دادگای هەولێر بڕیاریدا بە سزادانی پێنج زیندانیكراوی دیكەی بادینان بۆ ماوەی ساڵێك، بەڵام بەهۆی ئەوەی زیاتر لە ساڵێكە لە زینداندان، ئازاددەكرێن.
ئاوێنه: ئەمڕۆ پێنجشەممە دانیشتنی دادگاییكردنی پێنج چالاكوانی دیكەی بادینان بەڕێوەچوو بەناوەكانی، (سلێمان كەمال، فرسەت ئەحمەد، عامر خالید، جەمال خەلیل و سلێمان موسا)، دادگا بڕیاریدا بەساڵێك زیندانیكردن سزایان بدات.
ئەو چالاكوانە زیندانیكراوانە ماوەی زیاتر لە ساڵێكە لە زینداندان، بۆیە ماوەی سزاكەیان بەسەربردووە و ئازاددەكرێن.
سەرچاوە: ئاوێنە