ڕۆژی شەممە ٢/٣/٢٠٢٤ ڕێکخراوی ئازادبوون لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ساڵۆنی فکریدا، کۆڕێکی بۆ بەڕێزان (ڕێژوان تەها- موزیسیان و نووسەر)، (میر ئەکبەر-موزیسیان و لێکۆڵەر لە مۆسیقای کوردی) ساز دا بە ناونیشانی (دەرکەوتەکانی کولتوور و موزیکی کوردی). لە کۆڕەکەدا هونەرمەند و کۆمەڵێک کەسایەتیی دیاری کورد ئامادە بوون و دواتریش وتووێژیان لەبارەی بابەتی کۆڕەکەوە کرد.


