چوارشەممە (٤/١٠/٢٠٢٣) ڕێکخراوی ئازادبوون لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ساڵۆنی فکریدا، کۆڕێکی بۆ بەڕێز (هیدایەت مەلا عەلی) بە ناونیشانی (تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە نێو کایە سیاسییەکاندا) ساز دا و دواتریش ئامادەبووان سەرنج و ڕەخنەکانی خۆیان ئاراستەی بەڕێزیان کرد و وتووێژێکی بەپێزیان لەبارەوە کرا.

