مەترسییەکانی زیاتر بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید ١٩) لە هەرێمی کوردستان ڕوو لە زیادبوونە و تەواوی ناوچەکانی گرتووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی ژمارەی توشبوان و ئەوانەی گیانیان لە دەست داوە لە هەڵەبجە و دەوروبەری بە بەراورد بە ناوچەکانی دیکە کەمتر، بەڵام هاووڵاتییانی پارێزگاکە پێویستیان بە خۆپارێزیی زیاترە. لەو سۆنگەیەوە، رێکخراوی ئازادبوون لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتە خۆپارێزییەی ئەنجامی دەدات و تێیدا زیاتر لە ٥٠٠٠٠ دەمامک بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکات، ٤٠٠٠ی دەداتە دانیشتوانی هەڵەبجە و دەوروبەری.
هەڵمەتەکە بە هاوکاریی ڕێکخراوەکانی هەڵوێست، نوێ و پایتەختی ئاشتییە، هەروەها لەگەڵ پێدانی دەمامکەکان، هاووڵاتییان لە مەترسیی ڤایرۆسەکە و گرنگیی خۆپارێزی لە بەرامبەریدا ئاگادار دەکرێنەوە.
هەڵمەتی خۆپارێزیی ڕێکخراوی ئازادبوون تەواوی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە ڕۆژانی داهاتوودا لە زۆرینەی ناوچەکان دەبێت.