سازدان: ئه‌وین قادری
دوو شاری سلێمانی له باشوور و بۆکان له ڕۆژهه‌ڵات له شاره هه‌ره گرنگه‌کانی کوردستانن چ له ڕووی فه‌رهه‌نگیه‌وه، چ له ڕووی سیاسی و کو‌لتوور داڕشتنه‌وه. نزیک بوونی زمان و فه‌رهه‌نگی ئه‌و دوو شاره بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکه‌که‌یان له زۆربه‌ی چالاکیه‌کانیاندا هاوکاری و نزیکی بیر و هزر و هه‌ڵوێست و هه‌ڵسوکه‌وتیان هەبێت، له ڕوی وه‌رزشیشه‌وه ئه‌و دوو شاره له شاره گرنگه‌کانن که له وه‌رزشه‌کانی وه‌ک تۆپی پێ، شاخه‌وانی، کاراتی و که‌سی ناسراو و به‌ناوبانگیان هه‌یه.
ئه‌گه‌ر بمانەوێت مێژوویه‌ک بۆ شاخه‌وانی له جێهاندا باس بکه‌ین ده‌توانین بڵێین یه‌که‌م که‌سانێک که له مێژووی مرۆڤ دا به‌سه‌ر چیاکان و ئه‌شکه‌وته‌کاندا توانییان سه‌رکه‌ون مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌کان بوون که به‌دوای شوێنێکی ئه‌من و ئارام بۆ ژیان کردن و پاراستنی خۆیان له ئاژه‌ڵه کوێیەکان ده‌گه‌ڕان، ئه‌وانه به بڵندایی كێوهکاندا هه‌ڵده‌گه‌ڕان و په‌نایان بۆ ئه‌شکه‌وته‌کان ده‌برد، کۆنترین به‌ڵگه له کۆنترین چالاکی شاخه‌وانی که له جیهاندا تۆمار کراوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لانیکه‌م چوارسه‌د ساڵ پێش له زایین.
شاخه‌وانی له دوو به‌شی وه‌رزش و گه‌شت و گه‌ڕان دروست بووه، سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر کێو و بڵنداییه‌کان و پێوانی ڕێگایه‌کی دور و درێژ به ئامڕاز و که‌ره‌سته‌ی پێویست له‌و وه‌رزشانه‌یه که سەرنجی خه‌ڵکێکی زۆری بۆ لای خۆی ڕاکێشاوه و مه‌رجی ته‌مه‌نی بۆ دانانرێت، واتا تا کۆتایی ژیان، شاخه‌وان ده‌توانێ له‌و وه‌رزشه پڕ له هه‌یه‌جانه به‌شداربێت و له سه‌رکه‌وتن بۆ چیا به‌رزه‌کان جێژ ببات. گه‌ڕان له کوێستانه‌کان و سروشتی جوان و چێژ بردن له‌و هه‌یه‌جانه یاسای خۆی هه‌یه که ده‌بێت شاخه‌وان بۆ سلامه‌تی خۆی ڕه‌چاوی بکات. که ئه‌گەر به شێوازێکی دروست نه‌کرێت ده‌توانێ مه‌ترسی زۆری هه‌بێت.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ به‌ڕێزان ئیسمائیلی فه‌رامه‌رزی له بۆکانه‌وه و بەر پرسی پەلی شاخەوانی شاری بۆکانی کۆمه‌ڵه‌ی شاخه‌وانی کوردستان، ئه‌نوه‌ر قادر پێنجوێنی بەر پرسی پەلی شاخەوانی شاری سلێمانی لە کۆمه‌ڵه‌ی شاخه‌وانی کوردستان، باسى زیاتر لە شاخەوانى و ئەرکى گروپە شاخەوانیەکان و گرنگى ئەم وەرزشە دەکەین بۆ تەندرووستى مرۆڤ و پاراستنى ژینگەى جوانى کوردستان.

