ڕۆژی چوارشەممە ٢٣/٨/٢٠٢٣ ڕێکخراوی ئازادبوون لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ساڵۆنی فکریدا، کۆڕێک بۆ بەڕێز (د. هەژار مەعروف) پزیشکی دەروونی و چاودێری سیاسی لەژێر ناونیشانی (تاوتوێکردنی توندوتیژییەکانی ڕابردوو دوای ڕووخانی ڕژێمە دیکتاتۆرییەکان) ساز دا. دواتریش ئامادەبووان بە سەرنج و تێبینییەکانیان، سیمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد و کۆمەڵێک پرسیاری گرنگ خرانە بەر باس.

