رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان

هەڵمەتی خۆپارێزیی ڕێکخراوی ئازادبوون لە دەڤەری ڕاپەڕین

Facebook
Twitter
LinkedIn

مەترسییەکانی زیاتر بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید ١٩) لە هەرێمی کوردستان ڕوو لە زیادبوونە و تەواوی ناوچەکانی گرتووەتەوە، دەڤەری ڕاپەڕینیش یەکێکە لەو ناوچانە. لەو سۆنگەیەوە، ڕێکخراوی ئازادبوون لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتە خۆپارێزییەی ئەنجامی دەدات و تێیدا زیاتر لە ٥٠٠٠٠ دەمامک بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکات، ٧٠٠٠ی دەداتە دانیشتوانی دەڤەری ڕاپەڕین.

هەڵمەتەکە بە هاوکاریی ڕێکخراوی پارێزە و تەواوی دەڤەری ڕاپەڕین دەگرێتەوە، هەروەها لەگەڵ پێدانی دەمامکەکان، هاووڵاتییان لە مەترسیی ڤایرۆسەکە و گرنگیی خۆپارێزی لە بەرامبەریدا ئاگادار دەکرێنەوە.

هەڵمەتی خۆپارێزیی ڕێکخراوی ئازادبوون تەواوی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە ڕۆژانی داهاتوودا لە زۆرینەی ناوچەکان دەبێت.