بەشی یەکەم: وتووێژ لەگەڵ ئیسماعیل فه‌رامه‌رزی بۆکانی، سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی شاخه‌وانی کوردستان
پرسیار: ده‌کرێ خۆتان بناسێنن و کورته‌یه‌ک له چالاکیه‌کانتان باس بکه‌ن؟
ئیسماعیل فهرامهرزى بۆکانی: من له دایک بووی شاری بۆکان، سه‌ره‌تا کاتێک قووتابی بووم به‌ناسینی ڕاهێنه‌رانی شاخه‌وانی شاری کرماشان وه‌رزشی شاخه‌وانیم ناسی و له ساڵی 1990ی زایینی به شێوه‌ی پڕۆفشناڵ و به سه‌رکه‌وتن له چیا هه‌ره به‌رزه‌کانی ئێران شاخه‌وانیم ده‌ست پێ‌کرد، له ساڵی 1993 ی زایینی بوومه به‌رپرسی په‌لی شاخه‌وانی شاری بۆکان. به‌ڵگه‌نامه‌ی ڕاهێنه‌ری پله‌ی 3ی شاخه‌وانی و به‌ڵگه‌نامه‌ی ڕێنمایی کوێستان، بواری یانه‌کان له لایه‌ن فیدراسیۆنی شاخه‌وانی ئێرانم پێبه‌خشرا.
پرسیار: بهبڕواتان سوده‌کانی شاخه‌وانی چین؟
ئیسماعیل فه‌رامه‌رزی بۆکانی: هه‌روه‌ک ده‌زانن بزووتنه‌وه و جوڵانه‌وه تایبه‌تمه‌ندیه‌کی مرۆڤانه‌یه، بۆیه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رسروشتی نه‌سره‌وتووی مرۆڤ بۆ گه‌یشتن به شادی و سەلامه‌تی. مرۆڤ پێویستی به جوڵانه‌وه هه‌یه، نه‌جوڵانه‌وه نه ته‌نیا ده‌بێته هۆی گه‌شه نه‌کردن، به‌ڵکو هۆیه‌که بۆ سه‌رهه‌ڵدانی خه‌مناکی و خه‌فه‌تباری و کاری ناشیاو، بێگومان جه‌سته‌ی مرۆڤی وه‌رزشوان له‌گه‌ڵ زیهنی په‌یوه‌ندیه‌کی بنه‌ڕه‌تی یان هه‌یه و به درێژایی مێژوو پێویستی مرۆڤ به جوڵانه‌وه هاوکات بووه له قاڵب و شێوه‌ی جیاوازدا خۆی دیوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ وه‌رزش دیمه‌نێکه له چالاکیه‌کانی جه‌سته و له چوارچێوه‌ی ده‌زگای ڕاهێنان و فێرکاری کۆمه‌ڵگادا وێڕای بایەخی تاکه‌که‌سی به کۆمه‌ڵ بۆته ئامرازی ڕاهێنان و گه‌شه‌کردنی مرۆڤ.
پرسیار: وه‌رزش کردن ده‌توانێ چ کاریگه‌ریه‌کی ئه‌رێنی له سه‌ر بێر و هزری کۆمه‌ڵگا هه‌بێت؟
ئیسماعیل فه‌رامه‌رزی بۆکانی: وه‌رزش کردن بۆته یه‌کێک له پێداویستیه‌کانی مرۆڤ و له عاده‌ت هاتۆته ده‌رێ، وه‌ک چۆن مرۆڤ پێویستی به هه‌وا هه‌یه، به خواردن هه‌یه، بێ ئه‌وانه ناتوانێت بژی، وه‌رزشیش بۆته به‌شێک له پێداویستیه‌کانی مرۆڤ، لێره‌دا پێمخۆشه 15 خاڵی سه‌ره‌کی باس بکه‌م که شاخه‌وان ده‌بی ڕه‌چاوی بکات و بێته عاده‌ت بۆ ئه‌و:
1: ئه‌ده‌ب و جوامێری. 2: فێربوونی به‌رده‌وامی، لێزانی و شاره‌زایی. 3: ڕوانینی درووست له‌کاته سه‌خت و دژواره‌کاندا. ٤: په‌یوه‌ندی چڕ‌وپڕ له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ره‌کان. 5: ئاکار و ڕه‌وشتی جوان له‌سه‌ر چیا. 6: له‌ش ساغی ڕاسته‌قینه. 7: هێمنایه‌تی و نه‌بوونی دڵه خورپه له‌سه‌ر چیا. 8: زانیاری و شاره‌زایی بۆ لابردنی کێشه‌کان. 9: عیشق و خۆشه‌ویستی سه‌باره‌ت به چیا. 10: هه‌بوونی به‌رنامه و ئامانج. 11: زمان له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ر و هه‌ستی پێ‌زانین. 12: تێگه‌ییشتن له تایبه‌تمه‌ندێکانی هاوڕێیانی. 13: که‌ڵک وه‌رگرتن به‌جێ له کات. 14: هه‌ستی به به‌خشین و لێبوردوویی. 15: متمانه به خۆبوونی ته‌واو.
