سێشەممە ٥/٩/٢٠٢٣ ڕێکخڕاوی ئازادبوون لە چوارچێوەی پرۆژەی چاودێری و هەڵسەنگاندنی رەوشی ژینگە، سیمنارێکی بۆ بەڕێز (بێستون فەتاح) چالاکووانی بواری تەندروستی و ژینگە ساز دا بە ناونیشانی ( زیادبوونی شێرپەنجە و کاریگەرییەکانی پیسبوونی ژینگە بە هۆکاری زیادبوونی هۆیەکانی گواستنەوە). لە سیمینارەکەدا، ڕۆڵ و گرنگیی ژینگە و کاریگەرییەکانی لەسەر گواستنەوەی نەخۆشییەکی کوشندەی وەک شێرپەنجە کە تا دێ لە زیادبووندایە، خرایە ڕوو و دواتریش ئامادەبووان سەرنج و تێبینییەکانی خۆیان خستە ڕوو.


