمانی و نەتەوەیی هەرێمی کوردستانە.”

د. رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لەبارەی سزادانی رۆژنامهنوسانو چالاكوانانی بادینان ده‌ڵێت، “ئەوەی لەپەرلەمانتارانم بیستووە سەبارەت بەدادگاییكردنی ئەمڕۆی بەندكراوانی بادینان، دادگای پێداچونەوەی هەرێمی كوردستان دەخاتە بەردەم بەپرسیارێتییەكی قورس”.
د. رێواز فایەق لەكاردانەوەی بڕیارەكەی دادگای هەولێر بەسزادانی رۆژنامهنوسانو چالاكوانانی بادینان، پەیامێكی بڵاوكردەوەو تێیدا رایگەیاندووە، “باوەڕی نەگۆڕم بەپرەنسیپی جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكان هەیە، بەڵام ئەوەی لەپەرلەمانتارانم بیستووە سەبارەت بەدادگاییكردنی ئەمڕۆی بەندكراوانی بادینان، دادگای پێداچونەوەی هەرێمی كوردستان دەخاتە بەردەم بەپرسیارێتییەكی قورس”.
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان راشیگەیاندووە، “هیواخوازم ئەوان بێ متمانەیی بەدەسەڵاتی دادوەریی تۆختر نەكەنەوە”.

بۆ دەربرینى ناڕەزایىش لە بەرامبەر سەپاندنى سزاى شەش ساڵ زیندانیکردن بەسەر دەستگیرکراوانى بادیناندا لە قەزاى کۆیە چالاکوانان و رۆژنامەنوسان گردبونەوەیەکى ناڕەزاییان ئەنجامدا.
بەشداربوانى گردبونەوەکە داوایان لە یاساناسان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد لەم کەیسەدا رۆڵیان هەبێت و کاربکەن بۆ ئازادکردن یاخود کەمکردنەوەى ئەو سزایەى بەسەر دەستگیرکراوانى بادیناندا سەپێنراوە.
بڕوا رەسوڵ مامۆستای زانکۆ و چالاکوانی مەدەنی کە لە گردبونەوەکەدا بەشداربوو وتى: ئەوانەی سزادراون دەنگی ناڕەزایی هاونیشتیمانیانی هەرێمی کوردستانن و پێویستە هەموان پشتگیریان لێ بکەین و هەموو جۆرە رێکارێکی مەدەنی بگرینە بەر بۆ ئەوەی دادگای تەمیز بڕیارەکە هەڵبوەشێنێتەوە.
راشیگەیاند، ئەگەر دەنگە ئازا و ئازادەکان لە زیندان بن، هیچ مانایەک بۆ دیموکراسی لە کوردستان نامێنێتەوە.
ئەوە لە کاتێکایە پێشترلەسلێمانى و قەزاى کەلاریش بۆهەمان مەبەست گردبونەوەى ناڕەزایی ئەنجام درا.