پرسیار: تکایه کورته‌یه‌ک له مێژووی شاخه‌وانی بۆکانمان بۆ باس بکه‌ن؟
ئیسماعیل فه‌رامه‌رزی بۆکانی: شاخه‌وانی له بۆکان له پێش ساڵه‌کانی 1978 پیش شۆڕشی گه‌لانی ئێران، له قوتابخانه به‌تایبه‌ت لە ئامادەیی وه‌ک گه‌شتێکی زانستی، وه‌کوو بناغه‌یه‌ک ده‌ستی پێ‌کردبوو، دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران به پێێ بارودۆخی کوردستان که ئاگادارن، ماوه‌یه‌کی زۆر خه‌ڵک له گروپه شاخهوانییەکانی زانکۆکانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان باشداریان ده‌کرد، له کوردستانیش شاخه‌وانی ته‌نیا به شێوه‌ی تاکه‌که‌سی بوو. تا ساڵه‌کانی 1993 که به فه‌رمی دەستەی شاخه‌وانی له بۆکان داده‌مه‌زرێت و ده‌ست به‌کار ده‌بێت ئه‌ویش بۆ شاخه‌وانییه‌کی ته‌واو پسپۆڕانه!
له‌و ده‌ست پێکردنهدا ئه‌وکات خولی راهێنانی شاخه‌وانی ته‌نیا له تاران ده‌بیندرا که له بۆکانه‌وه چه‌ند که‌سێک به‌شداریان له‌و خوله کرد به‌و شێوه‌یه چالاکی شاخه‌وانی له بۆکان تاساڵی 1997به‌رده‌وام بووه. دوای ئه‌وه‌که محه‌مه‌دی هه‌وراز وه‌ک کوردێکی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌چێته تیمی B(یان تیمی میللی) ئێران و ئه‌و تیمه بۆ سه‌رکه‌وتن له چیایه‌ک له پاکستان هه‌ڵده‌بژێردرێن. به‌شداری محه‌مه‌دی هه‌وراز بوو به چرای ڕێگای کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات، که هەوڵی زیاتر بده‌ن له‌و ڕێگایه و به‌یارمه‌تی محه‌مه‌دی هه‌وراز بڕۆن و له‌ساڵی 2001 موقبێلی هونه‌رپه‌ژوو، شاخه‌وانی بۆکانی ده‌چێته نێو تیمی میللی ئێرانه‌وه و له‌ساڵی 2002 بۆ لوتکه‌ی چیای لۆتسا سه‌رده‌که‌ون.
