پاش ئەوەی ئامارەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید ١٩) لە هەرێمی کوردستان هەڵکشان، شارۆچکەی دەربەندیخان یەکێک بوو لەو شوێنانەی کە زۆرترین تووشبوو و دۆخی کەرەنتینکردنی هەبوو. هەر لەو سۆنگەیەوە و لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتە خۆپارێزییەی ڕێکخراوی ئازادبوون ئەنجامی دەدات و زیاتر لە ٥٠٠٠٠ دەمامک لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دابەش دەکات، ٢٠٠٠ دەمامکی دەداتە هاووڵاتییانی دەربەندیخان.
هەڵمەتەکە لە دەربەندیخان بە هاوکاریی ڕێکخراوی سروشتی کوردستان ئەنجام درا و لەگەڵ دابەشکردنی دەمامکەکانیشدا، داوا لە هاووڵاتییان کرا خۆڕاگر بن و زیاتر و زیاتر پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن، تا دۆخی ناوچەکەیان لەوە خراپتر نەبێت و زوو تێبپەڕێت.
هەڵمەتەکە هەم لە دەربەندیخان و هەم لە تەواوی ناوچەکانی تر بەردەوام دەبێت و بەپێی پێویستیی هەر شوێنێک، هەمیشە دەمامک بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکرێت.