نووسین: فازڵ مەحموود
دیسكۆرسی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی نه‌ك ئه‌ندامه‌كان به‌ڵكوو ته‌واوی جه‌سته‌ی ژن ده‌گۆڕێت بۆ ئۆبێكتێكی سێكسی، به‌مه‌ش زمان و سیاسه‌تێكی “فالوس سێنتێریك” به‌رانبه‌ر جه‌سته‌ی ژن په‌یڕه‌و ده‌كات، زمانێك كه چه‌قێكی تاكلیبیدۆیی هه‌یه و ئه‌ویش لیبیدۆی پیاوه ، لێره‌شدا مه‌سه‌له‌ی چێژ ، ئاره‌زوو و سێكسوالیتێ ته‌نیا له نێو زمانێكی فالوس سێنتهریك دا ده‌خرێته ڕوو و ژن ده‌خرێته نێو عه‌ده‌مێكی ته‌واوه‌وه. ئه‌وه‌ی له‌م خۆپیشاندانه‌ی ئێران‌دا ده‌بینرێت جۆرێكه له بوونبه ژن le devenir-femme به‌و مه‌فهومه‌ی كه لای دۆلووز به‌دی ده‌كه‌ین . واته بهرپەرچدانهوهی به‌گوژمی دیسكۆرسی ئیسلامی و جووڵه‌یه‌كی ڕێزۆماتیكی كۆنترۆڵنه‌كراوه، هه‌ر ئه‌مه‌ش ترس و تۆقینێكی زۆری نه‌ك لای ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به‌ڵكوو لای هه‌موو هێزه كۆنه‌په‌ره‌سته‌كانی ناوچه‌كه به تایبه‌ت باشووریش دروستكردووه. به بۆچوونی دۆلووز هه‌موو سەیرورهكان به سەیرورهی ژن ده‌ستپێده‌كات. چونكه هیچ بوونبه ـ پیاوێك بوونی نییه، واته پیاو خۆی بنه‌مایه‌كی زۆرێنه‌یی هه‌یه، پێناسه‌یه‌كی چه‌سپیو و شوناسێكی جێگیری هه‌یه .. بوونبه ـ ژن، واته تێكشكاندنی پێكهاته‌ی ئۆدیپی خێزان و لێدانه له سه‌نتراڵێكی پیاوانه و باوكانه، بوونبه ـ ژن واته بوونبه به هێڵێكی هه‌ڵاتن و وه‌رگرتنی دۆخێكی كه‌مینه‌یی و دروستبوونی ڕیزۆمه جیاوازه‌كان، واته جووڵه‌یه‌كی ئاسۆیی و نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ هیچ پره‌نسیپ و سه‌رچاوه‌یه‌ك و ده‌ربازبوون له هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی چه‌قبه‌ستوو و هیراركێتی. له ڕێگای بوونبه ژن ڕه‌گه‌زێكی هه‌ڵاتن دورست ده‌بێت، به‌ڵام نه‌ك هه‌ڵاتن له به‌رپرسارێتی به‌ڵكوو هه‌ڵاتن له‌و فۆرمانه‌ی كه پێشتر پێوه‌ی په‌یوه‌ست بوون. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سەیرورهی ژن به‌ده‌ستهێنانی فۆرمێك نییه، واته (ده‌ستكه‌وتنی شووناسێك، كۆپیكهرهوهی كه‌سێك یان لاساییكردنه‌وه) نییه، به‌ڵكوو دۆزینه‌وه‌ی زۆنێكی درواسێیهتییه، ناكۆپیكراو و نهناسینهوهیه كه ناتوانین چیتر وه‌ك ژنێك بیناسینه‌وه و جیای بكه‌ینه‌وه: نه دیاریكراوه نه گشتیی، چاوهڕاوننهكراوه، نا ـ له پێشدابوونی هه‌یه”.
٭ ئازادیش لە شنۆوە دەستیپێکرد لە خۆڕا نییە ناوی کچانیشمان لێ ناوە شنۆ…