پرسیار: بارودۆخی شاخه‌وانی له بۆکان و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له چ ئاستێک دایه؟
ئیسماعیل فه‌رامه‌رزی بۆکانی: له ئێستادا بارودۆخی شاخه‌وانی له بۆکان و له ڕۆژهه‌ڵات به پێی سیاسه‌ته‌کانی فێدڕاسیۆنی شاخه‌وانی له ئێران، چالاکی گروپه شاخه‌وانییەکان قه‌ده‌غه کراوه و ده‌بێ هه‌موویان له چوارجێوه‌ی یانەکان دا چالاکیان هه‌بێت، واتا ده‌بێت به پێی هه‌ر 12 که‌س، که‌سێکی پسپۆڕ و ڕاهێنه‌ر هه‌بێت. که له بۆکان 5 یانەمان هه‌یه به ناوه‌کانی: هاوڕێ، زێنار، ماڵی شاخه‌وانانی بۆکان، ژینگه پارێزان، هه‌وراز. ئێستاش چالاکی شاخه‌وانی له ئێران دا به پێی ئه‌وه‌ی که تیمی میللی شاخه‌وانی له ئێران دا نه‌ماوه، هه‌ر که‌سێک بۆخۆی چالاکی ده‌کات، ئه‌گه بیانه‌وێت بۆ چیاکانی 7000 یان 8000 سه‌رکه‌ون خه‌رجی سه‌رکه‌وتن بۆ ئه‌و چیایه له سه‌ر خۆیه‌تی. ئێستا سیاسه‌ته‌کانی فێدڕاسیۆنی ئێران بۆ ڕاگرتنی ساڵۆن و یانەی بەردەوانی هەوڵ دەدات، ئه‌وه‌ش سیاسه‌تێکی جیهانییه، که هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که به‌شێک له شاخه‌وانه‌کان ڕوو بکه‌نه ئه‌و وه‌رزشه و ئێستاش ئێمه له بۆکان له ساڵی 2008 وه دیواری به‌رده‌وانی مان هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه دیواره‌که‌مان به پێی ستاندارده‌کان نۆژه‌ن نه‌کراوه‌ته‌وه، که ده‌توانم بڵێم کۆنه، به‌ڵام به‌شێکیمان بۆخۆمان (به‌شی بۆڵدرینگی) نۆژه‌نمان کردۆته‌وه و بۆ چالاکی و کێبڕکێیهکانمان ده‌کرێت که‌ڵکی لێوه‌رگرین، به‌ڵام ئێدی تیمی شاخه‌وانی نه‌ماوه. له‌باره‌ی ژینگه پارێزییه‌وه، شاخه‌وان له بنه‌ڕه‌ت دا بۆخۆی ژینگه پارێزه، شاخه‌وان ژینگه‌ی خۆی خۆشده‌وێت، له هه‌ر جێیه‌ک که پێویست بووه چالاکی ژینگه پارێزی به‌ڕێوه‌بردووه، بۆنمونه ئه‌شکه‌وتی قه‌ڵایچی له بۆکان که یه‌کێکه له ئه‌شکه‌وته نموونه‌کانی ئێران و پۆتێنسیاڵی گه‌شتیاری زۆری هه‌یه، ده‌یان ویست بیکه‌ن به‌شوێنێکی گه‌شتیاری که به پێی ئه‌وه ده‌بوو ده‌ست تێوه‌ردانێکی زۆریان بکردبایه و به‌شێکی وێران ده‌بوو، ئێمه هه‌موو شاخه‌وانه‌کان له به‌رامبه‌ر ئه‌و کاره هه‌ڵوێستمان وەرگرت و ڕاوه‌ستاین و نه‌مان هێشتووه ده‌ستکاری ئه‌و ئه‌شکه‌وته بکرێت، ده‌یان بابه‌تی دیکه بۆ نموونه کارگەی قیر، زبڵ و پاشماوه‌کانی شاری بۆکان، له چه‌ندین شوێن دا ئێمه چالاکیمان بووه، به‌ڵام له ڕاستیدا ژینگه به‌شێکه که تایبه‌ت به ڕێکخراوه‌کانی ژینگه پارێزی، به‌ڵام ئێمه هه‌مووکات وه‌ک که‌سانێک که پاڵپشتی ژینگه بووین پاڵپشتیمان کردووه له‌و ڕێکخراوانه‌ی وا چالاکی ژینگه پارێزی ده‌که‌ن.
پرسیار: ئه‌گەر ئیمکاناتێکی باشتر له‌بەردەستی شاخه‌وانه‌کان بنێن چی بۆ ئێوه له هه‌موو شتێک پێویست تره؟
ئیسماعیل فه‌رامه‌رزی بۆکانی: ئه‌گەر توانای باشترمان ببێت گرنگترین بابه‌ت لێره‌دا بۆ ئێمه ئه‌وه‌یه که دیواره‌کانی به‌رده‌وانی ناو هۆڵەکان به پێی ستاندارده‌کان نۆژه‌ن بکەینەوە، ئه‌ویش لانیکه‌م خه‌رجی یه‌ک میلیارد تمەنی هه‌یه، به‌رپرسان بەڵێنیاندا یەکێک له‌و دیوارانه‌ی که‌ده‌بێت نۆژەن بکرێته‌وه دیواری شاری بۆکانه، به‌ڵام تا ئێستاش نه‌کراوه و له‌به‌ر بارودۆخی ئابووری ئێران به‌دوادا چونیان بۆ نه‌کردووه.
پرسیار: په‌یوه‌ندیتان له گه‌ڵ گرووپە شاخهوانییەکانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان چۆنه؟
ئیسماعیل فه‌رامه‌رزی بۆکانی: په‌یوه‌ندی و چالاکی ئێمه لەگه‌ڵ گروپه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به‌رده‌وام هه‌یه و چالاکیشمان به‌یه‌که‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌ت که ئێستا هه‌ر یانەیەک ده‌بێت ڕاهێنه‌ر په‌روه‌رده بکات، که ئه‌وه‌ش پێویستی به که‌سی پسپۆڕی فه‌رمی فیدراسیۆنە که بێت ئه‌و خوله به‌ڕێوه ببات، که به داخه‌وه له نێو ڕۆژهه‌ڵات که‌م هه‌یه، بۆیه که‌سی فارس و تورک دێن و ئه‌و خولانه لێره به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
پرسیار: شاخه‌وانی له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات توانیویەتی ببێته کو‌لتوور و جێگای خۆی ببینێته‌وه؟
ئیسماعیل فه‌رامه‌رزی بۆکانی: ده‌کرێت بڵێم شاخه‌وانی له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات جێگای خۆی کردۆته‌وه، جیاله‌وه‌ی که ئێمه که‌سی زۆرمان له نێو تیمی میللی ئێران دا هه‌بووه، هه‌ر له بۆکان نزیك به 5 تا 6 که‌س له کچان و کوڕانی بۆکان له تیمی میللی ئێران دا به‌شدار بوون، ئێستاش که تیمی میللی نه‌ماوه هه‌ر ئه‌و ساڵ نزێک به 3 که‌س له شاخه‌وانانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له‌سه‌ر کێوه هه‌شت ههزارییەکان چالاکیان کردووه و زۆریش سه‌ر کهوتوبوون، وه‌ک بۆم باس کردن به پێێ ئه‌وه‌ی که خه‌رجی ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه له سه‌ر شاخهوانەکەیه، خه‌رجێکی زۆر هه‌ڵده‌گرێت و هه‌مووی به دۆلاره، هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که زۆر شاخه‌وانی به توانا له‌به‌ر فشاری دارایی نه‌توانێت چالاکی هه‌بێت و خۆی وەدهربخات.
پرسیار: په‌یوه‌ندی شاخه‌وانه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و باشور له چ ئاستێک دایه؟
ئیسماعیل فه‌رامه‌رزی بۆکانی: له‌گه‌ڵ شاخه‌وانانی کوردستانی باشور ئێمه په‌یوه‌ندیه‌کی نزیکمان هه‌یه تا ئێستاش 12 تا 13 خولی فێرکاری شاخه‌وانیمان بۆ داناون، به هۆی ئه‌وه‌ی که کوردستانی باشوور کێوی بڵیندی لێ نیه بڵیندترین کێوه‌که‌یان هه‌ڵگورده که 3600 مەتره، و به‌هۆی نه‌بوونی ڕاهێنه‌ر له نێو خۆیان دا، که ئه‌وه‌ش بۆ خۆی به شێک له کێشه‌کانه، که ئه‌گەر شاخه‌وانی له‌وێ وه‌ک کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات زۆر پێشکهوتونیه و له‌به‌ر چاو نیه، هه‌ر چه‌ند که‌سانێک له باشوره‌وه له‌سه‌ر چیاکانی ده‌ماوه‌ند، عه‌له‌م کێو و سه‌به‌لان چالاکیان کردووه، ده‌توانم بڵێم له چاو جاران کوردستانی باشور شاخه‌وانیه‌که‌ی ڕوو به پێشکه‌وتنه.
بەشی دووەم وتووێژ لەگەڵ ئه‌نوه‌ر قادر پێنجوێنی، لە کۆمەڵەی شاخەوانی کوردستان

پرسیار: کاک ئه‌نوه‌ر تکایه ده‌کرێ بەکورتهیهک کۆمەڵەکەتان بناسێنیت و باسى چالاکیه‌کانتان بکەیت؟
ئه‌نوه‌ر قادر پێنجوێنی: کومه‌ڵه‌ی شاخه‌وانی کوردستان، کۆمه‌ڵه‌یه‌کی قازانج نه‌ویستی سه‌ربه‌خۆی خۆبه‌خشی وه‌رزشییه، کارده‌کات بۆ پێش خستنی وه‌رزش و شاخه‌وانی، پێش خستنی کۆمه‌ڵگا و پاراستنی ژینگه و سروشت. له ساڵی (٢٠١٧)ەوە دامەزراوه. چالاکی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا هه‌بووه، چالاکی وه‌رزشی و ژینگه پارێزیمان به‌شێوه‌ی هه‌فتانه هه‌یه، جگه له شاخه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، شاخه‌کانی ئاگرین له باکورى کوردستان و توچاڵ، ده‌ماوه‌ند، سه‌به‌لان و عه‌له‌م کێو له ڕۆژهەڵاتى کوردستان و ئێران چوین.
پرسیار: به بڕوای ئێوه بۆچی گروپه شاخه‌وانییەکان بۆ ژینگه گرنگن؟
ئه‌نوه‌ر قادر پێنجوێنی: هه‌موو گروپه شاخه‌وانییەکان گرنگی خۆیان بۆ سروشت هه‌یه، چونکه کاتێک تێکه‌ڵ به‌سروشت و ژینگه ده‌بن، پێیان خۆشه بچنه شوێنی پاک، کاتێک شوێنێکی پاکیش ده‌بینن دڵخۆش و کامه‌ران ده‌بن، ئه‌گه‌ر شوێنێک ژینگه‌که‌ی پیس کرابێت، له‌لایه‌ن ئه‌و کۆمه‌ڵه و ده‌سته شاخهوانیانهوه پاک ده‌کرێنه‌وه، وەک:(قووتوو، پلاستیک و زبڵ)، وە دهیهێنینە خوارەوە و لە شوێنی تایبه‌ت به‌فڕێدانی زبڵ و خاشاک فڕێى دەدەین.
پرسیار: گروپه شاخه‌وانیەکان ده‌توانن بۆ ژینگه چی بکه‌ن و ئێوه وه‌ک گروپێکی شاخه‌وانی بۆ پاراستنی ژینگه چ هه‌وڵێکتان داوه؟
ئه‌نوه‌ر قادر پێنجوێنی: کۆمهڵهکەی ئێمه، چالاکی ژینگه‌یمان هەبووه بۆ نموونه/ له گه‌شته‌کاندا توشی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە بووین، بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگره‌که هاوکار بووین، دارستانه‌کانمان له سوتان پاراستووه. هەروەها توانیومانه چه‌ندین جار، هه‌زاران نه‌مام له ناو شاره‌کان و له ناو سروشتدا بچێنین، ئه‌وه خاڵێکی گرنگه و هه‌وڵمانداوه ژینگه‌ی کوردستان به‌ره‌و پێشکه‌وتن بچێت. ساڵی (٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٠) نزیکەى (٦٠٠) نه‌ماممان لە جۆرى سنه‌وبه‌ر له گردى مامه یاره چاند، وە بهنامیلکه ڕێنمایمان بۆ پاراستنی سروشت بڵاوکردەوە.
پرسیار: ده‌توانن چی بکه‌ن ئه‌گەر هاوکارى و پاڵپشتی باشتان هەبێت؟
ئه‌نوه‌ر قادر پێنجوێنی: به‌دڵنیاییه‌وه گروپە شاخه‌وانیەکان ئه‌گەر پاڵپشتیان زیاد بکات، وە هاوکاری و پاڵپشتی بکرێن له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و رێکخراوه‌کانه‌وه سپۆنسەر بکرێن، به‌دڵنیایی ده‌توانن جوانتر و باشتر کاری ژینگه‌یی بکه‌ن و هاوکار و پاڵپشتبن بۆ کاری ژینگه‌یی، لەڕووى نه‌مام چاندن و له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه، گروپه شاخه‌وانیەکان هاوکارێکی باشی کۆمه‌ڵگه‌بن، چونکه کاتێک وه‌رزش په‌ره‌ی پێدرا، کۆمه‌ڵگا ته‌ندروستتر ده‌بێت، له‌ڕووی ئه‌مینی و ئامانیشهوه شاره‌زاتر ده‌بن، له شه‌ڕ و ئاژاوه و کافتریاکان دوور که‌ونه‌وه و ڕوبکه‌نه سروست.
پرسیار: بۆ بە کولتوورکردنی وه‌رزشی شاخه‌وانی ئه‌بێ چی بکرێت و تا ئێستا چ هه‌وڵێک دراوه؟
ئه‌نوه‌ر قادر پێنجوێنی: بۆ به‌کولتوورکردنی وه‌رزشی شاخه‌وانی، له سه‌ره‌تادا هه‌وڵێکی ته‌واو هه‌بووه که به‌کولتوور بکرێت و ئێستا ده‌توانین بڵێین خاڵی به‌کولتوورکردنی تێپه‌ڕاندووه، ئێستا ئه‌گەر ڕۆژی پێنج شه‌ممان و هه‌ینی سه‌یری شاخی گۆیژه بکه‌ین، هه‌زاران شاخه‌وانی پێوه‌یه، وه‌رزشی شاخه‌وانی باش په‌ره‌ی سەندووه، خەڵکى ڕوو له شاخی گۆیژه و شاخه‌کانی دیکه ده‌که‌ن، له هه‌موو هه‌رێمی کوردستاندا، بۆیه ده‌توانم بڵێم کولتوورکردنی تێپه‌ڕاندووه، به‌ڵام له ئێستادا ئێمه وه‌کو کۆمه‌ڵه‌ی شاخه‌وانی کوردستان، هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ بەئەکادیمی کردن و به‌زانستی کردنی ئه‌و وه‌رزشه، بەجۆرێک که‌هیچ جیاوازیه‌کمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه نه‌بێت.
پرسیار: به کولتوورکردنی شاخه‌وانی چ سودێکی ژینگه‌یی و تاکه‌که‌سی هه‌یه؟
به‌کولتوورکردنی شاخه‌وانی، ته‌ندرووستی کۆمه‌ڵگا پێش ده‌خات، کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و باشتربوون ده‌بات، سودێکی زۆری هه‌یه له ڕووی ته‌ندرووستی، ئابووری و هەروەها له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌وه. ئه‌و گه‌نجانه‌ی ڕوو له وه‌رزش ده‌که‌ن له هۆڵ، له کافتریا و مه‌یخانه‌کان دوورده‌که‌ونه‌وه، له‌پێناو به‌رجه‌سته‌کردنی ته‌ندرووستی خۆیاندا، ڕوو له سروشتێکی باش ده‌که‌ن، که ئه‌وه‌ش گرنگه، کۆمه‌ڵگاش به‌ره‌و ئاقارێکی وه‌رزشی و ته‌ندروستی و پێشکه‌وتوویی ده‌بات، وه‌ک بۆ خۆشتان ده‌زانن هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک وه‌رزشی تێدا به‌رجه‌سته کرابێت، کۆمه‌ڵگایه‌کی پێشکه‌وتووی ته‌ندرووسته.

#پێکەوە_دەتوانین_ژینگە_و_ژیانمان_بپارێزین
لە چوارچێوەی پڕۆژەی(چاودێڕی و خستنەڕووی ڕەوشی ژینگە و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و بنیادنانی تواناکان) کەمپینێکی میدیای پرۆژەکە، کۆمەڵێک کار بە پاڵپشتی رۆژنامەنووسان و ژینگە پارێزان و ناوەندەکانی راگەیاندن بەرهەم دەهێنیت، پارێزەری ژینگە (ئەوین قادری) ئەم وتووێژەی بۆ کەمپینەکە ئامادەکردووە.
ئەم پرۆژەیە، لەلایەن رێکخراوی پردێک بۆ- UPP جێبەجێ دەکرێت، بەهاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی ئازادبوون، بە پاڵپشتی دارایی یەکێتی ئەوروپا لە رێگەی UNDP و پرۆژەی .“HIWAR”,